دەستگیرکردنی سەرۆک ئاپۆ لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ رێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، کە ١٩ ساڵ بەسەردەستگیرکردنیدا تێدەپەرێت لەوڵاتی کینیا و دواتریش رادەست کردنەوەی بەدەوڵەتی داگیرکەری فاشی تورکیا، ئەودەم بۆسەر دۆزی رەوای گەلەکەمان خەنجەرێکی کوشندەبوو لە کەمەری گەلی کورد. بەلای دەوڵاتانی هاوکار و بەشدار لەم گەلەکۆمەکیە ئومێدێکی گەورەبوو تابتوانن رەوڕەوەی دۆزی کورد لە باکور پەکبخەن، بەڵام دوای ١٩ ساڵ ئاراستەی کورد گەیشتە کوێ؟ کورد چەند توانیویە لە گەشە بوەستێ؟

ئەگەر ورد لە روداوەکانی دوای دەستگیرکردنی عبداللە ئۆج ئالان بکۆڵینەوە، رۆژ لەدوای رۆژ دۆزی رەوای کورد لەپێشکەوتندایە، تا کار گەیشتە ئەوەی تورکیا ئەگەر بۆ کزکردنی پەکەکەش بوبێت، بەڵام داننانێکی ئاشکرابوو، بە خودی پەکەکە و عبداللە ئۆج ئالان لە زیندان ئەویش بە بریاری دانوسان و پێکهێنانی پرۆسەی ئاشتی، کردنەوەی کەناڵێکی کوردی.

 

هەروەها پەکەکە لەجاران زیاتر گورزی کەمەرشکێنتری ئاراستەی دەوڵەتی تورک کردوە، بەوەش تورکیا خەوی لەناوبردنی پەکەکەی کۆتای پێهات، دوای ئەوەی بەدەست گیرکردنی ئاپۆ پەکەکە درێژەی بەخەبات و بەرخودان و پارێزگاری لە ناسنامەی کوردبوون کرد.

 

بەڵکو گیرانی ئۆجالان بەهێزتر تورکیا هەژاند بەرابەر بەدۆزی کورد، ئەوەی تورکیا و هاوکارانی بەرامبەر بە ئۆج ئالان کردنیا ئامانجی تانها لەناوبردنی سەرکردەیەک نەبوو، بەڵکو ئامانجی کۆتای هێنان بوو، بە جوڵانەوەی پەکەکە لە باکور، بەڵام پەکەکە رەورەوەی مێژووشی گۆڕی بەوەی تورکیا ئومێدی لەسەر هەڵچنی بوو لەسەر دەسگیرکردنی عبداللە ئۆج ئالان، چونکە تەواوی جوڵانەوە کوردیەکان لەمێژوودا بە دەستگیرکردنی کەسی یەکەم کۆتاییان هاتوە، بەڵام بە پێچەوانەوە بەگیرانی سەرکردەی پەکەکە، پەکەکە بەهێزتر بوو.

 

پەکەکە بەگیرانی ئاپۆ لەگەشەکردن نەوەستە، و دۆزی کوردیش پاشەکشەی نەکرد، بەڵکو لەباکور گەشەیەکی بەهێزی کرد و دەیان پەرلەمان و کەسی بەتوانا لە باکور گەیاندە پەرلەمان و لەوێشەوە بەربەستی لە سەدا ١٠ یان بڕی رێژەی پەرلەمانتارانی کوردیان لە پەرلەمانی تورکیا بەرز کردەوە، بەوەش تورکیای توشی شڵەژانی گەورەتر کرد، گەورەتیرۆرستی تورک ئۆردۆغانی فاشی ناچار بەپاشەکشە کرد لە پرۆسەی ئاشتی، پاش ئەوەی  دانینا بە ئاپۆ و پەکەکە کەپێشتر بەتیرۆرستی دادەنان، ناچار تورکیا ئاڕاستەی شەرێکی خوێناویتر کرد،

 

کوردیش لەباکور تەکانێکی گەورەتری بەخۆوەبینی ئەوەش سەرانی تورکیا بەرگەی ئەم ژانەیان نەگرت، تا دواجار سەدان کەسایەتی گەورە لە سەرۆکی چەندین شارەوانی کە لە زۆربەی شارە کوردیەکان بردبویانەوە تورکیا دەستگیری کردن لە گەڵ  پەرلەمانتار و مامۆستایانی زانکۆ و سیاسەتوان و چالاکوانانی خستە زیندان.

 

ئەوەی تورکیا لە دەستگیرکردنی ئۆج ئالان دەیویست ئەوەنەبوو کە ئێستا کورد بەدەستی هێناوە، بەڵکو خەونی تورکیا کۆتای هێنان بوو، بەدۆزی گەلی کورد بەلام ئەوەشی بۆ نەچوە سەر. دۆخی سیاسی تورکیا خراپتر و دۆخی کوردیش باشتر و باشتر بوو.

 

گیرانی ئۆج ئالان هەر ئامانج لێی کۆتای هێنان نەبوو بە دۆخی کورد لە باکور، بەڵکو ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بەڵام بەهێز بونی پەکەکە بوە هۆی ئەوەی تورکیا بەدیوێکیتر تەماشای دەسەڵات دارانی باشور بکات، بەکاریان بێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان، هەرلەهاتی ئۆردۆغان بۆ هەولێر و بەکارهێنانی سەرانی حیزبەکان لەبانگەشەی حیزبەکەیدا لەدژی هەدەپە،

ئەوراستیەمان پێدەڵێت کە پەکەکە دوای گیرانی ئۆج ئالان و بەهێز بوونی پەکەکە تورکیا لەمەڕ دۆزی گەلەکەمان ناچاری بەتەنەزولی گەورە کردوە، ئەگەر بهاتایە تورکیا پەکەکەی بۆ لەناو بچوبا ئەوە هەرێمی کوردستانی دەمێک بوو لەناو بردبوو، دوای ئەوەی بینیمان بەنزیک کەوتنەوەی داعشی کوڕی داد و گەشپیدان لە هەولێر ئۆردۆگان پشتی لەو هاوپەیمانەکەی کرد، لەدوای ریفارندۆمیش لەگەڵ عەبادی هاوکاری تەواو بوو، بۆ گەرانەوەی بۆ ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستان. ئۆجالان و پەکەکە وای لەتورکیا و هێزەکانی باشور کرد، رۆژانە یەکتر ببینن ئەگینا بە لەناوبردنی پەکەکە لەهەر شوێنێک کەسێک بەکوردی باسی کوردبونی بکردایە تورکیا لەناوی دەبرد.

 

سەبارەت بە خۆرهەڵاتی کوردستانیش لە دوای گیرانی ئۆج ئالان، هاتنی سەرکردایەتیان بۆ قەندیل، دروستکردنی هێزێک بەناوی پەژاک، گەشەیەکی باشی بە کوردستانی خۆرهەلات داوە، ئەمە وایکردوە باشوری کوردستانیش بپارێزێت لە ناردنی هێزە کرێگرتە تیرۆرستیەکانی ئێران بۆ قەندیل و دواتریش تێکدانی ئارامی و ئاسایشی باشور، لە هاوشیوەی ئەنسارئیسلای ناوچەی هەورمان، سەرەرای ئەوەی توانیویە گورزی گەورە لە ئیران بوەشێنن. هاتنی پەکەکە بۆ قەندیل سەرەرای ئەوەی زیانی گیانی خەڵکی لێکەوتۆتەوە بەهۆی بۆردوومانی فرۆکەکانی تورکیا بەڵام باشوری کوردستانی بەباشی پاراستوە لە خەڵکانی تیرۆرست.

 

بەرخودانی خۆرئاوای  کوردستانیش کەئەمرۆ تورکیای توشی داروخان کردوە لەعفرین، لەکاتێکدا پێشتر لە کۆبانێ  شەرڤانان توانیان بەم بەرخودانە مەزنە چۆک بەگەورەترین رێکخراوی تیرۆرستی جیهانی دابدەن و لوتی بشکێنن، ئەوەش وایکرد تورکیا توشی ژانێکی گەورەتر بکات، تادواجار لە چەندین شوێن سوپای تورکیا بەرگەی نەگرت و هاتەناو خاکی خۆرئاوە، هاوکار و کۆمەکی داعش و ئەوهێزانەبکات کەخۆی دروستی کردوون، بۆ پەلاماردانی شەرڤانان، بەڵام شەرڤانان بە ئیراداو خۆراگریان توانیان چۆک بە داعش و هاوشیوەکانی دابدات، وڵاتانی هاوکاری لە گەلەکۆمەکی تایبەتبەدەست گیرکرنی سەرۆکەکەیان سەرک ئاپۆ ناچار بەپشگیری بکات، چەک و تفاقی جەنگی شیرە ژن و پیاوە جوامیرەکان دابین بکات. لەسەروی هەمووشیانەوە ئەمریکا.

بەڵام ئەوەی پەندی لەسەر کەوتنی کورد وەرنەگرت، ئەوەی چاوی بە مافی رەوای کورد هەڵنایەت و نایەوێت مافی کورد بدات ئۆردۆغانی فاشیستە، دوای ئەوەی بەرگەی بینینی سەرکەوتنی کوردی نەگرت لە خۆرئاوای کوردستان ناچار بریاری جەنگێکی خوێناویدا. بۆیە ئێستا لە عفرین دوای نزیکە لە مانگێک لە پەلاماردانی بۆسەر ئەو کانتۆنە نەی توانیوە بەرەوپێشچون بەدەستبێنێت،

ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت دوای گیرانی سەرۆک ئاپۆ بەر لە ١٩ ساڵ بەڵام هاورێبازانی نەک بەگیرانی سار نەبونەتەوە بەڵکو بەگورتر بونە، توانیویانە تورکیا بەرەو شەلەلێکی گەورەببەن و نەزیفی لە شادەماری تورکیادا دروست بکەن، سەرەرای ئەوەش بە فکری ئاپۆچیتی و بەرخودانی گەورە بەرامبەر بەتیرۆرستان تورکیا لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا توشی کەنارگیری بکەن، ئێستا هاوکارانی دوێنێ تورکیا بکەنە دۆستی خۆیان و بەچەکی ئەوان سوپای تورک لەناوببەن بیانکەن بە دوژمنی تورک.

ئاخر ئەمە بیرێکی گەورەی وەک بیری ئاپۆچی لە پاڵ نەبێت، کێ دەتوانێ ئەوەبکات! دواتوانین بڵێین بەگیرانی ئۆج ئالان هەرچەند گیرانەکەی خەسارەیەکی گەورە بوو، بەڵام کوردی سارد نەکردەوە، بەپێچەوانەوە گەلی کورد بەهێزکرد و زیاتری بەجیهان ناساند، رەنگە لەدەرەوە بوایە ئێستا یان تیرۆر کرابوایە، یاخود کورد ئەوهەموو دەستکەوتەی بەدەست نەهێنایە، رەنگیشە دەستکەوتی گەورەتری بەدەست هێنابا.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام