دوو کەرتبوونی یەکگرتووی ئیسلامی لە 30 ی حوزەیرانەوە،بەتەواوی سەروسەکوتی خۆی دەرخست کە بۆ گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی، فراکسیۆنەکەیان بوون بە دوو بەش، بەشی بادینان لەگەڵ مانەوەی مەسعودو سیستەمە خێلەکیەکەی بوون و ئەوانەی سلێمانی هەڵوێستیان پێچەوانە بوو،بەشێک لە چاودێرانیش ئەم هەڵوێستە دوو فاقیەیان بە تاکتیکی ئەو حیزبە بینی بە قازانی پارتی.

هەر یەکگرتووی ئیسلامیش بوو پەرلەمانی مردارەوە بووی کارا کردەوە،بەلام کام کارا کردنەوە؟! لە قسەی پوچ و یەک دوو کۆبونەوەی پارتیانە زیاتر مانایەکی نەدا بەدەستەوە.

یەکگرتو لە پارتی دڵ گەرمتر دوای ڕیفراندۆم کەوت،لە پارتی جدیترواژۆی خۆی لەسەر ئەو مەهزەلەیە کرد کە مەسعود ناوی نا ڕیفراندۆم ونەتیجەکەیمان بینی چۆن بووە ماڵوێرانی بۆ گەلەکەمان،هەرئەمانیش نایاساییانەو پارتیانە گروپێکیان دروست کردوو ناویان نا”سەرکردایەتی سیاسی کورد” ئەویش لە قەشمەریات زیاتر هیچیتر نەبوو.

ئێستایش دوای کشانەوەی بزوتنەوەی گۆران و کۆمەڵ،کەوتونەتە خۆیان کە”ئایە لەم حکومەتە بکشێینەوە یان نەکشێینەوە”،بۆ ئەمەیش لە کۆبونەوەیەکی گاڵتجاڕیدا پانزە ڕۆژیان داناوە بۆ حکومەتەکەی نێچیرو قوباد،تا ئەوەی بیستو حەوت سالە خراپیان کردوە بە دوو هەفتە چاکی کەن،ئەمەیش هیچ ئینسانێکی ئەقڵ ساخ نەک قسەی وا ناکا،،ئەسلەن بیرکردنەوە لێی جۆرێکە لە گەوجی یان بۆ چەواشەکردنی رای گشت بەهەرە مانا قیزەون و گاڵتەجاریەکەی.

هەڵبەتە ئەم کێشمە کێشەی نا ویەکگرتوی ئیسلامی،بچوکترین پەیوەندی بە بۆچوونی جیاوازەوە نیە،راستیەکەی ئەوەیە یەکگرتوەکانی بادینان بەرلەوەی یەکگرتوو بن پارتین، هەرشتێ بە قازانجی پارتی نەبێت نایکەن،سەیرم لێدێ یەکگرتو ئەوانە بە کادرو ئەندامانی خۆی دەزانێت،لە کاتێکدا لە پارتی پارتیترن،سەرانی یەکگرتو چ ئەوانەی بادینان و چ ئەوانەی سۆران خۆیشیان ئەو راستیە دەزانن.

لەم کێشمە کێشانەدا هەمیشە هەڵوێستەکانی یەکگرتو بەقازانجی پارتی و سیاسەتەکانی شکاوەتەوە،دواجار ئەوانەی سۆران یان ناوچەی سلێمانی شل شل دوای ئەوانەی بادینان کەوتوون و چوونەتەوە بەردەم پاراستنی بەرژەوەندیەکانی پارتی.

ئەگەر جدیتر قسە بکەین وراستگۆ بین،یەکگرتوەکانی بادینان زۆر دلسۆزتر وبەوەفاترو جدیترن لەو کەسانەی کە دەیان سالە دوای بنەمالەی بارزانی کەوتوون و بە ئاشکرا پارتین، ئەمانە نەیان توانیوە نیوو هێندەی پارتیە بە ناو یەکگرتوەکان خزمەت بە بنەماڵەی بارزانی بکەن.هەرچی ئەوانەی ناوچەی سلێمانی یان سۆرانە،لەیەک کاتا هەم یەکگرتون هەم پارتین.

یەکگرتویەک یان هەرکەسێکیتر ئەمە نەزانێت،یان خۆفرۆش وپارە خۆرە یان داماوی سیاسی.

یەکگرتوو دەیتوانی هیچ نەکات،وەک بزوتنەوەی گۆران،،بەلام دوای ئەجندکانی پارتی نەکەوتایە،شان بەشانی پارتی تاوانی نەکردایە دژی گەلەکەمان..هەر وەک کورد دەڵێ” دەستێ نەتوانم بیبڕم،دەتوانم ماچی نەکەم”.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام