بەریتانیا لەبەرامبەر تۆمەتی ژەهراویکردنی سیخوڕێکی رووسی لە وڵاتەکەی، لەندەن 23 دیپلۆماتکاری رووسیا لە وڵاتەکەی دەردەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی بەریتانیا دووەم دانیشتنی لەسەر رووداوی ژەهراویکردنی سێرگی سکریپال ئەنجامدا. سێرگی سکریپال سیخوڕێکی رووسی بوو کاری بۆ بەریتانیا دەکرد، لە 2004 رووسیا بەتۆمەتی “خیانەت” دەستگیریکرد و سزای زیندانی نزیکەی 30 ساڵی بۆ بڕییەوە.

لەسەر کوشتنی سیخوڕێکی پێشووی ڕوسیا لە بەریتانیا و کچەکەی، پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و ڕوسیا ئاڵۆزی زۆری تێکەوتووە و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند “بۆمان ڕوون بووەتەوە کە ڕوسیا خۆی دەستی لە ژەهرخراردکردنی سیخوڕەکەی و کچەکەیدا هەیە”.

هەر ئەمڕۆ تیریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڕایگەیاند “بەریتانیا بڕیاریدا هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ مۆسکۆدا هەڵپەسێرێت”.

تێریزا مەی ئاماژەی بەوەشکرد “بەریتانیا بۆی ڕوونبووەتەوە ڕوسیا خۆی بەرپرسە لە ژەهراویکردنی سێرگی سکریبال و یۆلیای کچییەوە لە بەریتانیا، لە ڕێگەی غازی ژەهراوی تایبەت بە مێشک، ئەو ماددەیە کە لە هەوڵەکەدا بەکارهێنراوە لە ڕوسیا دروستکراوە”.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکراشیکرد، کە لەندەن بڕیاریداوە ٢٣ دیپلۆماتکاری ڕوسیا لە وڵاتەکەی دەربکات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە 2010 لە رێککەوتنێکی سیخوڕ بەرامبەر بە سیخوڕ ئازادکرا و خۆی و کچەکەی لە باشووری بەریتانیا نیشتەجێکران و رەگەزنامەی بەریتانی پێبەخشرا.

لە 4ی ئاداری ئەمساڵ سکریپال لەگەڵ یولیای کچی کە بەسەردان لە مۆسکۆوە چووبووە بەریتانیا بۆ لای باوکی، بە گازێک ژەهراوی کران و تا 9ی ئادار باری تەندروستیان زۆر ناجێگیربوو، ئێستا هەردووکیان لە نەخۆشخانەی سالیسبێری لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدان.

بەریتانیا دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل کرد لەمبارەوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەگەر بەبەڵگەوە دەستیانکەوت رووسیا دەستی لەمکارەدا هەیە پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و مۆسکۆ ئاڵۆزییان تێدەکەوێت و بەشداریکردنی هەڵبژاردەی بەریتانیاش لە مۆندیالی 2018 دەکەوێتە پرسیار.

هاوکات رووسیا یەک هەفتەی داناوە دیپلۆماتکارەکان بەریتانیا بەجێبێڵن، رووسیاش لەمبارەوە بێدەنگ نەبووە.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ, هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام