لەسەروبەندی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ، کە وا بڕیارە لەبەهاری ئەم ساڵدا ئەنجام بدرێن ، گوێمان لە کۆمەڵێک لێدوانی بەرپرسە حزبیەکانی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان دەبێت ، بەشێوەیەک لە ئەگەری نەهێنانی دەنگی زۆرینەو بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی کەمی دەنگی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بوون بە کەمینە لە ڕووی  ڕێژەی کورسی لە پەرلەمانی هەرێم ، ئەوا ئەوان بە هیچ جۆرێک ئامادەنین لایەنی زۆرینە و براوە حکومەت پێکبهێنێت و دەسەڵات ڕادەستی  ئەو لایەنەی براوەبووە  یاخود کۆمەڵێک هێزی تری براوی هەڵبژاردن بکەن ، دوامین لێدوانی بەرپرسی دەستەی کارگێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە دەڵێت ئەوان یەک کورسی یاخود سەد کورسی پەرمان بهێن هیچ لە هێز و قورساییان لە دەسەڵات کەم نابێتەوە ، بەڵکو هێز و قورسایی ئەوان لە خەباتی حزبەکەیان لە شاخ  و ئەو هێزە سەربازیەدا کە تا ئێستا لە ژێر دەستیاندایە ، ئەمەش خۆی پەیامەێکی پێش هەڵبژردنە بۆ لایەنەکانی تری هەرێم ، کە حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان  بێ یەکێتی و پارتی خەیاڵ پڵاو و خەونێکی بەدینهاتووە  بۆ هەر لایەنێک بیری لە دوور خستنەوەی ئەو دوو هێزە لەڕێی هەڵبژاردنەوە کردبێتەوە! .

هەر لەم سۆنگەیەوە بۆمان ڕووندەبێتەوە ئەنجامدانی هەڵبژارادن چ ڕابردوو یان لە داهاتوو لە هزری ئەم جۆرە دەسەڵاتەی لەڕێی چەکە خۆی سەپاندووە لە هەرێمی کوردستان ، تەنیا بۆ بەبەرداکردنی بەرگێکی درۆینەی دیموکراسیە بۆ ئەو دەسەڵاتەی ماوەی 27 ساڵە حکومڕانی کوردی لە باشوری کوردستان دەکات . ئەجامدانی چەندین هەڵبژاردن لە ڕابردوو لەگەڵ بوونی ساختەکاریەکی مەزن لەلایان دسەڵاتەوە و بەکارهێنانی هەموو سەرچاوەکانی حکومەتی بۆ سەرخستی هەردوو هێز لە هەڵبژاردنەکان ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک هێزی تر توانیویانە دەنگێکی زۆری هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بەدەستبێنن و ڕێژەیەکی بەرچاو لە کورسیەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراق بۆ خۆیان مسۆگەربکەن ، هەروەها دەرکەوتنی ئەنجامەکانی دەنگی هاونیشتمانیان بۆ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم  لە هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن و کەم بوونەوەی دەنگەکانی ئەو دوو هێزە دەسەڵاتدارە لە باشوری کوردستان  زیاتر ترسی خستووتە دڵیان لە شکستی زیاتر لە کەمبوونەوە دەنگەکانیان لەم هەڵبژاردنە ، بە جۆرێک  ڕەنگە ئەمجارە نەتوانن لەڕێی هەڵبژاردنیشەوە وەک جارانی پێشوو  بەرگێکی درۆینەی دیموکراسی بەبەردەسەڵاتەکەیان دا بکەن  و لە دونیا بەم بەرگە درۆینە دیموکراسیەوە  خۆیان لای ئەمریکا و وڵاتی ڕۆژئاوا بەرنە پێشەوە و ببێتە دەرفەتێک بە حکومڕانیەکەیان .

لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و شکستهێنانی ئەم پرۆسەیە و ڕوودانی نشوستەکەی 16 ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە بە لەدەستدانی نیوەی خاکی باشوری کوردستان کۆتایی هات دەگەینە ئەو دەرەنجامەی باردۆخی دوو هێزی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان لە خرپترین ئاستی دایە ، بە جۆرێک لەماوەی 27 ساڵی حکومڕانیان لە ڕابردوو هیچ ساتێک خۆیان بەم جۆرە لاوازەیە هەم لەناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوە نەبینیەوە ، بە شێوەیەک ڕوونە کە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی داعش و پێویستی نەمان بە هێزی چەکداری ئەو دوو هێزە لە عێراق بە ڕوونی دەستبەرداری ئەوو دوو لایەنە بوون لە پشتگیرکردنیان بۆ مانەوە لە دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ، هەر بۆیە ئەو هۆکارە دەمانگەیەنێتە ئەو خاڵەی  ئەگەر ئەم دوو هێزە  بیانەوێت بەهامەن بیرکردنەوە ی پێشوو درێژە بە کارەکانیان بدەن و بیانەوێت لەڕێی هێزی چەکداریوە قۆرخی دەسەڵات بکەن و ئامادەی ڕادەستکردنی دەسەڵات بە پێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو ، ئەوا ڕووبەڕووی باردۆخێکی خراپتر لەوەی ئێستا دەبنەوە  کە تێیکەتوون  ، ئەوەش بەو ڕاستەیەمان ئاشنەدەکات  ئەو لێدوانانەی لە ماوەی ڕابردوو بەر لەبەرپرسە پلە بڵندەکانی ئەو دوو لایەنە بەرگوگوێمان دەکەون لە ڕاگەیاندنەکان ، لەمەڕ گرنگ نەبوونی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان لای ئەوان لە هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ ئاڵگۆر لە دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان  ، خۆی ئاماژەیەکی ڕوونە لە ترسی زۆر لای دەسەڵات  لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەم جارە ، بەشێوەیەک ڕوونە لای ئەمجارە زۆربەی هاوکێشەکان پێچەوانە دەبنەوە  و خۆری لە دەسەڵات مانەوەی ئەو دوو هێزە بەرەو ئاوا بوون کۆتایی  هەنگاو دەنێت.

 

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام