موچەی فەرمانبەران، یاخوت قوتی ئەوکرێکارەی کە کار بۆ دەوڵەتدارێکی فاشیست دەکات، بۆتە ئەوکارتە کە هەررۆژە سیاسیەک بەکاری دێنێت، بۆ ئەوەی هەستی خەڵکی بەشمەینەتی کوردی پێ بڕوشێنێت، ناوە ناوە وەک گاڵتە پێکردنێک لەسەر شاشەی تیڤیەکانەوە هاواری لێبکات، ئاخر کەی حەق دەست کراوەتە دیاری!  لەچ سەردەمێکدا و لە چ کاتێکدا رویداوە مرۆڤ حەقی کارەکەی نەدرێت و بۆی پاشەکەوت بکرێت!

 

ئەمە نیەتی دزیە، نەک پاشەکەوت و خزمەت پیکردن، مرۆڤێک ژیانی گەیشتبێتە قۆناغی وێران بوون، پاشەکەوت چ مانایەکی هەیە؟ ئەوە ئامانجی لەناوبردنی گەلێکە کەسەرەتا لە شکاندنی شکۆکەیەوە دەست پیدەکات و لە کۆتایشدا بە لەناوبردنی جەستەی کۆتای دێت، وەک دەبینین رۆژانە لێرەو لەوێ خەڵک خۆیان دەکوژن.

 

دەستەڵاتدارانی فاشی هەرێم بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێم هزر و بیریان بخەنە سەر موچە و بە دوومانگ جارێک روبعێک موچەیان پێبدەن، ئەوانیش بۆخۆیان لە دوونیا رەفاهیەت ژیان بگوزەرێنن و درێژە بەکاروانی نۆکەرایەتی خۆیان لە دونیای دەوڵەتداریان بدەن، خەڵکی ئەم هەرێمەیان خزاندۆتە گۆشەیەک کەتەنیا خەیاڵ پڵاوەکانیان لەسەر روبعێک موچە هەڵچنن، هەندێکیان بەخەیاڵی کرینی دیاری بۆ مناڵەکان و هەندێکیتریان خستۆتە خەیاڵی کردنی برێک دەرمان و بەشێکیشیان خستۆتە پیدانی کرێ خانوو، هەموو فەرمانبەران لە خەیاڵیکدا شەوانە سەردەخەنە سەر سەرین و بەیانیش لە گەڵ خیاڵێکیتردا رۆژ دەکەنەوە، بەڵام هەرکاتێک روبعە موچە گەیشت هیچ لەم خەیاڵانە چرۆناکەن و هیچ ئامانجێکیان چەکەرە ناکات.

لەولاشەوە سیاسیە دۆراوەکان خەریکی گاڵتەکردنن بەهەستو شعوری خەڵکی ئەم هەرێمە، ئەوگاڵتەجاریەی هەرچی دووژمنی گەلەکەمانە بەو هەموو کۆمەڵکوژیەی بەرەمبەر بەگەلەکەمان لەهەموو کوردستان دەیکەن، نەک سەرنەکەوتون بەڵکو شکستیشیان هێناوە لە کارەکانیاندا، بەڵام لەباشوری کوردستان بەهۆی ئەوانەی خۆیان نوساندوە بە کورسی دەستەڵات، دواجاریش بەخۆیان نەوەستان بەڵکو هاوپیشەیەکی وەک خۆیان بۆ شکاندنی تاکی کورد و بێئومید کردنی یەکجارەکی خەڵکی هەرێمیان هێناوتە ناو ئەو یارە کارەسات بارە ئەویش عەبادیە.

 

عەبادی نزیکە دوومانگە هەموو هەفتەیەک کارتی موچە رەدەکێشێت و قسەی لەسەر دەکات، عەبادی دەیەوێت لەرێگای پێدانی کارتی موچە فەرمانبەران گاڵتە بەخودی تاکی کوردبکات، شکۆی تاکی کورد بشکێنێت و بەتەواوی هێز و توانا لە کەسایەتی تاکی کورد ببرێت، ئەوکات بەئارەزووی خۆی چی بوێت بیکات ئەوە لەلایەک، لەلایەکیتر نایەوێت جارێکیتر وەک هاوپیشەکانی جەعفەری و مالیکی بەدەستی کوردەوە توشی شکانبێت، ئێستا عەبادی کارتی موچە وەک دواکارت بەکاردەهێنێت بۆئەوەی سیاسیەکانی کورد نەتوانن دەست بۆ کورسی ژێری ببەن، بەپێدانی راستەو خۆی موچە بەفەرمانبەران ئەوا یەکسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم پشتاو دەبن و لە حکومەتەوە دەبن بە کۆمپانیایەک کەهیچ شتێکیان لەدەستدا نامێنێت و دەبێت خۆیان خۆیان بژێنن،

 

ئەگەر پارەش رادەستیان بکرێت دەبێت پێش هەمووشتێ بیر لە کورسی ژێر عەبادی نەکەنەوە، هەروەها ئەگەر موچەش بەم پاشەکەوتە بدەن دەبێت هەموو تەنەزولێک بۆ عەبادی بکەن،  سەرەرای ئەوەی کۆڵێک قەرزیان خستۆتە سەر میللەت، بەڵام ئێستا بەرپرسانی ئەم هەرێمە دەیانەوێت عەبادی موچە نەنێرێت بۆ ئەوەی گەلەکەمان لەژێر هەژاریدا بمێنێتەوە و بیکەن بەکۆیلە، هەموو دەرگاکان دادەخەن و هەموو تەنەزولێک بۆ عەبادی دەکەن، بۆ ئەوەی عەبادی موچەنەنیریت، بشنێرێت پەیوەندی بە چۆنیەتی دابەشکردنیەوە نەبێت، لەکاتێکدا پێم وایە عەبادی یەک دینارنانیرێت،

ئێوە کەهێندە بچوکن، لەئاست دوژمنانی گەلەکەماندا، لەبەردەم گەلەکەمانیشدا یەک زەرە وجودتان نەماوە، خەڵك بەچاوی مافیاو چەتەوە تەماشاتان دەکات، ئێوە کەخۆتان نیشان دەدەن کە گەورەی ئەم میللەت، بەیەک هەڵوێست نەتان توانیوە خۆتان گەورە نیشاندەن، بەڵکوو هەمیشە وەک چۆن بەرەزیلی و بچوکی لەدەرگای دوژمن کەوتون، بەو ئەندازەیە زیاتریش لە چاوی خەڵکدا رەزیل و بچوکن.

 

ئێوە ئێستا رووی رەزیلی گەلەکەمانن لە تەواوی جیهان، رووی نابوتی و تاڵانچین و ئێوە لەبری ئاسودەی، نەهەماتی بۆ ئەم گەلە هێناوە، لە بری خۆشگوزەرانی شەڕ و کوشتارتان کردە دیاری، لەبری ئاوەدانیش شیرازەی کۆمەڵگەتان لێک هەڵوەشاند. ئێستا ئێوە کەس متانەی پێتان نیە، خۆشتان باور بەخۆتان ناکەن، ئەوەی تا ئەم ساتە بیری لێدەکەنەوە رووت کردنەوەی خەڵکی کوردستانە بەیکجاری،

 

بۆ جارێکیش ئێوەمان نەبینی قسەیەکی خێر بکەن و رێکەوتنێکتان لەبەرژەوەندی میللەت کردبێت و بەرهەمەکەیمان بینیبێت، ئەوەی کردوتانە لەپێناوی خۆتان و حیزبەکانتان بوە، بۆ بەرژەوەندی دووژمنان.  ئەوەی ئێستا ئێوە دەیکەن گاڵتەجاریەکی روون و ئاشکرایە بەخەڵکی موچەخۆر و تەواوی گەلی کورد، ئێوە لە پێناو ئەوەی بچوکی خۆتان بەگەورە نیشانی ئێمە بدەن، هەموو کەرتەکانی ژیانتان لەم هەرێمە پەکخست و خەڵکتان بەلێشاو کرد بەمووچە خۆر، ئێوە بۆخۆشگوزەرانی ئەوەتان نەکرد، بۆ ئەوەتانبوو کە رۆژگاری گەل بەمڕۆ بگەییەنن، تا بچوکی خۆتان گەورە دەرخەن گاڵتە بە هەستی گەلەکەتان بکەن، بەڵام ئێوە بەم گاڵتەکردنە نەک هەربچوک دیارن رووی رەزیلیشتان نیشانی خەڵک و جیهانیشدا.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام