بە درێژایی مێژووی گەلان ژنان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە هەمو وئالوگۆڕەکاندا،نموونەی زیندوو ژنان وکچانی ڕۆژئاواو باکورە کەشان بەشانی پیاوان وزۆرجاران جدیتر لە پیاوان داهێنانیان کردوەو پێشەنگ بوون و بە گیان وژیانی خۆیان تێکۆشانیان بردۆتە لوتکە،ژنانی ئاپۆیزم لە چل ساڵی رابردودا داستانی وایان تۆمار کردووە بە دەگمەن لە مێژوودا پیاوان تۆماریان کردبێت،هەتا ژنانی ڕۆژهەڵاتیش بە بەشی خۆیان هەرچەندە ئێجگار ئێجگارکەمیش بووبێت،لە ناو کۆمەلەدا ڕۆڵی جدی و کارامەیان هەبوو.

هەرچی حیزبی دیموکرات و پارتی و یەکێتیە ژنانیان بە جۆرێک تەوق داوە چ لە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان و چ لە باشور تەواوکراونەتە کائینێکی بێ کارەو هیچ نەکردە،دەتوانم بە دەقیقی بڵێیم ئەوەی کە ژنان لە باشورو زۆرینەی لە ڕۆژهەڵات پاسیف و بێدەنگو زەلیل کراوون دەگەڕیتەوە بۆ ئەقڵیەتی ئەو سێ گروپە پیسە”پارتی و یەکێتی و حیزبی دیموکرات”ئەمانە ژنیان بەس بۆ خزمەتی خۆیان و جل شتن و هێلکەوڕۆن دروستکردن و نوستن بار هێناوەو ژنان خۆیشیان دەستی تەسلیموبوونیان بەرزکردۆتەوەو دەستەمۆ بوون و نەیان توانیوە هەنگاوێک هەڵگەڕێنەوە دژ بەم ئەقڵیەتە.هەرئەمەیشە کە پیاوە گێرو گەوجەکانی ئەم حیزبانە باسی ڕۆڵی ژنان دەکەن،تەنها دەلین ماندوو بوون،نانیان داوە بە پێشمەرگە،جلیان شتوون کۆمەڵێ قسەی قۆڕیتر.

بە پێچەوانەی ژنانی ڕۆژئاواو باکورو ئێستای ئێرانەوە،ژنانی باشور بە بێدەنگیان،بە چوونە ناو هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی،ناو مێدیاو هەموو جێگاکانیتر گەورەترین خزمەتیان بە پارتی و یەکێتی کردوەو بەشێکی باش بوون بۆ مانەوەی ئەوو دوو باندە مافیایە،هەر ئەوەیشە کەم ژن هەیە لە باشور ناو دەنگێکێک یان نوزەیەکی هەبێتو خۆی نەفرۆشتبێ بەو دوو تاقمە.هەموو ئەوانەیشی پۆستێکیان هەبووبێت وەک پیاو بیریان کردۆتەوەو تەنها گیرفانی خۆیان پڕکردوەو بەس.

هەفتەیەکە نارەزایەتیەکان بەشێک لە شارەکانی ئێرانی گرتۆتەوە،بڕۆن ببینن ژنانی ئێرانی،کچانی ئێرانی،چۆن لە شەقامەکاندا شان بەشانی پیاوان گیان بازی دەکەن،شەق لە پاسدار هەڵدەدەن،دیوارەکان دەنووسن،دەستەکانیان پڕ لە بەردەو هاوار دەکەن،لەمەیش بەدەر،ئەوا نزیکەی چل ساڵەجمهوری ئیسلامی هاتۆتە سەر حوکم دەیان هەزار ژن یان لە سێدارەدراون یان لە زیندانەکان تووند کراوون،ئەمە بەجۆرێکە دیواری یەک زیندان لە ئێراندا نیە خوێنی ژنێکی پیا نەپژابێت،کەچی یست و حەوت دانە ساڵە پارتی و یەکێتی و چەتە چەکدارەکانیان، هاوسەر،برا،کوڕەکانی ژنانی باشور دەکوژن،بێنان و بێ کارو بێ هیوایان دەکەن،لە زیندان تووندیان دەکەن،تەنها یەک ژنم نەبینی دەستەکانی پڕ بکات لەبەردوو بیکێشێت بە پەنجەرەی ماڵە مەسئولێکدا،لە تەواو نارەزایەتیەکاندا کە تا ئێستا دەیان شەهیدمان داوەو سەدان بریندار تەنها یەک ژن نە کوژرا نە بریندار کرا، نەبەشداری کرد.

ئەم جۆرە لە بێ ئیرادەییەی بە سەر ژناندا هێنراوە، خوێندنەوەیەکی چڕترو هەمەلایەنەترو قوڵتری دەوێت،ئەمەی من دەینوسم دەکریت چەند سەرقەلەمێک بیت،سەیرەکە لەوەدایە ئەم ژنانە بۆ مانەوەی خۆیان،بۆ پارەو زێرو ئۆتۆمبێل و دامەزراندن و پەیوەندی بە پیاوانی ئەم دەسەلاتەوە، بۆ حەفلەو هەڵپەڕکی و سەیران و گەشت کردن سەریان پێوە نیەو هەمیشە ئامادەگیان هەبوەو هەیە،بەڵام بە جۆرێک داشۆراوون لە ڕۆحی شۆڕشگێڕی و تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری لە دنیادا نموونەیان نیە.

زۆربەی ژنانی ئەوروپا نشین سێ جۆری جلی کوردیان هەیە”سەوزو زەردو نیلی”هەر لایەک حەفلە بکات بەو جلانەوە دەچن،ژنانی باشور بۆ حەفلەو بۆنەکان هەموو کات بوونیان هەیە،بەلام بۆ یەک مزاهەرەو چالاک.خۆ ئەگەر کوردوستان ئاو بیبات دە ژن نابینیت.

خۆ ناشوێری راستیەکانیان پێ بڵێیت،زۆربەی ژنە ناخ پوتو لووت بەرزەکان بە کۆمەلێ قسەی قۆرو پاساوی بێ بنەما دەیانەوێ زیاتر خۆیان بگەمژێنن وپەریزی خۆیان خاوین بکەنەوە کە ئەمە محاڵە.
لە نارەزایەتیەکانی ئەم دواییەدا بیرم لەوە دەکردەوە،ئەرێ ئەم گەنجانە کە هاوار دەکەن، بەرد دەخەن،شەهید دەکرین،لە زیندان تووندیان دەکەن،دایکو خوشکیان هەیە؟ ئەی ئەگەر هەیانە لە کوێن؟بۆچی بە بەرچاویانەوە کوڕەکانیان،براکانیان دەکوژن،دەیانڕفێنن،زیندانیان دەکەن و ئازاریان دەدەن،یەک کەسیان نین؟ بە نیازن تاکەی لە کونجی ژورەکانیان دابنیشن؟تاکەی بەشی ئەوان هەر چەوسانەوەو گریان ویەخە دادڕین وقژ ڕنینەوە بێت؟کەی وەختی دێت نەک شان بەشانی پیاوان،،ئەوان پێشەنگایەتی بکەن بۆ ڕزگار بوون؟.

بۆچی ژنانی باشور بچوکترین ڕۆڵیان نیە لە نارەزایەتیەکاندا؟ڕەنگە هەندێ هەبن بڵێن،ئەی ئەوە نیە لەگەڵ مامۆستایان هەن؟رادەوەستن،پارچە مقەبایەک،یان لافیتەیەک بەدەستیانەوەیە،لەوەڵامی ئەمەدا تەنها دەڵێم،هاتنی ئەم ژنانە بە کۆمەلی مکیاج و جلی جوانەوە تەنها بێ ماناییەو هیچیتر،ئەوکاتە مانادارە دەموجاویان هەڵبەستن و قژەکانیان ببەستن و پانتۆڵ وکراسێ لەبەر کەن و دەستەکانیان پڕ کەن لەبەردو سنگیان بکەنە قەڵغانی گولەی نامەردا ن و شەقامەکان بەهاوار بتەنن،وەک ئەوەی ئێستا لە ئێران دەیبینین،یان وەک کچانو ژنانی باکورو ڕۆژ ئاوا.

دیارە ئەم بابەتە لەسەرژنانە،لەمەبەدەر وەنەبێت پیاوانی باشور زۆر مهیموو شۆڕشگێڕ بن،مامۆستایان دێنە سەرشەقام کەمینەن،ئەکسەریەتی پیاوی دەسەلاتە،ئەوانیتریش سەد هەزار دیناریان بەرێ دەچنەوە بۆ ماڵەوە،نارەزایەتیەکان وەک میزە چرکێی لێهاتووە، کۆمەڵێ خەڵک دێن ودوسێ گەنجی قوڕبەسەر دەدەن بە کوشتو پاشان دەچنەوە بۆ ماڵەوە،زۆرینەی نوسەرو هونەرمەند ومێدیاکار تەنها خۆفرۆشن و هیچتر.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام