هەزاران هەزار ساڵە میلەتی کورد خاکی داگیرکراوەو ژێردەستە کراوە لە لایەن گەلانی ترو نەتەوەی تروە کوردیش وەک نەتەوە بە درێژای ئەو مێژووە قوربانی و خوێنی داوە لەپێناو ئازادی و کیانی سەربەخۆی . لەو پێناوەدا چەندین شۆڕش بەرپا کراوەو هەر لە دەسپێکی شۆڕشەکانەوە خوێن فاکتەری گەشتن بە ئامانج بووە و لە کۆتایشدا نەیاران بە کایەیەکی سیاسی کپ و خامۆشیان کردۆتەوەو گیان فیدای و شۆڕش گێڕ تەنها و تەنها بونەتە مێژوو هیچی تری لێ سەوز نەبووە ، لەم کۆتاییانەی سەدەی بیستدا شۆڕشی نوێ لەدوای هەرەس و کارەساتی ئاشبەتاڵی شۆڕشی ئەیلول وێڕای جیاوازی بیروڕا و وێڕای بەرنامەو کار لە دروشمدا و جیاوازی لە ئەجێندای جێبەجێ کردندا . بەڕوبارێک خوێن ،بە بیرو باوەڕی تێکۆشەرانە و دڵسۆزانەی هەمو ئەو شۆڕشگێڕانەی سەرو ماڵ و گیانی خۆیان و کەس و کاریان دەکردە قوربانی بەیرو باوەڕ بۆ گەیشتن بە کەنارەکانی ئازادی و سەربەخۆی لە باشوری کوردستاندا بۆ یەکەم جار گەلی کورد توانیوێتی هەرێمێکی سەربەخۆ لە حوکم ڕانی کورد خۆیدا دروست بکات. گەر مرۆڤ بەویژدانەوە قسە بکات وێڕای شەڕو شۆڕی لایەنە سیاسیە کوردیەکان و وێڕای گەندەڵی و نەزانی و شەڕی پلەو پۆست و دەست بەرنەدانی کارەکتەرە سیاسیەکان لە کورسی حوکم ڕانی و ئاڵو گۆڕ نەکردنی دەسەڵات لە ڕێگای پڕۆسە دیموکراتیەکانەوە ،کە هەر ئەم هۆکارانەیش بونەتە هۆی دروست بونی دۆخی نا هەموارو قەیرانی سەخت و دژوار بەڵام هێشتا ژیان و گوزەران لە ژێر دەستەی بێگانەو چەوساندنەوەو ڕەشبگیری و کیمیا باران کردن و ئەنفال کردن و کوشتنی بەکۆمەڵ و جینۆساید کردن هەزارن قات باشترەو خۆشترە . ئەو دۆخە سەختە قەیراناویە دروست کراوەی کە لە ئیستادا بەسەر گەلی باشوردا هاتوە زەمینەی بۆ ئەو دەوڵەتە دروست کردوە کە پێی دەوترێ دەوڵەتی عیراق و هەرێمی کوردستانیش وەک هەرێمێکی سەربەخۆ بەشێکە لەو دەوڵەتە . هەڵبەت بە هاوکاری هاوبەشی بەرژەوەندی لەگەڵ دراوسێکانی وەک ئیران و تورکیا کە هەرسێک وڵات گەر هەزاران گێرمەو کێشەی سیاسی و بەرژەوەندی لەنێوانیاندا هەبێ بەڵام وەک نەیار لەبەرامبەر دۆزی نەتەوەی کورد کۆک و تەبان و مو بە نێوانیاندا ناچێ ،لەم نێوەندەدا دەیانەوێت ئەوەی گەلی کورد بەهەزان ساڵە بەرهەمی هێناوە بە زەبری فشار لەڕوانگەی ئابوری و سەربازیشەوە کیانی هەرێمی کوردستان لەناو بەرن و ئەو هەرێمە سەربەخۆیەی کە چوار پارێزگا پێک دێت بە پارێزگای هەڵەبجەیشەوە حکومەتی عیراق وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ سێ پارێزگا سەرەکیەکەیدا بکات و پشکی پارێزگای هەڵەبجەیش کە کارەسات بار ترین پارێزگای کوردستانە لەگەڵ پارێزگای سلێمانیدا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ، ڕاستە فەشەلی سیاسی کارەکتەرە سیاسیەکانی کوردستان بەتایبەت ئەوانەی لە حوکم و لەدەسەڵاتدا بون غرورو خۆ بەزل بینین و قۆرخ کار بون . ئەوە ئەوان بون ئاڕاستەی میلەتێکیان لە بیری ئازادی و ڕۆشن بیری و کرانەوە بەڕوی دونیادا گۆڕی بۆ ئەو خەباتەی کە ئێستە میلەت دەیکات کە خۆی لەداواکردنی موچەدا دەبینێتەوە . ئەوەیش ئەو بەغدادەیە کە تەواوی هەوڵە سیاسی و ئابوری و دبلۆماسیەکانی خستۆتە گەڕ لەپای ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک کیانێکی سەر بەخۆ بە پێدانی موچە بکڕێتەوەو بیکاتەوە بە پارێزگای سەر بە حکومەتی ناوەند ،گەلی کورد دەبێ ئەوە لەبیر نەکات و بزانێت گەر کیانی هەرێمی کوردستانی بە ناردن و پێدانی موچە فرۆشت بەبەغداد دەبێ ئەوەیشی لەبەرچاو بێ سبەی هەر ئەو بەغدایە لە مەرکەزەوە پارێزگار و بەڕێوەبەری ئاسایش و هەمو بەڕێوەبەرایەتیەکانی تری لێ وەردەگرێت و کەسانی عەرەبی بۆ دەنێرێت و سوڵتەی تەنفزی و سوڵتەی قەزای و دارو بەرد لەم هەرێمەی ئێستادا دەکەوێتەوە ژێر دەستی ئەوان ، ڕەنگە ئیستە کەسانێک هەبێ بڵێت جا بۆ نەبێ ؟ ڕەنگە ئێستە کەسانێک هەبێ بڵێ چ خێرێکمان لەمانەی خۆمان بینیوە ئیتر بۆ ناڕازی بم گەر عەربێک بێت و حوکم بکات ، ڕەنگە ئەوانەی بەغدادیش کە ویستیان وایە ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و کیانی هەرێمی کوردستان بە موچە بکڕن لە سەرەتاوە مرونەت بنوێنن و دەست شل بکەنەبەڵام ئەوانەی حوکمی عەربیان بینیوە لەڕابردودا لەم ناوچەیە ئەوانە هەست بەو مەترسیانە دەکەن نەک جیلی دوای ڕاپەڕین کە حوکمی عەرەبیان نەبینیوە ، کەواتە ئێستە دەبێت بڵێین لەنێوان موچەو کیانی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی سەر بەخۆ کامیان ؟!!

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام