وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر سوریا، به‌گه‌وره‌تر له‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وه‌سفده‌كات.

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له‌ناو قوڵایی خاكی سوریا توانیویانه‌ سیستمی به‌رگری ئاسمانی سوریا به‌خه‌ستی بپێكێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل 12 ئامانجی گرنگیان بۆردوومان كردووه‌، له‌گه‌ڵ پێكانی چوار ئامانجی ئێرانیی له‌سوریا، هه‌ربۆیه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌گه‌وره‌تر‌و سه‌ركه‌وتوتر له‌وه‌ی ساڵی 1982 وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر سوریا وه‌سفكرد.

ساڵی 1982 فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل سیستمی به‌رگری سوریایان له‌بیقاع به‌ته‌واوی وێرانكرد، كه‌ ته‌نیا له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا 82 بۆ 86 فڕۆكه‌ی سوریا تێكشكێندران.

هێرشه‌كانی ئیسرائیل پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی ئێرانی ئاسمانی ئیسرائیلی به‌زاند، له‌پاش هێرشه‌كانیش ئیسرائیل ئێران‌و سوریای به‌ “یاریكردن به‌ئاگر” تۆمه‌تبار كرد.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌په‌رچه‌كردری هێرشه‌كانی سه‌ر سوریا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌، سوریا فڕۆكه‌یه‌كی ئیف 16ی ئیسرائیلی خسته‌خواره‌وه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام