هێزەکانی سوریای دیموکرات، ١٧٠٠ شەڕڤانی لەبەرەکانی شەڕی داعش کشاندەوەو، رەوانەی شەڕی عفرینی کردن.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەبو عومەر سەرکردە لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕایگەیاندووە، “ناچاربووین بڕیارێکی قورس بدەین و هێزەکانمان لە بەرەی شەڕی داعش لە دێرەزوور بکشێنینەوە و بیاننێرین بۆ عەفرین”.

ئەبو عومەر پێیوایە گەلەکەمان لە عەفرین لە پێشینەترن بۆئەوەی بەرگرییان لێ بکەین وەک لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
لە ٢٠ی مانگی کانوونی دووەمەوە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە هاوکارەکانی، هێرشیان بۆسەر کانتۆنی عەفرین لەژێر ناوی چڵە زەیتون دەستپێکردووە و لەو هێرشانەیاندا، سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون
تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام