با لەوپرسیارەوە دەست پێبکەین.

دابەش بوونی دەنگ و سەنگی ناوچەی سلێمانی بە قازانجی کێیە؟
ئایە جگە لە پارتی کە ڕێگای نەداوە لە ناوچەی خۆیدا هیچ هێزێکی تازە دروست بێت،کەسیتر لە لەت لەت بوونی دەنگی دەڤەری سلێمانی قازانج دەکات؟.
ئایە دروستبوونی هێزیتر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گۆران،جگە لە پارتی و یەکێتی کێ قازانجی لێدەکات؟.

مەلا بەختیارلەگەڵ کۆمەڵێ کادر،ئەوانەی لە سۆشیال میدیاکار دەکەن کۆبونەوە دەکات،ئەوان داوای رای خۆی و یەکیتیان لێکردوە،لەسەر شاسوار،کە چیبکەن!،لە وەڵامدادەڵێ”ئێوە هەقی شاسوارتان نەبیت،ئەوەی ئێمە دەمانەوێ دژی گۆران بیکەین،شاسوار دەیکات،ئەمە رای یەکێتیە،رای پارتیشە،ئێوە ئیش لەسەر بەرهەم بکەن”.

سەرەتایی ئەم یاریە دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی بارزانی،ئەوەی ئیشی تیاکردوە لە ڕێگای بەیانی سامی عبدولرەحمان و لە ڕێگای دەستی دوو کەسێک بە ناوی سەرکەوت،تەنسیقەکە ئەو ڕێکی خستوە،قوباد تالەبانی بەوردی ئاگاداری مەسەلەکەیە،چوونی شاسوار بۆ ئەمریکاو بینی چەند کەسیکی دەستی دووی بێدەسەلات،لە ڕێگای ئەمانەوەکراوە، گەرانەوەی شاسوارو بردنی لە فڕۆکەخانە بۆ سیتەک و دانانی لەماڵێکی خۆشا،تەنها بۆ گەورەکردنی بوو،واتە هەماهەنگی پارتی و ئەو بەشە لەیەکێتی کە هەر پارتین لەژێر ناوی یەکێتیدا،خۆیان نەیان توانی گۆران بخەن،ئێستا شاسواریان چاندوە لە سلێمانی تەنها بۆ دژایەتی گۆران.

سەیرکەن..مەسعود بارزانی لە ئاخر کۆنگرەدا دەلیت”تکایە قوتابخانەی بارزانی ئیمە نین،ئەوە مەلا مستەفاو شێخ سەلام وشێخ ئەحمەدو کێو کێیە” بۆچی وادەڵێ؟!ئەو دەیەوێ بڵێ ئەوانە قوتابخانەیەکن لە هەمووکەس گەورەتر،ناڵی لە ئێوە، خۆیشی تێدەخا،لە من و ئێوەیش گەورەترە،تەنانەت ئێمەیش مەکەن بە ڕەفیقی ئەوان،ئەمەیە پیرۆز کردن، سبەینێ کە مەسعود مرد،ئەوسا مەسرور دێت و دەڵێ،ئێمە و کارەکانی ئێمە جیاکەنەوە لە قوتابخانەی بارزانی،قوتابخانەی بارزانی مەسعودو مەلا مستەفاو شێخ ئەحمەدوئەوانەنن نەک ئێمە،ئەوان ئاوا بیر دەکەنەوە.

مەلا مستەفا لە مەجلیسێکا دادەنیشێ،چەند کەسێکی لێدەبیت کە خۆشی ناوێن و ڕقی لێیانە،نایەوێ راستەوخۆ پێیان بڵێ ئێوە” کەر”ن دەڵێ” ئێستە ئەم مەجلیسەی ئێمە،بە خۆیشمەوەهەموومان”کەر”ین،خۆیشی تێدەخا تا ئەوانیتر بشکێنی.

ئەگەر بیرتان بیت،لەکاتی ڕیفراندۆمەکەدا،بە چەندین وتارو لایف باسم کرد،کە ئەمەی شاسوار دەیکات” نەخێر بۆ ڕیفراندۆم” تەواوکردنی سیاسەتەکەی پارتیە،ئەوان بە لایانەوە ئاسایی بوو ڕیفراندۆم بکرێت،بەلام دەنگی بە نەخێر بدەنێ،هەرکەسیش دەیزانی زۆرینە بەڵێ دەبێت،خۆ ئەگەر دەنگی نەخێریش هەبێت،باشتر رەوایەت دەدا بە ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنەکان لە بارەی سیاسی،ناوچەی و نیودەولەتیەوەو دەکرێت بە پرۆژەیەکی دیموکراسی،ئەوان توانیان گەورەترین خزمەت بە ڕیفراندۆمەکەی مەسعود بکەن و بی دیموکراسێینن.

ئامانجی بنەمالەی بارزانی چییە لە بوونی شاسوارەکان بۆ دەڤەری سلێمانی؟

لە ساڵی 1960 وە کە مەلا مستەفا ئەحمەد ئاغای زێباری لە موسڵ تیرۆر کرد،کار بۆ بە”سەرۆک” بوونی خۆی دەکات،هەروەک چۆن دوای خۆی مەسعود بارزانی بە هەمان ئەقڵیەتەوە کاری کردوەو کاتێک بەرەی کوردوستانی دادەمەزرێت دەبێت مەسعود سەرۆکی بێت و کاتێ هەرێم دروست دەبێت هەر ئەو سەرۆک دەبێت،هەمیشەیش واخۆیان پیشان دەدەن،کە مەلا مستەفا “سەرۆکی نەتەوەیی کورد” بووەو،ئەدەبیاتی پارتیش پڕە لە”مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردوستان”.

لە دوای مردنی مەلامستەفاوە کورەکان و بنەمالەکەیهەمووهەوڵی خۆیان داوە تا لە زاکیرەی خەڵکا بەدرۆوچینین درۆی زەبەلاح،مەلا مستەفا بکەنە رەمزێک،ڕەمزی نەتەوەیەک،تا لە باشورو لە هەرچوار پارچە کەسێک نەبێت لەسەرو مەلا مستەفاوە،بۆ نموونە،ڕقی مەلا مستەفا لە قازی محەمەد،لە کۆماری مهابات،تا ئەو سنوورە ڕۆیشت کەلەگەڵ ساواک تەقەیان لێکرد بۆ تیرۆرکردنی بەلام بەرنەکەوت،چونکە قازی محەمەد سەرۆکی کۆماری ماهابات بوو،خۆشناو خۆشەویستی خەلك بوو،کەسایەتیەکی بەرزی هەبوو،لێرەوە مەلا مستەفا نەفرەتێکی زۆری بۆی هەبوو،تا کەس نەبێت لە خۆی گەورەتر،کاتێکیش لەشکری رەزاشا دێت بۆ ڕوخاندنی کۆمارەکە،مەلا مستەفا مەیدان چۆڵ دەکات و ڕادەکاتەوە باشور،پاش ڕوخاندنی کۆمار هە رلە ڕێگای ئێرانەوە دەچێتە ڕوسیا.

هەوڵی بچوککردنەوەی،مەولانە خالید، قازی،شێخ مەحمود،برایم ئەحمەد،مام جەلال، دکتۆر شڤان،سڵیمانی موعەینی،هەتا دەگاتە سەرۆک ئاپۆ لێرەوە سەر چاوەی گرتوە،ئەوان دەیانەوێ جگە لە یەک ڕەمز کە لای ئەوان مەلا مستەفایە،کەسێکیتر بوونی نەبێت،دوای ئەویش مەسعودی کوڕی.

کاتێک دژایەتی پەکەکە دەکەن،بۆ ئەوەیە ئاپۆ وەک ڕەمزێکی نەتەوەیی نەهێڵن،لێرەوەیە کاتێک ئاپۆ دەڕفێنرێت،بنەمالەی بارزانی دەیان ڕاپۆرت دەدا بە میت تا لە سێدارەی بدەن،شەستەکانیش کاتێک نەوشیروان مستەفا دەخریتە زیندان و حوکمی سێدارەی بۆ دەردەچێت،هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن لە سێدارە بدرێت، ئیدریس بەرەو ڕوو ئەوە بە نەوشیروان مستەفا دەڵێت.
بنەماڵەی بارزانی خەمی خودی حیزب وبزوتنەوەکانیان نیە،ئەگەر وەک یەکیتی ومام جەلال،حیزبی دیموکرات،مەلا مستەفا بکەنە ڕەمزێکی گەورەو خۆیان و قازی و قاسملۆ و هتد بچوک بکەنەوە،ئیتر بنەماڵەی بارزانی کێشەیان لەگەڵیان نامێنیت،وەک دەبینین نیانە.

شێخ مەحمود،قازی،برایم ئەحمەد،تا مام جەلال،لەم کێبەرکێیەدا شکستیان خوارد،مام خۆی چوە سەرگۆری مەلا و داوای لیبوردنی کرد،خۆی بچوکو ئەوی گەورە کرد،لەبەر قازانجی تایبەت،کە یەکێک بوو لە کارە هەرە خراپەکانی مام جەلال.

ئەوەی ئێستا ماوە،وەک ڕابەرێکی جدی نەوشیروان مستەفاو بزوتنەوەی گۆڕانە،کاک نەوشیروان تا مرد تەنازولی بۆ بنەماڵەی بارزانی نەکرد،بە ڕەسمی نەیناسین،هەرئەمەیە کاتێک کاک نەوشیروان دەمرێت،بنەمالەی بارزانی خۆیان لە قەرەی نادەن،بە بۆچوونی خۆیان تا گەورە نەبێت،بەلام کاتێک بینیان گەلی کورد لە ناوەو دەرەوە دوای کەوتن،تۆقین، خۆ ئەگەر کاک نەوشیروان مەلا مستەفای وەک رابەرێک بناسیبا،بچوایەتە سەرگۆڕەکەی، خۆی بچوک بکردایەتەوە، حسابی بۆ بنەماڵەی بارزانی بکردایە،ئیتر بنەمالەی بارزانی کەمترین کێشەی نەدەما لەگەڵ گۆران و کاک نەوشیروان.

لە قازیەوە تا قاسملۆو،لە شێخ مەحمودەوە تا برایم ئەحمەدو مام جەلال،دوای خۆیان هیچ حەرەکەتێکیان بەجێنەهێشتوە ململانێی ماڵی بارزانی بکات،ئەمانە یان نەماون خۆیان و جوڵانەوەکانیان،یان ماون و تەسلیم بوون.

لانی کەم لە باشور یەک حەرەکەت،بیری یەک کەس هەیە بوونی هەبێت،بزوتنەوەی گۆڕان و خودی نەوشیروان مستەفایە وەک شەبەحێک.

بنەماڵەی بارزانی دەیەوێت مەلا مستەفا وەک تەئریخ بمێنێتەوە وەک ڕەمزیکی نەتەوە، ڕێگر لای ئەو نەوشیروان مستەفاو بزوتنەوەکەیەتی،دەیانەوێ بە هەرنرخێک بێت نەهێڵن سالوەگەڕی مردنی بکرێت،نەوشیروان مستەفا کاڵ بکەنەوە بە لێدان لە بزوتنەوەکەی و پاکتاوکردنی،دەیانەوێ بزوتنەویە گۆران نەمێنی تا لەوێوە نەوشیروان مستەفایش نەمێنی، ئەوان لە ڕێگاو ڕێبازی نەوشیروان مستەفا لە نەوشیروانیزم تۆقیوون،چەندە نەوشیروان مستەفا وگۆران بچنە پێشەوە،ئەونە مەلا مستەفاو پارتی دەچنە دواوە.

بنەماڵەی بارزانی لە ڕۆژئاواو لە باکور کرایە دەرەوە،تەنها باشورو ڕۆژهەڵات ماوە،لە ڕۆژهەڵاتیش قیمەتی نیەو لە باشور دەیەوێ وەک ڕەمز مەلا مستەفا بهێڵیتەوەو دوای ئەویش مەسعود.

ترس لە شەبەحی نەوشیروان مستەفا بنەماڵەی بارزانی داگیرکردوە،ترس لە گۆران کە سەرکەوێت وەک دنیا بینی کاک نەوشیروان واتە مەرگی پارتی،بەم مانایە ترسی پارتی و بنەماڵەی بارزانی لە ڕێبازی نەوشیروان مستەفا کە نایانەوێ حیزبێک هەبێت دیفاعی لیبکات و دەیانەوێ بیر بچێتەوە بۆچی؟،چونکە نەوشیروان مستەفا،ئەو مەکانەتە مێژووییە بە بارزانی چۆڵ دەکات کە پارتی بە موزەیەفیی بۆی دروست کرد

سەرکەوت شەمس وەک مقاشێکی سوکو چروک لە ڕێگای بەیانی سامی عبدولڕەحمانەوە لینکی نێوان پارتی و شاسوارن و مەشروعەکەی شاسوار هی پارتیە بۆ لێدان لە گۆران، هەوڵدانی بێجێ وڕێ بۆ پەرت کردنی دەنگەکانی، بچوککردنەوەی،تا نەوشیروان مستەفاو بزوتنەوەکەی شکست بهێنن و مەلا مستەفاو بنەماڵەی بارزانی وەک ئێستا بمێننەوە

ئەگەر بپرسین قوتابخانەکەی مەلا مستەفا کامەیە،هیچیان نیە،بەڵام بپرسین قوتابخانەکەی نەوشیروان کامەیە دەیان کتێب هەیە،خەباتی چەکداری،شۆڕش،ئۆپۆزسیۆن بوون،دەیان کتێب و سەدان وتار.

لێرەوەیە بنەماڵەی بارزانی لەڕیگای شاسوارەوە هەوڵێکی گەوجانە وبێهودە دەدات،بە زوترین کات مەشروعە سیاسیەکەی نەوشیروان تێکبشکێنن،شاسوار دەسکردی پارتیە، هەموو لیقائەکانیش بەیان ڕێکی خستوە،پاڤێڵ و قوباد،ئەو بەشەی یەکێتی مایلی پارتین ئەوە دەزانن، شەریکن وپێیان باشە،تا لەوێوە تۆڵەی خۆیان،عوقدە نەفسی و کینەکانیان دەرهەق بە نەوشیروان مستەفاو گۆران خاڵی بکەنەوە.

سەیری پارتیەکەن لە سلێمانی و دەوروبەری،ئەدهەم بارزانی و هەموویان یەک حەرەکەتیان نەماوە،چونکە بە ئەدهەم بارزانی و پارەکانیەوە نەیان توانی ڕۆڵ ببینین، ئێستا هیچ جوڵەیەک ناکەن بە پێویستی نازانن،چونکە مقاشیان هەیە.

دوای هاتنی شاسوار بۆ لێدان لە گۆران بە رەنگ و ناویترەوە دەیانەوێ بزماری خۆیان بچەقێنن، دەستەکە هێندە کەشفە منداڵیش دەیزانێت،تەمەنیش باقی بێت،کۆتاییەکانی ئەمانە دەبینین،کەهیچی لێسەوز نابێت ڕسوایی نەبێت بۆ خۆیان و گەوجکردنی کۆمەڵێ خەڵکی هەژار ئەقڵ،خەڵکانی دەسبەتاڵ و نەزان،کە هەمیشە یاریان پێکراوەو کۆتاجار هیچیشیان دەسنەکەوتوەو تەنها ڕۆڵی پەیژەیان دیوە بۆخەڵکانێکی ساختەچی وبازرگانی بە نا وسیاسی.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام