وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا ڕایگه‌یاند، هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌فرین ئاڕاسته‌ی شه‌ڕی داعشی گۆڕی.

ڕیكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ده‌ستپێكی كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ڕایگه‌یاند، “هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌فرین ئاڕاسته‌ی شه‌ڕی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش گۆڕی”.

به‌وته‌ی تیله‌رسن، “پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌ئاراسته‌ی عه‌فرین جوڵێندران، به‌وه‌ ئاڕاسته‌ی شه‌ڕی داعش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات” هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌توركیا كرد جه‌خت له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ ئامانجی ئه‌وه‌.

بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ‌و هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی، به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی ئه‌و وڵات له‌توركیا كۆببێته‌وه‌، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتون، پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌سه‌ره‌كیترین بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی تیله‌رسن‌و به‌رپرسانی توركیا بێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام