بیروڕای جیاواز لەسەر دروستبوونی پشووی هەفتە تا هەنوکە دەنگی جیاوازی لێوە دەبیسترێت کە پشووی هەفتە کێ یەکەمجار باسی لێوەکردووەو یان جێبەجێیکردووە.

لە ئایینی مەسیحی و جولەکەدا، وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆژی هەینی و شەممانیان بەپشووی هەفتە داناوە، ئاماژە بۆ ئەوەی کە هەینی کۆتایی بە ئاوابوونی خۆر دێت و ڕۆژی دواتر خۆر هەڵدێتەوە، مرۆڤ دەتوانێت لەو پێنج یان شەش ڕۆژەی دی دەستبکاتەوە بە کارەکانی بە هیوایەکی نوێوە.

ئەو کەسەی یەکەمجار لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات پشووی هەفتەی خستە بواری جێبەجێکردن و بەسەر هەموو خاوەن کارەکاندا چەسپاندی ناوی هێنری فۆردە.
هێنری فۆرد ئەو کەسەیە کە ئۆتۆمۆبێلی فۆردی دروستکرد، سەرەتای ژیانی لەلادێیەکدا بەسەردەبرد، ژیانی هێنری پڕە لە سەرکێشی و هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە هەژاری و بێ نانی.

پاش ئەوەی بیرۆکەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی فۆردی بۆ دروستدەبێت زیاتر بەناوبانگ دەبێت، دواتر کارگەیەکی گەورە دادەنێت و لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەناسرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام