ئه‌ی پاييزی مشتێ گه‌ڵا سه‌فه‌رێکی وه‌كو سه‌راب

پێکه‌ خه‌ستی نهێنی تۆ ده‌خۆمه‌وه‌ ، وه‌کو شه‌راب

ڕازی ئةشقت خةياڵێکه ‌له‌ ئه‌ندێشه‌ی باخی ئه‌وین

ڕوخسارت وه‌ك پرسه‌یه‌كه ‌بۆ مه‌رامی چرۆی وەرین

هه‌ڵوه‌رینی باخی پاييز له ‌سه‌رچۆپی ڕه‌شه‌بايە

ده‌بم به‌خشه‌ به‌ ئه‌و ڕوحه‌ی وا له‌ ناخی نێو گه‌ڵایە

بەھارێکی‌ خۆشیم به‌رێ ؟نه‌ك شه‌وێکی پاييزی لار

گۆرانيه‌كی گه‌نجی ئه‌ڵێم بۆ باخێکی بێ گه‌ڵا و دار

من له‌بیرمه‌ كه‌ تۆم ناسیله‌ پاييزی ئه‌نگوسته‌چاو

زریان گه‌ڵا و ماڵی بردین ئێستاش وونین بۆ يه‌ك پێناو

 

ڕێبوار ئالانی

بەریتانیا

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام