لە نۆ ناوچەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە خۆپیشاندان بۆ پشتگیریكردنی كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی لە هەرێمی كوردستان بۆ پشتیوانی عەفرین، دوای راگەیاندنی مەترسی كۆمەڵكوژی هاوڵاتییان مەدەنی هات لەلایەن سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیاوە.

بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی پشتگیری لە هەریەكە شارەكانی سلێمانی و رانیەو هەولێر و كەركوك و كەلار و كۆیە و تەقتەق و سەیدسادق و قەڵادزێ بەڕێوەدەچێت.

51 رۆژە لەشكركێشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان بۆسەرعەفرین بەردەوامە، تا ئێستاش سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدو برینداربوون.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام