شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایانگەیاند، تا كۆتایی هێنان بە لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین لە بەرخۆدان بەردەوام دەبن و دەجەنگن.

ماوەی 16 رۆژە لەشكركێشییەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامەو شەڕڤانان بەرگری سەخت لەشارەكە دەكەن، تا ئێستا سوپای توركیا هیچ پێشڕەوییەكیان بۆ ناو كانتۆنی عەفرین نەكردووە.

شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەبەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنن، “توركیا هەموو قەبارە و قورسایی هێزی خۆی بەكارهێناوە لە بەرامبەر شەڕڤاناندا، لە چەك و كەلوپەلی سەربازی، تەنانەت بەو چەكانەشی كە رێگەپێدراو نین و قەدەغەن بەكار بهێنرێن، بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە هاتنە ناوەوە بۆ ناو عەفرین”.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا باس لە ژمارەی كوژرراو و بریندارە مەدەنی و سەربازییەكانی سوریا كراوە، بەهۆی لەشكركێشییەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لەتوركیا.

دوێنێ شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئامارەكانی دوێنێ رۆژی شەممەی شەڕی عەفرین-یان  بڵاوكردەوە، ئاماژەیان بە تێكشكاندنی تانكێكی سوپای توركیا كردو هەروەها كوژران حەوت سەربازی سوپای توركیا راگەیەندرا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام