هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک بۆسه‌ر عه‌فرین شه‌رمه‌زار‌و رسوا ده‌که‌ین، بانگه‌وازى له‌ راى گشتى، هێز‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان‌ و ته‌واوى گه‌لى کورد ده‌که‌ین له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌و داگیرکاریه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمى برادۆست ده‌ست به‌ چالاکى‌و ناڕه‌زایى ده‌ربڕینى بکه‌ن.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى شۆڕشى دیموکراتى گه‌لان له‌ رۆژئاواى کورستان‌ و سوریادا ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک سه‌رسه‌ختانه‌ دوژمنایه‌تى خۆى راگه‌یاند، دواى سه‌رکه‌وتنه‌ یه‌ک له‌ دوایه‌که‌کانى گه‌لى کورد له‌ رۆژئاوا‌ و گه‌لانى سوریا به‌تایبه‌ت دواى ئازادکردنى مینبج ‌و ره‌قا‌ و ناوچه‌کانى تر ئیدى سه‌برى تورک له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ نه‌ما‌و له‌ ئێستادا بۆ تێکدان ‌و له‌ باربردنى ته‌واوى ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ هه‌ڕه‌شه‌‌و هێرشى بۆ سه‌ر کانتۆنى عه‌فرین ده‌ست پێکرد‌و‌وه‌.

ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر له‌م دوژمنایه‌تیه‌ى بۆ سه‌ر خاکى سوریا‌و گه‌لى کورد‌و گه‌لانى سوریا هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌دات که‌ ئاڵۆزیه‌کانى سوریا قووڵتر بکاته‌وه‌‌ و رێگرى بکات له‌ سه‌رکه‌وتنى پرۆژه‌ى سوریاى دیموکراتى. بێگومان ئه‌م هێرشانه‌ ته‌نیا هێرش نین بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان له‌ رۆژئاوا به‌ڵکو هێرشن بۆ سه‌ر پرۆسه‌ى دیموکراتى‌و چاره‌سه‌رى که‌ بۆ ته‌واوى گه‌لى کورد‌و گه‌لانى هه‌رێمه‌که‌ گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتن.

هۆکارێکى ترى ئه‌و هێرشانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شکسته‌ یه‌ک له‌ دوایه‌که‌کانى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ که‌ ئێستا له‌ ئه‌وپه‌رى بارودۆخێکى شکستخواردوو دایه‌ له‌ ناوچه‌که‌، هه‌ر بۆیه‌ ناتوانێت دان به‌ شکسته‌کانى له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تى‌ و هه‌رێمى دا بنێت‌ و سه‌رکه‌وتنه‌کانى گه‌لان قبوڵ بکات‌ و له‌ هه‌وڵى تێکدانى ئاشتى‌و ئارامى ناوچه‌که‌دایه‌. چونکه‌ بۆ ده‌وڵه‌تى فاشستى تورکیش ئیتر رون بۆته‌وه‌ ئه‌و پشتگیریه‌ى که‌ کردوویه‌تى له‌ هێزه‌ تیرۆریست ‌و توندڕه‌وه‌کان ته‌نیا بۆته‌ هۆکارى شکست بۆیو گه‌لانى سوریا سه‌رکه‌وتوون.

وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادى پێمانوایه‌ ئه‌و هێرشانه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ قۆناخێکى ترى داگیرکارى که‌ له‌ ئێستادا تورکیا به‌ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێک لایه‌نى باشورى کوردستان کردوویه‌تى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ به‌شێکى زۆرى باشورى کوردستانى داگیر کردووه‌ له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌وڵى داگیرکردن‌و هێرشکرنه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمى برادۆست. هه‌روه‌ک چۆن له‌ رابردودا‌و به‌تایبه‌ت له‌ ریفراندۆم ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک بووه‌ هۆکارى سه‌ره‌کى بۆ له‌ده‌ستدانى به‌شێکى زۆرى خاکى باشورى کوردستان له‌ ئێستاشدا بۆ داگیرکیردنى زیاترى خاکى کوردستان هه‌م له‌ باشور‌و له‌ رۆژئاواش له‌ هه‌وڵدایه‌.

وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادى به‌ ده‌وڵه‌تى فاشسیتى تورک‌و هاوکارانى‌و ته‌واوى نه‌یارانى گه‌له‌که‌مان ده‌ڵێین ئه‌و هێرشانه‌ نابنه‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م تێکۆشانى گه‌لان که‌ بۆ ئازادى ‌و دیموکراتى هاتونه‌ته‌ به‌ره‌ی خه‌بات‌ و تێکۆشان، ئه‌و هێرشانه‌ نابنه‌ تێکدانى سیسته‌مى خۆبه‌رێوه‌به‌رێتى دیموکراتى گه‌لان، به‌ڵکو ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى تێکچوون‌و هه‌ڵوه‌شان ده‌بێته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارى ‌و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌ که‌ ئاکه‌په‌ پێشه‌نگایه‌تى بۆ ده‌کات. گه‌لان ئیتر رێگاى ئازادی خۆیان‌ و له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاتداری و دیکتاتۆریان دۆزیوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ک چۆن ئه‌ردۆغان‌ و چه‌ته‌کانیان (داعش)له‌ کۆبانى شستیان خوارد به‌هه‌مان شێوه‌ له عفرینیش شکست به‌شیانه‌.

له‌ کۆتاییدا بانگه‌وازى له‌ گه‌له‌که‌مان له‌ چوارپارچه‌ى کوردستان ده‌که‌ین که‌ به‌ رۆحى پشتگیرى ‌و به‌شداریه‌کان بۆ ئازادى‌ و سه‌رخستنى كۆبانی. بڕژێنه‌ مه‌یدانه‌کان‌و بۆ پاراستن‌و سه‌رخستنى عه‌فرین‌و ده‌رکردنى ده‌وڵه‌تى فاشتسى تورک له‌ ته‌واوى باشورى کوردستان تێکۆشانه‌کان یه‌ک بخه‌ن.

ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى

ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان

18/1/2018

تایبەتمەندییەکان: دۆسیە

زیادکردنی وەڵام