ئێـمـە بە لاشـە لێـرەیـن دڵـمـان لەگـەڵ عـەفـریـنـە
باش گـوێ بگـرە ئەردۆگان کارەکەت دوور لە دینە
دەسـت هەڵـگـرن لە تـاوان ئـەی زاڵمـی ستـەمـکـار
تــاکـەی  لەدڵ  دەرنـاکـەن  تاکـەی ئەم ڕق و کـیـنە
شـێوەی ڕووتان گۆڕاوە دەرچـوون لەڕێی ئینسانی
لەبـەر چـاو قێزەون بـوون ڕوو ڕەشـی ناحــەزینـە
فـێری مـرۆڤ دۆستـی بـن بـبنە دۆستی کوڕو کاڵ
حوکمـی یەکسـان بـێتە کـار جـێگـەتان هەڵـواسینە
بەر ڕەشەبای خوا کەون وەک فیرعەونی ستەمکار
ئـــێـرە  زەوی  خــوا  گیانە  بڕۆنە  دەر  لەم  ژیـنـە
بـــڕۆن و  چــاو  بــگــێـڕن  چـــی  وڵاتـی  دنـیـایە
بۆ بـوێری وەک کـورد نیـن چـون تاکـن لەم زەمینە
نەک بە  تــۆپ و  دەبــابە  لاشــەیــان  بـسـوتـێـنـن
هـێشتا ئەوان کـۆڵ نادەن لایـان هـەر گـڕوو تـینـە
خــۆتــان  بەچـی  دەزانــن ؟  چەک ورە ناڕوخێنێ
کـۆتــایــتـان  باش  نــابــێ  دەزانــم  داوەشــیـنــە
نەکـەن بـێـنە پـێشـەوە گەلـی کـورد یەک پارچەیە
ئـێـمـە دایـم جـەســـتـەمـــان پـۆڵای پـڕ ئـاگـریـنـە
پشـت بەخـواو بە گەلـی کورد کۆتایــی دەسەڵاتتە
زۆر هێـزی ئــازادی  خـواز  بۆ  ئـێـوە  لە  کەمـیـنـە
تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام