موراد قەرەیڵان، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند هێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین ئەنجامی كۆبونەوەكانی ئاستانە یە‌و روسیا پشتیوانی لێدەكات، ئەو وتی “ئەو شوێنەی زۆر ترین پێشرەوی سوپای توركیای تێدا ئەنجام درابێت پێنج كیلۆمەترە، بەرگری گەلی عەفرین دونیای توشی شۆك كردوە‌و بەرخودانەكە حساباتی هەمو لایەنەكانی هەڵوەشاندەوە”.

 

ئاوێنە: موراد قەرەیڵان، رایگەیاند هەمو وڵاتانی نێودەوڵەتی پێشبینی ئەو بەرگرییەیان نەدەكرد كە ئێستا لەلایەن شەرڤانانەوە ئەنجام دەدرێن، وتیشی ئەوان وایان بیر دەكردەوە سوپای توركیا بەهاوكاری چەكدارەكانی نزیكی بەماوەی 3 رۆژ دەتوانن كانتۆنی عەفرین كۆنترۆل َبكەن، ئەمرۆ بەرگری كردن لە عەفرین پێی ناوەتە هەفتەی سێهەمینەوە‌و بەرگری گەلی عەفرین دونیای توشی شۆك كردوە‌و بەرخودانەكە حساباتی هەمو لایەنەكانی هەڵوەشاندەوە”.

 

ئاماژە بەوەشدەكات هێرشەكانی توركیا بەپاڵپشتی روسیا ئەنجام دەدرێن، پێشی وایە ئەنجامی دانیشتن‌و كۆبونەوەكانی ئاستانەیە، ئەو وتی “لەبەرامبەر پێدانی بەشێك لە ئیدلیب بە رژێمەكەی بەشار ئەسەد‌و روسیا‌و هەندێك بەرژەوەندی ئابوری هێرشەكانی توكریا دەستی پێكردوە، چەند هێزێكی هەرێمایەتی بەشدارییان لەو رێككەوتن‌و هێرشەدا كردوە، دەكرێت لەناو ئەو هاوپەیمانیەتیەی ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات چەند وڵاتێك هەبن دژی ئۆپەراسیۆنەكەن بۆ سەر عەفرین، بەڵام بەبیانوی ئەوەی هیچیان لەدەست نایەت‌و دەڵێن عەفرین لەدەرەوەی پاراستنی ئەوانە ئەو هێرشەیان پەسەند كردوە”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام