نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ شاندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری ئاشكراكرد.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نی سیاسی هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، “حكومه‌تی ناوه‌ندی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی شه‌فاف‌و دادپه‌روانه‌، هه‌روه‌ها میككانیزمێكی ورد بۆ هه‌رێم بنێرێت”.

هاوكات عه‌بادی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دڵنیایداوه‌ له‌ “ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمه‌وه‌”.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشيكردوه‌ته‌وه‌ له‌یه‌كێتی خاكی عێراق، له‌گه‌ڵ پاراستنی فره‌ڕه‌گه‌زی و فره‌ مه‌زهه‌بی”.

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ شاندێك كه‌ پێكهاتبوون له‌ نوێنه‌ری زوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری، سه‌ردانی شاری به‌غدایان كرد، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌ خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، وا بڕیاریشه‌ شانده‌كه‌ چاوی به‌زۆرێك له‌به‌رپرسانی باڵای عێراق بكه‌وێت.

هاوكات شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بادی ئاشكرایانكرد ، “لەكۆبوونەوەكەمان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق‌ باسمان لەپاراستنی‌ دەستكەوتەكانی‌ خەڵكی‌ كوردستان‌و چوارچێوەی‌ سیاسی‌ هەرێم كرد، لەگەڵ چەسپاندنی‌ شەراكەتی‌ ڕاستەقینە لەناوەندی‌ بڕیاڕی‌ سیاسی‌‌و دۆزینەی‌ چارەسەرێكی‌ ڕیشەیی‌ بۆ تەواوی‌ كێشەكان لەڕێی‌ ئەنجامدانی‌ گفتوگۆیەكی‌ جدی‌ لەنێوان هەرێم‌و بەغدا لەسەر بنەمای‌ دەستوری‌ عێراق”.

هاوكات زەرورەتی‌ ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنەكان لەوادەی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا تەوەرێكی‌ تری‌ كۆبوونەوەكەیان بووە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق‌و رایانگەیاندووە “مەرجی‌ سەرەكی‌ ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنێكی‌ پاك‌و بێگەرد، كە دەنگ‌و ئیرادەی‌ خەڵك تێدادا ڕەنگبداتەوە لەپاككردنەوەی‌ تۆماری‌ دەنگدەرانەوە دەستپێدەكات”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام