ژنە شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، یەپەژە بەناوی (زۆزان ھاڤین) بەرەگەز تورکمان و خەڵکی ناوچەی شەھبا، باسی ئامانجی چوونی بۆ ناو ریزەکانی یەپەژە و ھێرشەکانی سەر عەفرین دەکات و دەڵێت”لە عەفرین خۆراگری سەردەکەوێت”.

ژن شەڕڤانە تورکمانەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا، رایگەیاندووە،”ھیچ باوەڕم نەدەکرد، کە ژن بەشدار دەبن لەشەڕی دژی داعش، بەڵام دوای ئەوەی ھاتمە ناو یەپەژە من راستی ژنی ئازادم بینی”.

زۆزان، باسی لەوەکردووە،”لەناو خانەوادەیەکی داخراودا گەورەبووم، و دایکم ھیچ لەماڵ دەرنەدەچوو چونکە لەناو کۆمەڵگای تورکمانەکاندا فشاری زۆر لەسەر ژن ھەبوو و مافیان نەبوو، مافی قسەمان نەبوو و نەماندەتوانی رای خۆمان بڵێین”.

“چارەسەری ناکۆکییەکانم لەناو یەپەژەدا دۆزییەوە، کە چۆن ژن بتوانێت، ئیرادەی ئازاد دروست بکات، ئەمڕۆ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ھێرش دەکەنە سەر عەفرین، بەڵام ناتوانن عەفرین کۆنتڕۆڵ بکەن و بچنە ناو شارەکە”زۆزان وادەڵێت.

داواشی لە ژنە تورکمانەکان کردووە، کە بێنە ناو ریزەکانی یەپەژەوە و “لەدژی ستەم تێکۆشان بکەن چونکە یەپەژە نوێنەرایەتی ژنان دەکات و بەشداری لە خۆراگری عەفرین بکەن، چونکە عەفرین سەردەکەوێت”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام