له‌شه‌وی 24/2/  2018له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی چیك-ه‌وه‌ یه‌كێكی تر له‌ تێكۆشه‌رانی شۆڕشی دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان ڕێزدار (ساڵح موسلیم) له‌چوار چێوه‌ی پیلانێكی نائه‌خلاقی و نایاسایی و گرێدراو به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ماددی و سیاسیه‌كانیان پیلانی گرتن و ڕفاندنی بۆ داده‌نێن.

هه‌ڤاڵ ساڵح موسلیم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دبلۆماسی ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكراتی ته‌ڤ ـ ده‌م كه‌له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی چیك-ه‌وه‌ به‌فه‌رمی بانگهێشت ئه‌كرێت و به‌ڵام به‌شێوازێك دوور له‌ نه‌ریتی مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن پۆلیسی چیك له‌شاری پراگ له‌سه‌ر داخوازی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش  ڕووی شاراوه‌ی نادیموكراتی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری و شارستانیه‌تی سه‌رمایه‌داری نیشان ده‌دات چه‌ندێ نائه‌خلاقیانه‌ و له‌ژێر ناوی دیموكراتیدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌ شۆڕشگێڕو دیموكراته‌كاندا ده‌كه‌ن، دیاره‌ گه‌لی كورد مێژوویه‌كی تاڵی له‌گه‌ل ئه‌م شێوازی تیرۆرو ڕفاندنانه‌دا هه‌یه‌، نمونه‌ی وه‌ك كۆمپلۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕفاندنی ڕێبه‌ری شۆڕشی دیموكراتی گه‌لان ڕێبه‌ر ئۆجه‌لان و تیرۆری دكتۆر قاسملۆ و شه‌ره‌فكه‌ندی و شه‌هیدانی پاریس  به‌رچاوترینیانن، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ده‌بوو لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی كه‌هه‌میشه‌ ‌ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری تیرۆر ده‌كه‌ن و تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌پشتگیریان بۆ داعش و له‌ئێستاشدا به‌هۆی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌فرین سه‌دان ژن و منداڵ شه‌هید ده‌بن، نه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك به‌ڕێز ساڵح موسلیم كه‌ خۆی و ئه‌و شۆڕشه‌‌ی تێكۆشانی تێدا ده‌كات قوربانی تیرۆر بوون و هه‌میشه‌ تێكۆشانێكی دیموكراتی به‌ڕیوه‌ده‌بات و له‌هه‌وڵی بێ وچاندا بووه‌ بۆ پێشخستنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ر له ‌هه‌ر كه‌سێك ئاگاداری كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی چیك ده‌كه‌ین نه‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌و هێڵی تیرۆره‌ی  ئاردۆغان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌رامبه‌ر به ‌گه‌له‌كه‌مان و له‌پیلانگێڕییه‌كی به‌و ڕه‌نگه‌دا جێگه‌ نه‌گرن، ئه‌وه‌ باش نابێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تی چیك له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد، ده‌بێت ده‌وڵه‌تی چیك له‌جێی ئه‌وه‌ پشتگیری دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد بكه‌ن كه‌ بۆ مافه‌كانی له‌تێكۆشانێكی بێ وچاندایه‌ و هه‌ر ڕۆژ قوربانی بۆ ئه‌دات، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له ‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر هه‌ر پیلانگێڕییه‌ك هوشیار بن و بێ وه‌ڵام نه‌مێنن و خاوه‌ن له‌ تێكۆشه‌ری ماندو نه‌ناسی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڤال ساڵح موسلیم ده‌ركه‌وین، خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له‌به‌ڕێز ساڵح موسلیم خاوه‌نداری كردنه‌ له‌ تێكۆشان و تێكۆشه‌رانی شۆڕشی ئازادی و دیموكراتی گه‌لانی ئازادیخواز، خاوه‌ن ده‌ركه‌وتنه‌ له‌نرخ و به‌های شۆڕشگێڕی، خاوه‌ن ده‌ركه‌وتنه‌ له‌ئیراده‌ی به‌هێزی ڕۆژئاوای كوردستان كه ‌له ‌ئێستادا به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له‌عه‌فرین به‌پێشه‌نگایه‌تی ڕێبازه‌كه‌ی به‌ڕێز سالح موسلیم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سوپای توركیا تێكده‌شكێنن، له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تی توركیا له‌مه‌یدانی شه‌ڕی شۆڕشگێڕی و تێكۆشانی دیموكراتیدا تێكده‌شكێت، په‌نا بۆ شه‌ڕێكی ترسنۆكانه‌ی  سیخوڕی ده‌بات كه‌ئێمه‌ پێمان وایه‌ گه‌لی كورد‌ ئیراده‌و هوشیاری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌و مه‌یدانه‌شدا هه‌وڵه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بێ ڕۆڵ بكات.

 

بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان، نه‌فره‌ت له‌پیلانگێران.

 

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان

ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی

26/02/2018

تایبەتمەندییەکان: دۆسیە

زیادکردنی وەڵام