هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاماری حه‌وت ڕۆژی ڕابردووی شه‌ڕه‌كانی نێوان سوپای توركیا‌و شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)ی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماری هه‌فته‌ی دووه‌می هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، به‌هۆی 250 پێكدادانی ڕاسته‌وخۆی نێوان سوپای توركیا‌و سوپای سوریای ئازاد له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌، 437 سه‌ربازی توركیا‌و سوریای ئازاد به‌ده‌ستی شه‌ڕڤانان كوژراون.

هاوكات هه‌سه‌ده‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌حه‌وت ڕۆژی ڕابردوودا یه‌په‌گه‌ 25 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی توركیا كه‌تانك ‌و ئۆتۆمبێلی گولله‌ نه‌بڕی تیادا بووه‌ تێكشكاندووه‌.

هه‌ر له‌درێژه‌ی ئاماری هه‌فته‌ی ڕابردووی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین، ٣٤ شەڕڤانى هەسەدە له‌شه‌ڕه‌كاندا شەهیدبوون، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی٣٠ هاوڵاتى مەدەنیش  کە منداڵ و ژنیان تێدایە.

یه‌په‌گه‌ له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلی گولله‌ نه‌بڕی توركیادا بگرێت.

سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌ موشه‌كیه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین هه‌سه‌ده‌ ئاشكرایكرد، ١٨٩٣ موشەک ئاراسته‌ی شوێنە مەدەنییەکانیان كراوه‌، فڕۆکە جەنگییەکانی توركیاش ٤٦٠ بۆردومانیان ئەنجامداوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام