به‌رخودانى عه‌فرین تێکۆشانى ئازادیی و یه‌کێتى گه‌لانى سه‌رخست

 

تێکۆشان‌و به‌رخودانى گه‌له‌که‌مان که‌ له‌ عه‌فرین‌ و ماوه‌ى 18 رۆژه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دووه‌م گه‌وره‌ هێزى ناتۆ به‌ ئه‌وپه‌ڕى مۆراڵ ‌و هێزه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌کات پشت راستى ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌رخودانى گه‌لان له‌ که‌سایه‌تى عه‌فرین که‌ راسته‌وخۆ له‌ سه‌نگه‌ردایه‌، به‌ پشتگیرى گه‌له‌که‌مان له‌ چوارلای کوردستان ‌و گشتى جیهان‌و گه‌لانى ئازادییخوازى دونیا سه‌رکه‌وتووه‌و سه‌رده‌که‌وێت، بن که‌وتن ‌و تێکشکان بۆ ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک‌و دکتاتۆر‌و هاوکاره‌کانیانه‌.

جارێکی ترخه‌ڵکی تینوی ئازادیی له باشوورى کوردستان به‌و پشتگیریه‌ واتاداره‌ له‌ به‌رخودانی مه‌زنی سه‌رده‌م له‌عه‌فرینی سه‌ربه‌رز ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه‌ بۆداگیرکه‌رانی کوردستان که‌ به‌یه‌کگرتوویی و یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یمان سه‌رده‌که‌وین و فاشیزمه‌که‌ی ئه‌ردۆغان وهاوبه‌شه‌ تیرۆرسته‌کانی به‌چۆکدادێنێت، چالاکی و رێپێوانی دیموکراتیانه‌ و جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وام بۆ گه‌ل وشه‌رڤانانی خۆراگر له‌عه‌فرین  به‌به‌شداری ته‌واوی چین وتوێژه‌کان وپێشه‌نگایه‌تی گه‌نجان و ژنان له‌ شاروشارۆچکه‌کانی باشووری کوردستان هاوشان له‌گه‌ل به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و گه‌له‌که‌مان له‌تاراوگه‌ وئازادیی خوازانی جیهان بووه‌ته‌ ئیراده‌و هێزی ته‌واوکه‌ری ئه‌وسه‌رکه‌وتنه‌ مێژووی یه‌ی گه‌لی به‌رخودێری عه‌فرین که‌له‌ئێستادا به‌خۆێنی ئاڤێستاو بارینه‌کان وه‌ک داستانی شانازی مرۆڤایه‌تی ده‌نوسرێنه‌وه‌، شانازیه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌رکه‌سێک گروپێک، پێکهاته‌یه‌ک به‌شیک له‌و سه‌رفرازی و سه‌رکه‌تنه‌ی به‌ربکه‌وێت، راستی ئه‌وشه‌ڕه‌ داسه‌پاوه‌ نابه‌رامبه‌ره‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت له‌وسه‌ده‌یه‌دا گه‌لی کورد خۆی ناداته‌ ده‌ست هیچ هێزێکی جیهانی و هه‌رێمی به‌ڵکو بۆ ئازادیی خۆی و گه‌له‌که‌ی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین راستی و ره‌وابوونی مافی  گه‌لێک ده‌سه‌لمێنێت بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو گه‌ل وپێکهاته‌کان جگه‌له‌ هێڵی خیانه‌ت وپاشکه‌وتوو له‌سه‌نگه‌رێکدا جێگه‌یان گرتووه‌ ته‌نهائه‌وه‌شه‌سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری گه‌ره‌نتی ده‌کات، ده‌با هه‌موو هێزه ‌سیاسیه‌کان رێکخراو گروپ وکه‌سایه‌تیه‌کان به‌سه‌رجه‌م دین وره‌نگه ‌جیاوازه‌کانه‌وه‌ له‌پێناو ژیانێکی ئازاد و پێکه‌وه‌ ژیاندا  ئه‌و تێکۆشانه‌ نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیه‌ فراوان و به‌رده‌وامبکه‌ین، خه‌ون و خه‌یاڵی داگیرکه‌ران پوچه‌ڵبکه‌ینه‌وه‌، باوه‌ری ئه‌وه‌شمان به‌ گه‌لی خۆمان هه‌یه‌ له‌وتێکۆشانه‌دا سه‌رده‌که‌وێ و روحی شه‌هیدان ئاسوده‌ده‌کات، وه‌ک ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان ئه‌و پشتیوانی و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی گه‌ل له‌ باشووری کوردستان له‌ ته‌واوى شاروشارۆچکه‌‌و قه‌زا‌و ناعیه‌کان، له‌ خۆپێشاندان و چالاکیه‌کانی شه‌قام تاده‌گات به‌ رێپێوانی گه‌نجان و ژنانی تێکۆشه‌ر له ‌باشووره‌وه‌ بۆ عه‌فرین هه‌ڵوێستی یه‌ک به‌یه‌کی گروپ و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان راگه‌یاندکاره‌ ئازاده‌کان، که‌سایه‌تیه‌کان، ته‌واوى پێکهاته‌کان له‌ نه‌ته‌وه‌، ئاین ‌و باوه‌ڕیه‌کان که‌وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی و له‌ئاستی به‌رپرسیاریدا بوون هه‌زاران جار سڵاوده‌که‌ین و به‌رزده‌ینرخێنین،  ئه‌و هێزوو لایه‌نانه‌ جارێکى تر شه‌رمه‌زار‌و ریسوا ده‌که‌ین که‌ هێشتا له‌ هێڵى خیانه‌ت‌ و نۆکه‌رێتى ئاسته‌نگى له‌ چالاکی و پشتگیریه‌کانى به‌رخودانى سه‌رده‌م ده‌که‌ن. هه‌مووهه‌وڵ وتێکۆشانێکمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ر بۆ فراوانکردن و به‌رده‌وامکردنی ئه‌و خه‌باته‌ نه‌ته‌وه‌یی ودیموکراتیه‌ بۆسه‌رخستنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان له‌هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان.

له‌ کۆتاییدا وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان وێراى ئه‌وه‌ى جارێکى تر شه‌هیدانى به‌رخودانى عه‌فرین به‌بیر دێنین ‌و هه‌رچى زووتر هیواى چاک بوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین، ده‌ڵێین به‌رخودانى سه‌رده‌م ئه‌مڕۆ له‌ عه‌فرین مێژووى ئازادیی گه‌لان تۆمار ده‌کات، بۆیه‌ تا ئه‌و کاته‌ى ته‌واوى هێرشه‌کان کۆتایى دێت‌و داگیرکاریه‌کانى ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک له‌ ته‌واوى کوردستان نه‌مێنى پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوازه‌کان به‌رده‌وامى به‌ پشتگیرى‌و چالاکیه‌کان بدرێت ‌و ئه‌مه‌ش ببێته‌ خاڵى وه‌رچه‌رخان‌و هه‌نگاونان بۆ پێک هێنان‌و سه‌رکه‌وتنى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى.

سه‌رکه‌وتن بۆشه‌رڤانانی ئازادیی و گه‌لی به‌رخودێر وخۆڕاگر له ‌عه‌فرین و رۆژئاوای کوردستان.

 

 

ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان

6 ـ 2 ـ 2018

تایبەتمەندییەکان: دۆسیە

زیادکردنی وەڵام