هێزەکانی پاراستی گەل ناسنامەی چوار گەریلای یەژاستاری بڵاوکردووەتەوە کە لە شەڕێکدا لەگەڵ هێزەکانی ئێران کوژراون.

 

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێدا، ناسنامەی چوار ژنە گەریلای هێزەکانی یەژاستار بڵاوکردەوە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا شەهیدبوون.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاندوە “لە ڕۆژانی ٢٥ مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ لە ناوچەی تاڤشان و گەرماڤی سەر بە دامبات لە سنووری نێوان ماکۆ و سەرحەد، لە ئەنجامی پێلانگێڕییەکی هێزەکانی ئێران شەڕ دروستبوو”.

ناوەندی هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە “ئەو شەڕەدا ئەو گەریلایانە تا دوا هەناسە شەڕیان کردووە و تێدا دوو وڵاتپاریز بە ناوەکانی مەجید  و سەعید و ٤ گەریلای یژاستار گیانیان بەختکردووە و چوونەتە کاروانی شەهیدانەوە”.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ناسنامەی ئەو چوار گەریلا شەهیدەی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە:

ناو: زیلان ئۆکتار
ناسناو: بەرچەم زیلان
شوێنی لەدایکبوون: وان
…..

ناو: زیلان ئەسەن
ناسناو: دیلان سەرحەد
شوەێنی لەدایکبوون: وان
……

ناو: خەزاڵ بارتوو
ناسناو: ژیان ئایسەڵ
شوێنی لەدایکبوون: وان

………
ناو: گوزەل ئاشنا خەلافەلیان
ناسناو: نالین ئاشوگ
شوێنی لەدایکبوون: ماکۆ

هـ ـ ر

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام