بردنەوە ئەوەنیە خۆت ببەستیتەوە بەسەدان داستانی شاخ و هەموو رۆژێک بەدیاریەوە بخەویت، لەکاتی هەستانیشدا بەم قەوانە کۆنە بیکوتیتەوە، خەڵک بێزار و نارحەت بکەی پێی، کە لەدورەوە تەماشات کردوون، دەیان لە هاورێکانت شەهید بوونە، دەیانیتر بریندار و کەم ئەندام ماونەتەوە و بەدیار ئازاری ئەورۆژگارەوە دەتلێنەوە.
بەڵکو بردنەوە ئەوەیە شەو و رۆژ بخەیتە سەریەک و هەوڵ بدەی ئارامی بۆ گەلەکەت دابین بکەی لەرێگای یاسای جوان و بە‌هێزەوە، بەم یاسایانە لەبری نارەحەتی ئاسودەی دابین بکەیت، لەبری ناخۆشی بۆ گەلەکەت، بەڵکو هەوڵبدەیت گەلەکەت بەرەوپێشەوە ببەیت، بیگەیێنیتە ئاستی گەلانی پێشکەوتوو، هەر رۆژە لەگەڵ یاسایەکی نوێدا لەخەو هەڵبستیت هەروەها لەگەڵ هەموو رۆژێکی نوێدا خەندەیەک بخەیتە سەر لێوی خەڵک.
ئەوەبردنەوە نیە، ئێستاش تۆ لەگەڵ یادگاریەکانی ئەوێ رۆژێ دەستت داوەتە پاتاڵی و خواردنی ماڵی ئەم میللەتە و خیانەت کردنیش بە رێبازی ئەوهاورێ شەهید و بریندارانەی لە پێناوی ئەو رێبازەدا گیان و قوربانیاندا، ئێستا نایان ناسیتەوە، کەسوکاریان بەجاوێکیتر دەبینی. ئەوەی تۆ بردنەوە نیە، بەڵکو روزەردی بەردەم گەل و مێژوو و نەوەکانی خۆت زیاتر هیچیترنیە. سبەی پێش هەموو کەسێک نەوەکەت تف لەرابردوی باپیرەی دەکات، لە کاتێکدا بەناوی ئازادی و سەروەری نیشتیمان خەبات بۆ کردوە، تیایدا کوری ئەم گەلەت بەکوشتداوە، سەدان خەونی رەنگاڵەی مێشکی لاوی کوردت، لەبۆتەی دروشمی خاک و نەتەوەدا هەڵوەراندوە، لە سێبەری ئەم دروشمانەدا شەهید بووە.
بەڵام ئەوە بردنەوەیە کە سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ بەرنامەکانی رۆژدا کار بۆ نەهێشتنی گەندەڵی کرد، هەوڵەکانی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست بوو، لە بەدیهێنانی داپەروەری و یەکسانی و مافی وەک یەکی تەک بەتاکی کوردستان، روو سور لەبەردەم دەنگدەرانی و سەربەرز لەبەردەم گەلەکەتدا، خەڵک بەچاوی رێزەوە دەڕوانێتە ماندووبونت، هەوڵەکانیشت لە لەپەرە زێرینە هەرە پرشنگدارەکانی مێژووی گەلەکەتدا دەدرەوشیتەوە، نەک هەر جێگای شانازی نەوەکانت دەبی بەڵکو جێگای فەخری گەل و نەتەوەکەتی، بۆیە ئەوەی تۆ کردت لەپێناوی شکۆداری نەتەو و نیشتیمان و ئاسودەی رۆحی شەهید و بەختەوەری برینداران و کەسەبێنەوەکانی ئەم گەلەبوو.
ئەوەی تۆ بردنەوەنیە ئەمڕۆ خیانەت بەم دروشمانە و بە نیشتمان و خاکەوە دەکەیت، کەسوکاری تیادا برسی دەکەیت، ئەوخاکەی بۆ شەهیدان بستێ خاک و بۆ کەسوکاریان دۆزەخێک لەگەڵ کەمئەندامان و برینداران. تۆش خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلار و هەزاران دۆنم زەوی و دەیان کۆمپانیای تاڵانکاریت، ئێستا هاورێکان شەرم لە رێبەریت دەکەن، نەوەکانت شەرم لە تۆ و خەباتت دەکەن، بۆیان بکرێت مێژووی خەبات دەسرنەوە.
ئەوە بردنەوەیە تۆ وەک سەرۆکی پەرلەمان کەسەدان شتی باشت لەبەردەست دابوو، بەڵکوو سەدان دەرفەتی زێرینت بۆ هەڵکەوتوە، کەدەتوانی لە پێناوی مانەوەی خۆی وەک ئەوانیتر چی سەرەوت و سامان هەیە بەدەستی بێنی، بەڵام تۆ هەموو ئەوانەت رەتکردوە و توانیت درێژە بەرێبازکەت بدەیت و لەبەردەم خوا و گەل و دەنگدەرانی گۆراندا سەربەرزبیت، لەولاشەوە متمانەی پیاوێکی پرخەبات و قوربانیت وەک کاک نەوشیرووانت پاراست، ئەوەش ئاستی گەورەی و دڵسۆزیت دەسەلمێنێ بەرامبەر بەو متمانەیەی کەلەلایەن رێک خەرەکەت وسەدان مرۆڤی ستەم لێکراوی گەلەکەت پێدرا. بەداخەوە هەندێک لەم کەسانە نەیان توانی متمانەکە بپاریزن، ئەگەر گۆران نەبوایە ئەبوایە سەدان رۆژ لەدەرگای خاوەن ئەوپۆستە بوەستنایە بەس بۆدیتن کەئێستا لەسەری دانیشتون.
بۆیە ئەوەی تۆ بردنەوە نیە، بەڵکو دۆرانێکی گەرەیە ئەوکەسەی پشت بەخەباتی شاخی بەستوە لەسایەیدا خاوەنی ئەرز و ئاسمانن و خەڵکیش لەسێبەرتدا برسی و رەشو روتە،
بەڵکو بردنەوە ئەوەیە لەسەردەمی خۆتدا خاوەنی دیدگای رونبیت و وەک سەرۆکی پەرلەمان خاوەنی بستێک زەوی نیت، لەپێناوی گەلەکەشیدا قوربانی گەرەی بەخۆتبدەیت، بەڵام متمانەی گەورە بەدەست بهێنی.
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام