ئەوەی کاری لەسەردەکەم، لێدانە لە ئەقڵی حیزبی لە هەرچوار پارچەی کوردوستان، چونکە زۆربەی لەسەر ئەساسی ئەقڵیەتی خێڵ بونیادنراوە،ئەوبەشەیتریشی حیزبی ستالینین و جگەلە خۆیان هیچ کەس قبوڵ ناکەن،هەر ئەوەیشە دەیان ساڵ لە باشور شەڕی ناوخۆ بوونی هەبوو،خۆ ئەگەر لە باکورو ڕۆژئاوایش فرە حیزبی بوونی هەبایە لەوێش شەڕی براکان بە ناوی حیزبەوە دەبوو،لێرەوەیە پێچەوانەی دنیا،فرەحیزبی لای ئێمە بەرهەمی دیموکراسی و ڕۆحی بەیەکەوە ژیان و دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە ڕێگای دەنگی خەڵکەوە نیە،بەڵکو بۆتە بەڵای گیانمان و مێژووی هەڵتەکاندووین،بەم مانایە “فرەحیزبی”ناوێکە لەسەر ناوی دەیانی حیزب،کە هەمویان وەک یەک بیردەکەنەوە، کۆمەڵێ حیزبی پیرۆز کراوون لە لایەن کۆمەڵێ بازرگانی سیاسی ولەسەر ئەساسی گەمژەکردنی خەڵک و وەسیلە بۆ ژیان و پارەو نان،بوونیان هەیە،ئەگەر سەیری کۆمەڵگای باشور بکەین،لەهەموو پارچەکان زیاتر ڕۆچوە بەناو ئەم چاڵی نەفرەتەداو، زۆربەی کۆمەڵگا پارەو نان وژیان لای حیزب دەبینیت و هەر کۆمەڵەو خۆی هەڵواسیوە بە حیزبێکا تەنها بۆخۆ ژیاندن،لێرەوە تەواوی گوتارەکانیان درۆزنانەیەو دواجار هیچی لێسەوز نابێت.

بە هەمان ڕیتمی خێڵ،هەر ئەوەندەی ڕەخنەیەکت لێگرتن ئیتر تۆ دوژمنیت،بۆیان کرا دەدکوژن، نەکرا هەرچی سوکایەتی هەیە پێت دەکەن،تۆهمە پێچانەوە،کردن بە پیاوی ئەم وئەو،سوکایەتی،جوێنی ئەخلاقی دەم ناگێڕنەوە، سەیرەکە لەوایە هەمویشی خۆی بە پاکو بێگەرد دەزانێت، دەیانەوێ لەژێر ناوی کوردو کوردایەتی و نیشتیمان و شۆڕش و پێشمەرگەو چی و چیا خۆیان پاک نیشان بدەن کە هەمووی درۆیە.
دژی یەکێتی بنووسە دەدکەنە پیاوی پارتی،دژی پارتی بنووسە یەکسەرپیاوی یەکیتی ت،دژی گۆران یان هەرلەیەنێک قسە بکەیت ئەوا دەدکەنە پیاوی ئەم وئەوە

جارێکیان لە مقەڕی پەکەکە ڕەخنەیەکم لە پەکەکە گرت،کابرایەکی کرمانج کە شەش کەلیمە کرمانجی دەزانی،وتی…تۆعێراقلیت؟دیارە پیاوی ئینگلتەرای.
حیزبی بە ناو دیموکرات.
جارێ هەرکەس دژی بنەمالەی بارزانی بێ حیزبی بە نا ودیموکرات مچە هیجری، دژایەتی دەکەن،دژایەتی برایم ئەحمەد،جەلال تەڵەبانی، نەوشیروان مستەفا،ئێستای یەکیتی، پەیەدە،،پەکەکە،،هەمو وکۆمەلەکان،،مێدیاکاران و نوسەران و سیاسیە سەربەخۆکان،تەنها دژی بنەمالەی بارزانی بە،ئەم خائینانە ئیتر دژتن،زۆر جاران پارتیەکان شەریفترن لە لاینگرانی حیزبی دیموکرات.
حیزبی دیموکرات لە سێ کەسیان دوانیان ئیتلاعاتن،هەرئەوەیشە شەش کەسیان بچنەوە ولات،چواریان دەکوژرێن و دوانیان تەسلیم دەبنەوە.
مامۆستای زانکۆیان هەیە لە سلێمانی”شەریف هەژاری”کە ئەوەی شەرەف بێت نیەتی و ڕۆژ تا ئێوارە چیرۆک دروست دەکات،بۆ نەیارەکانی بنەماڵەی بارزانی،بە ئازادی دژی ئێران قسە دەکات،،پشتیوانی لە حیزبی دیموکرات دەکات،لە سلێمانیش پیاسەدەکات و مامۆستایە،ئەمە لەکاتێکدا ئەوانەی کە وەک ئەون،حەبە سەوزەکەیان قووت نەداوەو جاسوسی ئێران نین،ناوێرن بە سلیمانیا پیاسەیەک بکەن،چونکە ئێران نەک هەر لە سلێمانی لەتەواوی ناوچەکەو عیراق کوردوستاندا هەمە کارەیەو کێی بوێت لە ناوی دەبات.

تەنانەت مانگی پێشوو لەم شارەی من”دانهاخ”،کابرایەکی عەرەبی ئەهوازی کە سکرتێری حیزبێکی بچوکە لەبەردەم مالەکەی خۆیدا تیرۆریان کرد،ئەم مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی دەرس دەڵێتەوەو ئازادانە دژی ئێرانیش دەنووسێ.

ئەم خەیاڵ نووسە عەجیبە،چیرۆکێکی سەرتاپا درۆیانەی نووسیوە، گوایە “پیلانێ لە ئارادایە””دژی تێکۆشەرانی حیزبی دیموکرات”،کە سەرتاپای پێکەنیناوییە،ئاخر ئیوە کەی تێکۆشەرن؟چین تا پیلانتان لەدژ بگێڕن؟ئاخر سەلکی سیرن یان قنچکی پیاز؟بۆ سی سالە هێندەی گیزەی مێشێ دژی ئێران دەنگتان هاتەوە تا پیلانتان دژ بگێڕن؟.

پاشان ئەم پیلانە کەی ئاشکرا بوو؟بە قودرەتی قادر هەرکە من دوو ڕەخنەم گرت لە حیزبەکەیان،ئیتر پیلانەکە کەشف بوو؟،ئەی بۆ بیستو چوار سەعات پێشتر،بابە یەک ڕۆژ پێشتر،برا یەک کاتژمێر پێش ئەم دوو ڕەخنەیەی من ئەم”پیلانە” کەشف نەبوو؟،ئەم جۆرە لە گفتو گۆو تۆهمەپێچانەوە تەنها بەرهەمی ئەقڵیەتی ئەم پیاوە کێوویو درۆزنانەیە،کە بەم حاڵەوە دەیان سالە درۆ دەنووسنەوە خیانەت دەکەن.

لەم دوو ڕۆژەدا کە دو ڕەخنەم لە حیزب دیموکرات باڵەکەی مچە کۆنە ساواک و تازە میت گرتوە، ئەویش دوو ڕەخنەی ئاسایی.

یەکەم- وتوومە کوردانی باشورو ڕۆژهەڵات کەمتترین بەشداریان کردوە دژی تورکیاو هێرشەکانی بۆسەر عەفرین.

دووەم-حیزبی دیموکرات نۆکەری پارتیەو ئەویش وەک تورک دژی پەکەک و پەیەدەیەو دەیەوێ ئەوانە نەبن و تورکان سەرکەون،بە کۆمێدیش باسی رادوێکەیانم کردوە،ئەبێ ئەم دوو ڕەخنەیە پیلانی بۆچیبێت؟ ئەوەی هێندەی چۆلەکەیەک ئەقڵی هەبێت دەزانێ کە ڕاست دەکەم.

کابرایەکیان بە جامانەیەک و جلی کوردی و تاقم و تفەنگەوە،وینەی ژنێکی ڕووتی بۆ ناردووم،کۆمەلی پیاوی ڕووت دەوریان داوەونوسیویەتی”ئارام ئەحمەد ئەوە دایکتەو ئەوانەیش پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دیموکراتن”اهاهاهاه ئەی لەم پێشمەرگانە؟ باشە ئەمانە دەسەڵاتیان هەبێت،تەعدا لە هەموو ئەو ژنانە ناکەن کە ژن و دایک و خوشکی لایەنەکانی ترن؟کە وەک ئەوان بیر ناکەنەوە؟کە ڕەخنە دەگرن؟ ئەمانە دەتوانن کۆمەڵگایەک بەڕێوەبەرن؟ ئایە خوێڕیترین پاسدار قسەی ئاوا دەکات؟.

دانەیەک بۆی نووسیووم،،ئارام ئەحمەد ئێمە پارتیو یەکێتی نین،ئەدکوژین، دانەیەتر،چڵە ڕیشێکی وەک بزن هێشتۆتەوەو دەڵێ دەچم دەیکوژم،،ئەی بۆ ناچی پاسدارێ بکوژی؟.

سەدان جوێنیان بە گۆرو ڕۆحی کاک نەوشیروان داوە، لەکاتێکدا ئەوە منم قسەیان لەگەڵ دەکەم، خۆ دەزانم بەجۆرێک تێکم داوون تووشی هیستریام کردوون،،شانازی بە خۆم دەکەم ڕەخنە لەهەر لایەنیک دەگرم،ڕەخنەکانم ئەوەندە جدی و راستین،ئەو لایەنە دێتە سەرخەت لەژێر زەبری قسەکانم ونوسینەکانمدا.

خۆ منیش دەتوانم جوین بە قاسملۆو شەرەف کەندی و هتد بدەم،،بەلام کەسایەتی من هی جوێن نیە،،من خۆم ناخەمە ئەو ئاستە نزمە.

یان جوێن بە ئاپۆ دەدەن کە 17 سالە زیندانی تورکیایە،ئەمە شەرمەزاریە،من نە پەکەکەم نە پەیەدە،سەربەخۆم،کابرایەک کە چەندین جار قسەم لەگەڵ کردوە،لە سویدەوە نوسیبووی،”سەرۆکە باڵ بەسراوە عەلەویەکە”ئینسان تا ئەو دەرەجە بێمۆراڵ بێت، ئیتر چاوەڕوانی چی لێدەکەی؟.

با وایدابنێین ئۆجەلام ئەسلەن کورد نیە،بەلام خۆ زوڵم لێکراوە،هیچ تورکێک چەندە خوێڕی و سوک بێت،هێندەی حیزبی دیموکراتەکان خوێڕی نیە جوێن بە ئۆجەلان بدات.
ئینسان بە سروشت پشتیوانی قوربانی دەکات،پشتیوانی زوڵم لێکراوان دەکا،کەچی جەماعەتی مچەی هیجری جوێنی پێدەدەن.

ژنێکی تر کە تەڤگەرەو میلی هێناوەتەوە بىیتە ئەندام پەڕلەمان،هیوادارم ببێت و گیرفانی خۆی پڕ کات،دەڵێت
“نەمزانیوە باشور ئەونە ئاپۆچی تێدایە”.
دادە گیان ئێمە ئاپۆچی نین،تۆیش ئاپۆچی نیت، ئێمە پەیەدە نین تۆیش نیت،ئێمە کوردین و ئینسانین،ئاپۆزیندانیە ولەدەستی تورکیادایە،تورکیا داگیرکەرە،ناکرێ ڕەخنە لە ئاپۆ بگرین، بێشەرەفیە قسەی پێبڵێین،ئەو وەک مەسیح لە خاچدراوە،کەواتە ئێمە بۆیە خۆشمان دەوێ کە قوربانیە،کە زیندانە،کەلەدەستی داگیرکەردایە،نەک ئەوەی پەکەکەمان قبوڵ بیت یان پەکەکە بین.

کاتێک دیفاع لە پەیەدەوعەفرین و کوبانێ دەکەین،وەک کورد دیفاع دەکەین، دژی داعش ،دژی تورکیا،دیفاع لە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا دەکەین،ناتوانین وەک حیزبە دیموکراتەکان وپارتی وبنەماڵەی بارزانی هێڵی خیانەت بگرین و دژایەتی ئەوان بکەین و ببینە نۆکەری تورکو داعش،کەواتە ئێمە پەیەدە نین،بەرامبەر داگیر کەران دیفاع دەکەین..هەماهەنگی دەکەین ،وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی.

ژنێکی حیزبی دیموکرات لەسەری نوسیبووم بە زمانی فارسی وتبووی

“ئاقایان توخودا ببەخشن،من نەمیدونەم بە زمانی کوردی سوعبەت میکونەم،مەجبوور بوودەم کە بە زمانی فارسی ئارام ئەحمەد ڕسوا کونەم، ئارام سەرفەن ئیتلاعات هەست، هەر ماهێ پوڵ گرفتە،، ماهانە یەک فەردە فاسۆلیا گرفتە.

ئاخر ئیتلاعات ئارام ئەحمەدی بۆچیە تڕۆ؟،23 سالە ئاسیای نەدیوە؟خۆ ئێران لە سلێمانی و هەولێرو بەغدا دەسەلاتدارە،چی بووێت هەر ئەوە دەکات،مەگەر سەرانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ئیتلاعات نین؟،مەلا مستەفا ساواک نەبوو،میت نین،تورکیا هەموو باشوری داگیر نەکردوە؟ سەرانی یەکیتی ئیتلاعات نین؟ پیاویان هەیە لە قسەی قاسمی سڵیمانی د ەربچێت؟ 15 ڕۆژ بەرلە ئێستا لە سەری ڕەش نەبوو؟ تا لەگەڵ عەبادی ڕێکیان خا؟بۆ مەگەر سێ بەشی خودی حیزبی دیموکرات ئیتلاعات نین؟.

کەواتە من کێم لە هۆلەنداوە ئیتلاعات بم؟

قاسمی سلیمانی لەسە رگۆری مام جەلال بوو،دایمە لە سلێمانی و هەولیرو سەری ڕەش کەوتوە،ئەی ئاقایانی دیموکرات بۆ شتێکی لێناکەن؟ پیاوتان هەیە قسەیەکی پێبڵێت؟ هەر پارتی و یەکێتی گوێتان دەبڕن؟.

سەدان سەرکردەو کادرو ئەندامی حیزبی دیموکرات بەدەستی مەلا مستەفاو مەسعودو پارتی کوژراوون،،تەسلیم کراونەتەوە بە ساواکو ئیتلاعات،کەچی ئێوە هەر نۆکەری پارتین،27 سالە دەنگیان پێدەدەن،لە پارتی پارتی ترن.

30 سالە نەتان توانیوە یەک فیشەک بە ئێرانەوەبنێن؟ من ناهێڵم یان پارتیو یەکێتی؟ ئەی بۆ وەک پەیەدە،وەک پەکەکە ناچنە ڕۆژهەڵات شەڕ بکەن، بۆچی بوون بە حیزبی ئۆردوگا نشینی.

ئیوە خۆتان پیا ونین،خەتای کەس مەگرن،ئێوە لەسەرهێڵی خیانەتن شانبەشانی بنەماڵەی بارزانی و ئەردۆغان.

 

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام