ئاڤێستا خابوور، ئەو شەڕڤانە کچەی خۆی بەتانکێکی سوپای تورکیادا تەقاندەوە، پێش شەھیدبوونی لە چاوپێکەوتنێکدا، رایگەیاندووە،”ئێمە ھێزی ژن دەخەینە بەر چاو و نیشانی دەدەین”.

شەوی ڕابردوو، لەگوندی حەمام-ی سەر بە ناوچەی جێندەریسی کانتۆنی عەفرین، شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەنێوان شەڕڤانانی ھێزەکای سوریای دیموکرات و سەربازانی سوپای تورکیا ڕوویداوە، سوپای تورکیا لەچەند گوندێکی سەر سنووری کانتۆنەکە ویستبووی پێشڕەوی بکات.

ئاڤێستا خابوور، شەڕڤان لەھێزەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەکاتی ھێرشەکانی سوپای تورکیا، بۆ سەرکانتۆنی عەفرین، خۆی بەتانکێکی سوپای تورکیا تەقاندەوە.

بەپێی میدیای پەکەکە، ئاڤێستا پێشتر لەچاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە،”ئێمە ھێزی ژن دەخەینە بەر چاو و نیشانی دەدەین، ژنان لە ناو کۆمەڵگادا ناتوانن مافەکانیان دەستەبەر بکەن، ئەوەش مرۆڤ نیگەران دەکات”.

ھەروەھا دەڵێت”ناوم ئاڤێستا خابوورەو ئێستا لە ئەکادیمیای شەھید شیلانم، لە ئەکادیمیای پەروەردەی ئایدیۆلۆژیدا مرۆڤ زۆر شت فێر دەبێت، ژنان لە ناو کۆمەڵگادا ناتوانن مافەکانیان دەستەبەر بکەن، ئەوەش مرۆڤ نیگەران دەکات، بەگوێرەی ڕوانگەی سەرۆکایەتی لە بارەی ژنەوە، ژن دەبێت ببێتە خاوەنی ھێز و ئیرادە، ئەوەش ھەم بواری سیاسی و ھەم بواری سەربازی دەگرێتەوە”.

شەوەی رابردوو لە ھێرشی پێچەوانەدا ئاڤێستا خابوور، یەکێک لە شەڕڤانانی یەپەژە لە عەفرین خۆی بە تانکێکی سوپای تورکیا تەقاندەوەو شەھیدبوو، ھاوکات تانکەکەی سوپای تورکیاش بە تەواوەتی تێکشکا.

زێلوخ حەمۆ، کە ناسراوە بە (ئاڤێستا خابوور) لە ساڵی ١٩٩٨ لە ناوچەی بیلبیلی کانتۆنی عەفرین لە دایکبووە،  لە ساڵی ٢٠١٤ دا پەیوەندی کردووە بە یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام