لە تاوانەکانی پارتی و یەکێتی و ئەو کەسایەتیانەی ، کە دەستیان هەبووە لە کورد کوژیداو بەتایبەت ئەو هەڵوێستە شەرم ئاوەرەی  ئەو دوو حیزبە لەم رۆژانەدا وەریانگرت بەرانبەر بە گەلی کورد ، کە رۆژێك لە رۆژان لە ترسناکترین دام ودەستگای سەرکوتکەرانەدا واتە پارتی و یەکێتی کاری کردووە ،لەلایەکی دیکەشەوە لێخۆشبوونی ئێمە لەو تاوانانەی ، کە دژ بە مرۆڤایەتی ئێمە ئەنجامدراون پەیوەندی تەنگا تەنگی بە کەینونەی ئێمەوە هەیە وەك کورد و پرۆژەی نەتەوەیی ئێمە و داهاتووی ئێمەوە ، بە واتایەکی دی ئەوە شێوازی مامەڵەکردنی ئێمەیە لەگەڵ پارتی و یەکێتی لێخۆشبون یان نەبوون لێیان ، کە ئەوە دیاریدەکا ئێمە نەتەوەین و بە ئاستی خود هۆشیاری و کامڵی عەقڵ گەیشتووین وەك نەتەوەیەك لە جیهاندا شوناسی خۆمان مانیفێست دەکەین و لەگەڵ مرۆڤایەتیداو هەربێ حورمەتیەك بۆ سەر ئێمە بەبێ حورمەتی دەزانین بۆ سەر مرۆڤایەتی ، یاخود بەپێچەوانەوە ئێمە هیچ نین جگە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵێ عەشیرەت و قەبیلەی شاخاوی بۆ خۆمان قۆناغی پێش کامڵ بوون و پێش نەتەوەیی بوونی خۆمان دەژین ، زاتێکین ڕێز لە کەرامەتی نەتەوەیی و ئینسانی خۆمان دەگرین یاخود کۆمەڵە کێویین ، زاتێکین پەرت و بڵاوو بێ لێپرسراوێتی و بێ سەرمایەی رەمزی و بێ پیرۆزی و بێ پرۆژەو مۆراڵ و بێ ئایندەو لێرەشەوە هەر چیمان بەسەرداهاتووە ناچێتە رێزی ئەزموونی نەتەوەیەکەوە لە مێژووی خەبایتدا بۆ بەدەست هێنانی ددان پێدانان بە شوناسی و مرۆڤایەتیدا ، بەڵکو دەچێتە رێزی بوونی ئێمە وەك زەمینەیەك ، کە ئەوانی دیکە ( دوژمنەکانمان) لەسەریەوە موغامەراتە و جودیەکان خۆیانیان تێیدا بە ئەنجام گەیاندووە.

 

وەك گووتم لێخۆشبوون یەکێکە لەو کێشە قووڵانەی ، کە پێمان دەڵێ کۆمەڵێ مەسەلە لێرەدا شوێنی ئیشکالیەتە خود یان بکەر، چ ئەو کەسەی ، کە بەکرداری لێخۆش بوون لە بەرامبەر جپری کردارو تاوانی ئەنجامدراوا، هەلومەرجەکانی لێخۆش بوون ، دنیاو رێکخستنی سیاسی و ئەخلاقی پێش لێخۆش بوون دنیاو رێکخستنی سیاسی دوای لێخۆش بوون ، هەروەها کێشەکە کۆمەڵێ پرسیار لەخۆ دەگرێ لەوانە ئایا ئێمە ئازادین لەورەی لە تاوانێکی گەورە خۆش بین ،کە ئەنجامدراوە دژ بە ئێمە ؟ ئایا لێخۆش بوون توانایەکی رووتی مرۆڤ نییە یاخود خەڵاتی خواوەندە؟ ئایا مرۆڤ بە سروشت کائینێکی میهرەبانە یاخود دڕندەو بوغزاوی؟ ئایا بوغز بەتایبەت بوغزی کۆمەڵگەیەك دژ بە کۆمەڵەیەکی دی میکانیزمێك بۆ راگرتنی کۆمەڵە؟ ئەو کۆمەڵەی ، کە بوغزی نیە، وێنەی دوژمنی نیە وێڕای ئەزموونە خوێناویەکان ، چ جۆرە کۆمەڵەیەکە؟ کێ دەتوانێ لە تاوان خۆش بێت ، سەرکردەکان ، یا قوربانیانی ئەو تاوانە یاخود هەر هەموو ئەو جڤاتە ئایا لێخۆش بوون بێ مەرج شیاوە؟ وەك ئاماژەم بۆ کرد لەم ووتارەدا مەبەستی من زیاتر ورووژاندنی کێشەیەکە نەك وەڵامدانەوەی پرسیارەکان ، وێڕای ئەمەش دەڵێم با لەم چەند سیناریۆیە وورد بینەوە.

سیناریۆیەکمان هەیە بەرمەبنای بۆچوونێك کە دەڵێ: لێخۆش بوون ، توانای لێخۆشبوون لە دەسەڵاتی مرۆڤ بەدەرە قودرەتێکی ئیلاهییەو مرۆڤ ناتوانێ لە تاوانی گەورە بەتایبەتی تاوانێ دژ بە خەڵك کرابێت ، خۆش بێت تەنها هێزی ئیلاهی لێرەدا هێزی ئیلاهی بەمانای ” Divinity” بەکار دەهێم ، کە سەراپاگیرترە لە بوونی تاکە خودایەك و بگرە دەشێ باوەڕمان بەخودا نەبێت ، بەلام باوەڕمان بە ( Divinity) هەبێت دەتوانێ لە تاوانی دژ بە جڤات یا دژ بە مرۆڤایەتی خۆش بێت ئەمە هەنگاوی یەکەمەو ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە ، کە دەبێت بە ناچاری مامەڵە لەگەڵ لایەنە یاسایی و سیاسییەکەدا بکەین ئەویش چەسپاندنی عەدالەتە ، دادگاییکردنی تاوانباران .

سیناریۆی دووهەم بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لێخوش بووندا پشت بەو بۆچوونە دەبەستێ کە دەڵێ: لێخوش بوون بەیانکردنی قودرەتی عەقڵە لە مرۆڤدا کاتێك ، کە مرۆڤ یا گروپێ لە تاوانێك خۆش دەبێ ئەوە رەهەندە عەقڵیەکەی مرۆڤە ، کە باڵادەستە لەو هەڵوێستەدا ئەوە عەقڵە، کە بەکارە مادامێك مرۆڤ بوونەوەرێکە بەهرەمەندە بە عەقڵ لەواتە مرۆڤ وەك هەموو کێشەکانی دی دەتوانێ کێشەی لێخۆشبوون بە عەقڵانی بکاو دەتوانێ لە تاوان خۆش بێت ، بەڵام دوای ئەوەی ، کە عەدالەت مەجرای خۆی وەرگرت یاخود ئەوەی ، کە بەستنەوەی عەدالەت بە لێخۆش بوونەوە خۆی بە عەقڵانیکردنی کێشەکەیەوە دەرخستمی توانای عەقڵە لێخۆش بوون بەبێ مەرج کاری عەقڵ نیە بەڵکو سۆزێکی رووتە.

 

کەواتە لێخۆش مانیفێستی عەقڵە ئەو چرکە ساتە شکۆمەندەیە ، کە تێیدا عەقڵ بەرکەماڵە تێیدا تاك و جڤات بە زەمانی کامڵ بوون دەگەن ، بەڵام هەر خودی عەقڵ داوامان لێدەکا ” یاسا” ، کە خۆی مانیفێستی عەقڵە لە لووتکەی کارکردنیدا ژێر پێ نەخەین ، یاسا پێمان دەڵێ ، کە بۆ کەس نەهاتووە مافی ژیان لە کەسێکی دی زەوت بکا ،کەواتە لێخۆش بوون بێ هەل و مەرج نابێت ، بەڵکو ئەو کاتە مەیسەر دەبێت ، کە عەدالەت مەجرای خۆی وەردەگرێت ، کە کەسێ ناتوانێ ببێ بە قسەکەری هەمووان و لە جیاتی جڤات لە دوژمنەکان و تاوانەکان خۆش بێت ، جڤاتێك ، کە رێزی مرۆڤی بوونی خۆی دەگرێ ناتوانێ بێ عەدالەت و بێ پاداشت لێخۆش بوون وەك خەڵات بداتە دوژمنەکانی ، تەنیا ئەوە لە قەبیلەیەکدا شیاوە ، کە سەرۆکی ئەو قەبیلەیە رۆڵی خوداوەند ببینێ و لە جیاتی هەمووان لە دوژمنەکان خۆش بێت ، لە جڤاتێکدا کە رێز لە ژیان و لە تاکە کەس دەگیرێ و تاکە کەس خاوەنی مافەکانە لەوانە مافی ژیان و خودی جڤات کۆبوونەوەیەکی هەڕەمەکی نییە ، بەڵکو رەهەندێکی پیرۆزیش لەخۆ دەگرێ لەکاتی روودانی کارەساتێکدا ، تاوانێکدا هیچ کەس جورئەتی ئەوە ناکا بەناوی هەمووانەوە لە دوژمن خۆش بێت بێبەشداریکردنی هەمووان لەو پرۆسەیەدا لە ڕێگای دام دەستگا یاسایی و مەدەنیەکانەوەو لە هەمووشی گرنگتر ئەوەی بڕیاری پرۆسەکە دەداتئەوانەن ، کە ڕاستەوخۆ تاوانیان بەرانبەر کراوە نەك سیاسەتمەدارەکان.

 

 

 

 

 

 

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام