١٧ شوباطی ساڵی ٢٠١١ ڕۆژێكی پڕ شنگدارەوبێ وێنەیە لەمێژووی تەسلیم نەبوون و مل نەدانی شاری سلێمانی لەبەرامبەر زوڵم و ستەم و نادادی دەسەلاتی خۆسەپێن ، ئەو دەسەلاتەی لەپێناو مانەوە و درێژەدان بەتاڵان و بڕۆو هەڕاچکردنی سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی وولات سڵی لەهیچ شتێک نەئەکردەوە تەنانەت ڕاژانی خوێنی ئەو خەڵک و لاوانەشی بە بەخەیاڵدا نەئەهات کە لەسەر ماف و داواکانی خۆیان هاتوبوونە سەرشەقام . گەرئەم ڕۆژە پرشنگدار بێ بۆ مێژووی سلێمانی ئەوا خاڵێکی ڕەشیشە بەنێوچاوانی دەسەلات دارانی ئەوێ ڕۆژێی کوردستان و شاری سلێمانی ، چاکە خوازەکانی ئەمڕۆو بەشیک لە هاودیدە ئازیزەکانی دیموکراسی و دادپەروەری ئەمرۆ لەهەڕەمی دەسەلاتی ئەوکات بوون  ، ئەوکات نەک هاودیدی و هاوسۆزی خەڵکی نەبوون بگرە زۆریش بێ باک بوون لە ئاست ڕژانی خوێنی بەناهەق ڕژاوی گەنجان و سوربوونی شەقامەکانی شار بەخوێنی خەڵکی ناڕازی و ماف خوراو دەیان پاساوی ناشەرعی و ناڕەوایان دەهێناوە بۆ ڕەوایەتی دان بەو وەحشی گەرایەیی چەکدارەکانی حیزب و پاسەوانەکانی دەسەلاتی بنەماڵە ئەیان کرد .

لەسەردەمی دەسەلاتی ئەم هاودیدەئازیزە چاوگەشانەمان پایتەختی ڕۆشنبیری لەسەر ئەرزی واقع زیاتر وەک سەربازگەیەک وەدەرئەکەوت نەک شاری رۆشنبیری تەنانەت خەلکی شارەکەش خۆیان باوەڕیان نەبوو سێ کوچکەی بابان (نالی و سالم و کوردی ) ڕێیان کەوتبێتەئەم شارەو تێیدا ژیابن . بەدەیان تانک و تۆپ و هێزی چەکدار خۆیان ووتەنی (ناقیلەی ئەشاخس)یان  هێنابوە سەر سنگی خەڵکە زوڵم لیکراو کوڕ کوژراوەکەی ئیرە تەنها لەپیناو لەق نەبوون و نەکەوتنی کورسیەکانی ژێریان . بەچەپڵە ڕێزانەوە شەرعیەتیان ئەدایەوە بەڕەشە کوژی و بەو حکومەتی دەستیان سووربوو بەخوێنی خەڵک .

ئەبی  زاکیری ئیمەی هاولاتی ئەم نیشتیمانەو ئەم شارە بەتایبەت هێندە لاوازبێ  بیرمان چوبێتەوە کێ بوو زۆر بائاشکراو بێ منەتانە لەناو هۆڵی پەڕلەمان بەرگری لەجەلاد و خوێنڕێژەکانی بەرەەم لقی چواری پارتی و سەرایی ئازادی ئەکرد؟ دەبێت خوێندکارە ئازیزەکانی ئەوکاتی زانکۆی سلێمانی ئەنفال کردن و فڕندیان بۆ چۆڵەوانیەکانی دەشتی قولەرەیسی یان لەفکرو زهنی خۆیان سڕیبێتەوە ؟

ئاخۆ خەڵکە ڕەش پۆش و چاو بەفرمێسکەکەی گەرمیان نەزان مارشاڵەکانی ئەوکات کە لەسەر فەرمان و دەستی ئەوان خوێنی ڕۆڵەکانیان ڕژێنرا ، هەرئەمانەن کە ئێستا لەپێناو لەدەست چوونی پاروو چەورو مل ملانێ ناشەرعی و ناخۆیەکانی حیزەبەکانیان خۆیان لی کردوینەتە ماندیلا و گیڤاراو غاندی داوایی ئازادی و یەکسانی .

بۆیە هەقە قوربنیان و زیان لێکەوتوانی ئەوێ رۆژێ بەدەنگی بڵندو پڕ بەگەرویان هاوربکەن بڵێن ئێوە هەمان ئەو عەقڵیەت و دەم و چاوانەن کە لە١٧ شوباتی ساڵی ٢٠١١ ڕوایەتیتان ئەدا بەڕژانی خوێنی براو کوڕو خوشک و ئازیزەکنمان ، لەژێر هەرناو هەرپەردەیەک بتانەوێ بێنەوە ناو گۆڕەپانەکە هیچ لەڕووی ڕاستەقینەتان ناگۆڕێ ١٧ شوباط بۆ ئێمە دەرس و بۆئێوە تاقی کردنەوەبوو کە نەک هەرڕاسب بگرە فاشلیش دەرچوون .

لەم یادەشدا سلاو بۆ گیانی بەرزەفڕی قوربانی ١٧شوباط و ڕۆژانی دوایی ڕسوایش بۆ ئەنجام دەران و پشتیوانی ئەو وەحشی گەراییە ….

 

 

زانا عبدالرحمن

 

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام