مولازم فەرامۆش، ئەو ئەفسەرە جەربەزەیەی لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا “داوای راپەڕینی کرد دژی حکومەتە دزو مافیاو گەندەلەکەی پارتی و یەکێتی،دوای  تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی ئەمڕۆ ئازادکرا.

لەشوێنی ئازادکردنی مولازم فەرامۆشدا سەدان هاوڵاتی و چالاکوان کۆبوونەوەو پێشوازییان لەو ئەفسەرەی  کرد.هەردوای ئەوەیش لەگەڵ گروپێک لە هاوڕێکانیدا سەردانی گۆڕی نەوشیروان مستەفای کرد.

لەرۆژی 9ی شوباتی ئەمساڵدا، لەمیانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ دژی دواکەوتنی موچە، مولازم فەرامۆش لەلێدوانێکدا داوای ئەنجامدانی راپەڕینی کرد دژی حکومەتی مافیاو چەتەییەکەی پارتیو یەکێتی، بەو هۆیەوە داوای یاسایی لەسەری جۆڵێنراو سزای شەش مانگی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

مردنو ڕسوایی بۆ چەتەکانی یەکێتی،کە یاسایان بە قازانجی مانەوەی خۆیان داڕشتوەو،لەوکاتەوە هەن هیچ یاسایەک نیە شمولی خۆیان بکاتو  تەواوی یاساو پارەو چەکیان بۆ سەرکوتی خەڵکە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام