بەمێژووی مرۆڤایەتی بەردەوام پارێزگاری لە کەسایەتییە گەورەو ناسراوەکان کراوە، بەجۆرێک کاتێک لەژیاندان خەڵکانێکی زۆر پاسەوانییان دەکەن و کاتێک دەمرن ناویان دەچێتە مێژووەوەو بەجۆرێکی تر پارێزگارییان لێدەکرێت.

هۆکاری کاریگەری و کارێزمابوونی ئەو کەسایەتییانە وایکردووە بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بەجۆرێک هەندێکیان رێڕەوی مێژوویان گۆڕیوەو هەندێکیان بڕیاری کاریگەریان داوە کە لێرەدا مەبەستمان نییە لایەنی ئیجابی و سلبیان لێکبدەینەوە، بەڵکو باس لە مانەوەی ناو و ناونیشانیان دەکرێن.

ڤلادیمێر لینین (1870 – 1924)
لینی دامەزرێنەری یەکێتی سۆڤیەتی جارانەو زیاتر لە 90 ساڵە مردووە، جەستەکەی مۆمیا کراوەو لە کرملین پارێزگاری لێدەکرێت.

جۆزێف ستالین (1879 – 1953)
دوای مردنی، جەستەی ستالین مۆمیاکراو لە تەنیشت لینین دانرا، بەڵام لە ساڵی 1961 گوازرایەوەو بەنهێنی لە گۆڕستانی کرملین بەخاک سپێردرا.

ماو تسی تۆنگ (1893 – 1976)
ماو تسی تۆنگی سەرۆکی پێشووی چین ئەوکاتەی لەژیاندا بووە داوای ئەوەی کردووە لە پاش مردنی جەستەکەی بەئاگر بسووتێنن، بەڵام لە مۆزەخانەیەکی تایبەت لە پەکین جەستەکەی پارێزگاری لێکراوەو مۆمیاکراوە.

هۆ تشی مینو (1890 – 1969)
سەرۆکی پێشووی ڤێتانم بووەو لەکاتی جەنگی وڵاتەکەی بەرانبەر ئەمەریکا کۆچی دوایی کردووە، بەشێوەیەکی نهێنی و بەهاوکاری شەرەزایانی روسیا، جەستەکەی مۆمیا کراوە.

کیم ئێل سۆنگ (1912 – 1994)
باپیری سەرۆکی ئێستای کۆریای باکوورەو سەرۆکی ئەوکات بووە، جەستە مۆمیاکراوەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دانراوەو خەڵکی سەردانی دەکەن بۆ بینینی.

فێردیناند مارکۆس (1917 – 1989)
فێردیناند ئەوکات سەرۆکی فلیپین بووە، ئەو سەرۆکە دوای ئەوەی دووردەخرێتەوە لە مەنفا دەمرێت و دوای چوار ساڵ تەرمەکەی دەهێندرێتەوە، تاکو ساڵی 2016 لە بەفرگردا پارێزگاری لە جەستەکەی دەکرێت و لەو ساڵەدا بەخاک دەسپێردرێت.

کیم یۆنگ ئیل (1941 – 2011)
باوکی سەرۆکی ئێستای کۆریای باکوورەو پێشتر سەرۆک بووە، لەساڵی 2013 جەستەکەی هاوشێوەی باوکی مۆمیاکراوەو خەڵکانێک دەتوانن بیبینن.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام