دار هەنارەکانی سازان *
ئێستاش لە زریکە نەکەوتوون
حەشرە حەشر !
بەڵام هی مردووی بێ کفن !

…………………….
لەگەڵ هەموو
بەلاکەوتنێکی لاشەیەکی
ئەم مەحشەرە
ڕۆح هەپروون بوو…….
ئێستا نازانم
پارچەکانی لەنێو ڕۆحی کام
برینداری هەڵەبجە ؟
سوێ ئەچێژێ ……

……………………….

چنەکڕێ ی ژیان مەکە
باش بۆنی سێو هەڵمژە و
ئارام بنوو……
ئەوەتا ئێمەی پاشماوە
خێڵێ مردووین بێ مۆنۆمێنت…..

ڕوناکی کاکە حەمە

سازان / گوندێکی پڕدارهەناری نزیک شاری هەڵەبجەیە کە کۆڕەوی دانیشتوانی هەڵەبجە و تووشبووانی کیمیایی بەم ڕێیەدا دەربازی ئێران بوون .

…………………………………………………

شیعر:روناک کا که حمه – سلیمانی-عیراق

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام