کەوتنى کەرکوک  بەهۆى خراپ  بەڕێوەبردنى  سیستمى  سەربازى   لێپرسراوانى  باشوورى کوردستان  بوو   هەروەها  فرە  کۆیخاییان  لە  هێزى سەربازى  دەکرد  و  هەر  لیواو  لەشکرێک  لە  ژێر فەرمانى  بەرپرسێکى  سەربازی  و سیاسى  جوڵەیان  پێ دەکرا  بە بێ ئەوەى  بگەڕێتەوە بۆ فەرمانى  تاکە  کەسێک ، ئەم  هێزە  لە ڕووى مەشق و ڕاهێنان  شارەزاییەکى  باشیان  نەبوو .
ئەم  هێزە  فەرماندەى  ئەکادیمى  و شارەزایان  لە  بوارى  سەربازى  زۆر  کەم بوو ،  هێزى  سەربازى  لە  باشوورى کوردستان   دوو هێزى جیاوازبوو  کە  لە  سنوورى  خۆیان  دا  لەبەرامبەر  نەیارانى کورستان   بەرگریان  دەکرد  و  لە هەمان کاتدا   دژ  بە  یەک  لێدوان و ڕاگەیاندیان  دەکرد  .
ئەم دوو هێزە  هەمیشە  لە سەنگەر بوون  کە  توانج  لە یەکدى  بدەن  . شکانى  سەربازى  لە شنگال  کە کارەساتێکى گەورەى  بەسەر ناوچەکەدا هێنا و  شکستێکى  گەورە بوو . ئەو هێزەى  کە  ناوچەکەى  بەدەستەوە بوو  لەلایەن  هێزەکەى  کەوە  بە گەورەترین خیانەت  و شکان  لە  قەڵەم  دەدرا  ،  بە هەمان  شێوە  شکانى  سەربازى  لە  گوڵاڵە (جەلەولا)  لە لاى  هێزەکەى  کەوە  هەمان  لێدوان  و  گوتار  بەکاردەهێنرا  .
هەر  یەکێکیش   لەم  دوو هێزە  دابەش بووە  بەسەر   چەند  بەرپرسێکى  سەربازى باڵا   وە تەحەکومى  پێوە دەکات  . هێزى سەربازى ناوچەى سەوز  دابەش  کرابوو  بەسەر  چەند بەرپرسێکى سەربازى  کە هیچ قودوەیەکى  نەبوو  وە  هێزى سەربازى ناوچەى زەرد  دابەش کرابوو  بەسەر  هەژمونى کوڕانى ئیدریس بەرزانى و کوڕانى مسعود بەرزانى  .
هێزیکى  نیشتمانى نەبوو  وە سوپایەکى  یەکخستن  نەبوو   بەڵام خودى  تاکى  پیشمەرگە  ئازاو بەجەرگ بوون ، بەڵام لە سیستمى  بەرگرى  ئەبێت  هەموو  فەرماندە و لیواکان پێکەوە  بجەنگن  دژ بە داگیرکەران ، ئەگەر  هێزێک  لەو هێزانە  بکشێتەوە  هێزەکانى کەش وەک زنجیرە دەکشێنەوە  و  ئەبێتە  هۆى شکست  .
کەرکوک  سەد ساڵە  لە  مەترسى دایە  لە  هەموو کات  و  زەمەنێکدا   وە لە دوای  پروسەى  ئازادى عیراقیش    کە شیعەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست    وەک هەمان  هاوشێوەى  ڕژێمەکانى پێشوو  کەرکوک  کەوتەوە  مەترسى   . تا هاتنى تیرۆرستانى  داعش  بەردەوام  پەلامارى کەرکوکیان دەدا  بە هۆى  ئەو  سامانە  سروشتیە  خاکە  دەوڵەمەندەى  کە  هەیەتى .
بە دروست بوونى  هێزى شیعەى عراقى   بە ناوى (حەشدى شەعبى )  هێزێکیان   پێک هێنا  و چەن  هیزێکى شیعى  دەگرتەوە  کە دژ بە داعش و کورد  دروستکرا  .  حەشدى شەعبى  گەورەترین  مەترسى بوون   بۆ کورد   لە ناوچە  جێ ناکۆکەکان   کە  بە شێوەیەکى   ئاشکراو ڕوون  دەیان گوت  دواى داعش  نۆرەى گرتنەوەى  کەرکوک  و  خانەقین  و شنگال  و  مخمورە  .
بەداخەوە   بەرپرسانى  کورد لە باشوور  هیچ پلانێکیان  نەبوو  وە   بەرنامەیەکى  سەربازیان  نەبو  کە  ئەگەر ئەم  هێزە  پەلامارى کەرکوک بدات  چۆن  بتوانن  بەربەست دروست بکەن  و بەرگرى  بکەن  لە پەلاماردان و  نە هێڵن  بگەنە  کەرکوک  ،  بۆیە بە ئاسانى  کەوتە دەست حەشدى شەعبى  بە بێ هیچ بەرگرییەک   .

بەڵام ئێستا  پێچەوانەى باشوور   لە ڕۆژئاواى کوردستان  و  عەفرین   تاکى کورد   ئازاو   گیان  فیدان   و خاوەنێکى   ڕاستەقینەیان  هەیە  بۆیە بە ئاسانى  نابنە  پارویەکى  بچوکى دوژمن  ،  ئەم خاوەنە  توانیویەتى   بەرنامە و   سیستەمێکى  جوان   پەیڕەو بکات  ،  لە ڕووى  پەروەردە و سەربازى  و  ئابورى  و کۆمەڵایەتى   و ئاینى  بەشێوەیەکى   توندو تۆڵ  .
بیرى  ڕۆژئاوا و عەفرین  بیرى میرنیشینى  بەڕێوەى نابات  ،  بەڵکو  خاوەن  بیرى  دەوڵەت  بەڕێوەى  دەبات و  لە ژێر چەترێکن و  هەموو بڕیار و  فرمانەکان  ئەگەڕینەوە  بۆ ژێر چەترەکە    . بە پێچەوانەى  جاران  کە  خێل و تیرە و میرنیشینەکان   لە ناکۆکى و دوژمنایەتیدا بون وە  بگرە زۆر جار دەبووە هۆى  ئەوەى  کە  هاوئاهەنگیش بکەن  لەگەڵ  دوژمنانى  ڕاستەوخۆى  نەتەوەکەیاندا   تەنیا   لەبەر  هەندێ  لەو دەستکەوتە  لاوەکیە  سادە و ساکارانەى  لەلایەن  دوژمنەوە  بەڵێنى  درۆیان  پێدرابوو .
بەرخودانى  عەفرین   تاکە  هێزێکى  خاوەن ئیرادە  و  پڕ باوەڕن بە  سەرکردەکانیان  کە  هەموو  تێدەکۆشن  بۆ  نیشتمانە  جوانەکەیان  .
ئۆردوغان  چەند  کاتژمێرێک  پێش  پەلاماردانى  عەفرین  ئەوەى  لەبەرچاو  گرتبوو  کە  لە  مێژووى کورددا  و  لە  میرنیشینەکانى  کوردستان   وە  باشوورى   ئێستا   کە   بە ئاسانى  توانیویانە  بیرى  سەربەخۆیی  و  نەتەوەیى   لە ناوبەرن  وەک ئەوەى  لە کەرکوک کردیان بەهۆى پەرتەوازەیى  هێزەکانى  باشوور ،  وە   هەمان  دیدگاى  هەبوو  بۆ  عەفرین  ، بەڵام  تاکى  کورد  و سەرکردەى  عەفرین  بە ئیرادەیەکى   پۆڵاین  توانیان   لوتى   بشکێنن   .  عەفرین  شەش ساڵە  خۆى  ئامادەکردووە    بۆ تورکى  فاشیست   وە  پشت  تێکردنى   ڕووس کە  هەمیشە  خەنجەرى  لە  شۆڕشى  کورد داوە  . ئێرادەى   لەسەر  قاچ  ڕاوەستانى   خۆى  وە  یەک  هێزى سەربازى  نیشتیمانى   ئاسان  نیە  کەوتنى  .

نوسینى : جوتیار کەمانگەر

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام