ئەو بەرخۆدانی و بەرگریە مەزنەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەری  داگیرکاری دەوڵەتی تورک و میلیشیاکانی سوپای ئازادی سوریادا هەیە ، کە تا هەنوکەش ئەم بەرگریە بەهێزە لەوێدا دژ بە داگیراکاری دەوڵاتی تورکیا بوونی هەیە و شەڕڤانانی (YPG) و (YPJ) و خەڵکی عەفرین بە ورەیەکی پۆڵاینەوە بەرامبەر ئەو داگیرکەری دەوڵەتی تورک وەستاونەتەوە ، لێ ئەوەی جێی تێڕامان و هەڵوێستەکردنە ئەوەیە زۆرێک لە لایەنی سیاسی و بە ناو ڕۆشمبیر و کەسەیەتی سەیرسەمەر لێرەوە لەوێ کەوتوونەتە خۆ گیڤکردنەوە و خۆهەڵکێشان بە بەرخۆدانی کچان و کوڕانی عەفرین ، لە کاتێک باش دەزانین هەڵوێستی  ئەو کەس و لایەنانە لە ڕابردوو چەند دژیەک دەرهەق بەشۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و ئەو ستاتیۆیە  خۆبەڕێوەبەریەی لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا  توانراوە بە خوێنی هەزاران شەرڤان و هەوڵی ناوخۆی و دەرەکی بنیادبنرێت.

بێگومان ڕوونە هەریەکێک لەو لایەن و کەسانە دەیانەوێت لە ژێر ناوی پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین لێرەوە نمایشێکی درۆینە بکات و لە ژێرەوە ئەم بابەتە بۆ مەرامی  خۆی بەکاربهێنێت ، لەولایەنانەش کە دەکرێت بەوشێوەیە درک بە نمایشەکەیان  بکەین کە لە میدیایەکانیاوە دەستیانپێکردووە ، دووهێزی سیاسی خاوە چەکداری باشوری کوردستانن ، کە دوای شکستهێنانە گەورەکەیان لە کەرکوک و ناوچە دابنڕێدراوەکان بەو هێزە گەورە و چەک و تفاقە زۆرەی لەبەردەستیان بوو ، بەڵام توانای چەند کاتژمێرێک بەرگیان نەبوو ، بەڵکو ناوچەکەیان وەک مێژووی هەمیشەیان بێتە تەقە ڕادەستی حەشدی شەعبی و هێزی عێڕاقی کردەووە  لەگەڵ ئەوەی پێش هێرشەکە  لە میدیاکانیانەوە تەینا خەریکی قسەی گەورە و هەڕەشەکردن بوون  ، بەجۆرێک دەیانوت ئەگەر حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هێرش بکات ، ئەوا ئەوان دەرسێکی وایان دادەن هەتا ماون بیریان نەچێتەوە و هێزەکەیان هەتا بەغدا ڕاو دەنێین ، بەڵام لە ڕاستی ڕێک ئێمە پێچەوانەی ئەم هەموو خۆهەڵکێشان و بانگەشەیە بینی ، بەشێوەیەک ئەوانەی ئەم هەڕەشە قسە گەورەنایەن دەکرد هەتا ڤێلا و کۆشەکەکانیا لە هەولێر و سلێمانی ڕاونران و بێدەنگکران! ، هەر بۆیە ئەگەر ئێستا بەدوای دەرچەیەکەوەن بۆ شاردنەوە و لە بیربردنەوەی شکستەکەیان لای گەلی کورد دوای ئەوەی نەیانتوانی لەڕێی یەکدی تۆمەتباردن بە خیانەت ئەم شکستە لە بیر هاونیشتمانیان بەرنەوە  ، ڕەنگە لەم کاتەدا بیانەوێت لەڕێی موزایەدە و قسەی باق وبریق بەناوی پشتیوانی لە عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان کەمێک شکستەکانیان بشارنەوە ، لێ دەبێت ئەوەبڵێین ئەو مەرەمیان ناچێتە سەروو ئێستا خەڵک لەوە وریاتروو بە ئاگا تر دەزانێت کێ هێزی گەلە و خۆڕاگرە و کێش هێزی بێ مۆڕاڵ و قسەی گەورەی بێ کردارە!.

هەرەوەها کۆمەڵیکی تر کە دەیانەوێت موزایەدە بە بەرخۆدانی عەفرینەوە بکەن،  کەسانێکن کە هیچ سەنگوپێگەیەکیان لەناو کۆمەڵگای کوردی نەماوە و وەک بونەوەرێکی دابڕاو لەم کۆمەڵگایە دەژین ، کە ساڵانێکە لە ژێر ناوی دژە ئیسلامیەت و نەتەوەپەرستی و دەیان ناوی تر دەیانەوێت دووبارە خۆیان بێنەوەمەیدان و بێنەوە ناویان بێتەوە سەرزاران ، ئەمەش لە ڕێگای چەندین کاری نابەجێ و سوکایەتی کردن بە بەها پیرۆزیەکان وەک سوتاندنی قورئانی پیرۆز و سوکایەتی کردن بە نەتەوە و جیاوازیەکانی تری وکوردستان و ناوچەکە ، کە ئەم کارە نابەجێیانە خۆی دوورە لەگەڵ ئەو پڕەنسیپ و بنەما پێکەوە ژیانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر بنەمای کۆمەڵگای دیمکورات و ئازاد بەدیهاتووە .

لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرەکارەنە  نەخزمەت بە بەرخۆدانی عەفرین  دەکات نە بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ناوچەکە ، بەڵکو لێکەوتەی پێچەوانەی دەبێت ئەگەر ڕێگری لێ نەکرێت  و بەردەوام بێت ، چونکە لە بنەڕەتدا ئەم جۆرە کەسانە ئەو ئامانجە بەدینێن کە داگیرکەرانی خاکی کوردستان مەبەستیانە ، ئەویش بە نیشاندانی گەلی کورد وەک گەلێک هەرکە دەسەڵاتی هەبوو یاخود بوو بەخاوەنی ستاتیۆیەکی سەربەخۆی خۆی ئەوە یەکەم کاری جیاوازی ئایینی و نەتەوەیەکان ژێر دەستی دەسڕێتەوە و دەبێتە هەڕەشە بۆ سەرتەواوی ناوچەکە ، هەر بۆیە گرنگ بۆ سەرکەوتنی بەرخۆدانی عەفرین و پاراستنی تەواوی دەسەتکەوتەکانی تر ، ڕێ لەم دەنگ و هەڵوێستە نەشازانە بگیرێت و زیرەکانە و بە سیاسەتێکی حەکیمانە مەمەڵە لەگەڵ ئەم باردۆخەکە بکرێت ، ئەگەرنا بە پێچەوانەوە ئەم جارەش وەک مێژووی دوور و دڕێژمان تەنیا وەک جەنگاوەرێکی برینداری بێدەستکەوت لە مەیدانەکە دەمێنینەوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەم دیسان شوێن و پێگەیەکمان نابێت .

بێگومان دەبێت پێش هەرکەسێک  باش خۆمان درک بەوەبکەین ، ئەگەر هەرچەند ببین بە خاوەن هێز و خاوەن قەوارەیەک لەناوچەکە ، ئەوا دەبێت ئەوە بزانین کە ئێمە هەر لەم ناوچەیە دەژین و نابینە دراوسێی وڵاتە دیموکراسیەکانی وەک نەرویج و سوێد و فیلاندا ، بەڵکو  دراوسێکانمان  هەر تورک و فارس و عەرەب دەبێت هەر لەم ناوچەیە دەژین کە پێی دەوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بۆیە نابێت ببینە دژبەری هیچ نەتەوەیەک وەک نەتەوە  یاخود بکەوینە  نێوان ململانێ دوورو درێژی ئایین و مەزهەبەیەکانی ناوچەکە ، بۆ ئەوەی دیسان نەبینەوە قوربانی ململانێک کە هیچ شتێکی بۆ گەلی کورد تێدا سەوز نابێت ، بەڵکو ئەوەی گرنگە و هەردەم لەبیرمان کردوە وک نەتەوەیەکی ناوچەکە  بتوانین پەند لە مێژوو وەرگرین ئەو دەرفەتەی هاتووەتە پێش لە ناوچەکە سودی لێبینین بۆ وەرگرتنی مافەکانمان و کۆتایی هێنان بەو زوڵم و ستەمەی بە درێژایی سەدان ساڵە لەلایان دەوڵاتانی ناوچەکە لەسەرمانە ، لەبەرئەوە دەکرێت بەرخۆدانی عەفرین وەک هەستانەوەیەکی گرنگ ببین و ببێتە وەرچەرخانێک لەهزری تاکی کورد ، نەوەک تەنیا کۆمەلێک لایەنیکی شکستخواردوو لە حکومڕانی 26 ساڵەی ڕابردوو لەباشوری  یان کەسانێکی هەلپەرست بۆ موزایەدەی خۆیان ئەم بەرخۆدانە مەزنە بۆ مەرامی خۆیان  بەکاری بهێنن.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام