سورم لەسەر ئەوەی کە نابێ رێگە بدرێ حکومەتی هەرێم ئەو موچەیەی لەبەغدادەوە دێت بەناوی پاشەکەوتەوە کەمیبکاتەوە.

عادل نوری پەرلەمانتارێکی یەکگرتو دژی داواکاریەکەی ئێمە هاتۆتە جواب کە داوامانکردبوو عەبادی رێگە نەدا سیستمیی پاشەکەوت بەسەر موچەی پەروەردەو تەندروستی جێبەجێ بکرێت، ئەو کە خۆی پەرلەمانتاری عیراقە دەڵێت، ئەو داوایە لەعەبادی ئەو پەری ملکەچیە بۆ بێگانەو حکومەتی هەرێم ئازادە چۆن مامەڵە بەبودجەی هەرێمەوە دەکات.

 

بێگومان وەڵامیی عادل نوری نادەمەوە و دەیکەم بەقوربانی چاوەروانی هەموان بۆ ئەو هەڵوێستەی کە بریارە یەکگرتوو هەفتەیەکی تر وەک دوا وادە بۆ کشانەوە لەحکومەت داینابێ، تەنها ئەوەندە دەڵێم، میدیا فەرمیی و سێبەرەکانی پارتی هەرکات بیانەوێ هێڕش بکەنە سەرمان لێدوانەکانیان لەچەند پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو وەردەگرن، ئەوە ئاوکردنە ئاشی میدیا بەدناوەکانی پارتیە، یەکگرتوو خۆی میدیایی هەیەو با لەسەنگەری خۆیانەوە چی دەڵێن بیڵین، نەک لە سەنگەری پارتیەوە، با لایەنگرنیی یەکگرتو بزانن، زۆر جار لەبەر ئەوان بێدەنگیی هەڵدەبژێرین نەک ئەو دەموچاوانە خۆیان.

 

هەر لەو هەواڵەدا پەرلەمانتارێکی پارتی باس لەوە دەکات، ئەوەی کە هۆشیارعەبدوڵا داوایکردوە موچەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی حکومەتی عیراق سەرپەرشتی بکات و رێگە نەدرێ حکومەتی هەرێم لێی کەمبکاتەوە، درێژکراوەی 16 ی ئۆتۆکتۆبەرە، بەو برادەرە دەڵێم، لەدەرفەتێکا کە خۆم ئەزانم کەیە وەک ئەندامێکی لیژنەی ئەمن و دیفاع رونی دەکەمەوە کە لە 16 ئۆکتۆبەردا پارتیی بە چ پیلانێکی گەورەدژی ناوچە جیناکۆکەکان و هەرێمی کوردستان تێوەگلاوەو چ پیلانیکی هەبوە لەدژی ئەو ناوچانەو پارێزگای سلێمانیش، با تائەو کاتە ئەو پەرلەمانتارەی پارتی چاوەرێ بێت.

 

گرنگە ڕون بێ، من تا سەر ئێسقان دژی ئەدائی ئەو کابینەیەو ئەو ئەزمونیی چەتەگەریەم، بەڵام بەهەموو شیوەیەک داکۆکی لە قەوارەی دەستوری هەرێم دەکەم.

ئەوانەی پشتیوانیی ئەم کابینەیەی ئێستای هەرێم دەکەن ، راستەوخۆ دژی قەوارەی دەستوری هەرێمن چونکە گەورەترین مەترسیی لەسەر هەرێمی کوردستان دەسەڵاتدارانیی ئێستای هەرێم خۆیانن پێش هەر کەسێکی تر.

 

تێبینی: بۆ ئەوەی ئەو پەرلەمانتارانەی یەکگرتوو پارتی بزانن باکێکم بەتەخوین و قسەکانیان نیە، خۆم لینک و وێنەی لێدوانەکانیان بڵاودەکەمەوە.

http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/404139

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام