ئەمرۆ ھەینی، تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڕایگەیاند ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا، لە حەوت ھەفتەی داھاتوودا ئەنجام دەدرێت.

ئەو وتانەی مەی بەئامانجی کەمکردنەوەی نیگەرانیەکانە سەبارەت بەدرێژەکێشانی گفتوگۆکان بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕێککەوتنە.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز،یەکێتی ئەوروپا ڕازیبووە بەوەی تاساڵی ٢٠٢٠ ھەربەم شێوەیەی ئێستا مامەڵە لەگەڵ بەریتانیادا بکات. ھەردوولا (بەریتانیا و یەکێتی ئەورپا) ھەوڵ دەدەن تاکۆتایی مانگی ئازاری داھاتوو، بتوانن ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە ئەنجام بدەن.

بەھۆی بوونی ناکۆکی لەسەر ھەندێک لە ووردەکاریەکان، ترسی ئەوە ھەیە کە ئەنجامدانی ئەم ڕێککەوتنە دوابکەوێت.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی، مەی ووتی “لەماوەی حەوت ھەفتەدا، ئێمە ڕێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا ئەنجام دەدەین.”

لەگەشتەکەیدا بۆ چین لەمھەفتەیەدا، مەی ھەوڵیدا ئەندامە ڕادیکاڵەکانی پارتەکەی ئاشتبکاتەوە، کاتێک ھۆشداریدایە ھاوڵاتیانی ئەوروپی ھەندێک لەمافەکانیان لەدەستدەدەن، لەکاتی ھاتنیان بۆ بەریتانیا لەماوەی جیابوونەوەی بەریتانیا لەیەکێتیەکە لەساڵی داھاتوودا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام