سەرۆک وەزیرانی عێراق سیانزە مەرجی زۆر قورس، بۆ دەسپێکردنی گفتوگۆی عێراق و هەولێر و دادەنێت.
ڕۆژی دوشەممە میدیاکانی عێراق لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاویان کردووەتەوە “حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەڵگرتنی ئابڵوقە لەسەر هەرێم سیانزە مەرجی زۆر قورسی خستووەتە بەردەمی حکومەتی هەولێر و پێوستیشە مەرجەکانیش سەرجەمیان جێبەجی بکرێن”.
بەشێک لەومەرجانەی حەیدەر عەبادی دایناوە بریتییە لە:

1- هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم، نەک هەڵپەساردن.. بە ڕاگەیەنراوێکی ڕەسمیی ئاشکرا.
2- ڕادەستکردنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان بە دەسەڵاتی فیدڕاڵی.
3- ڕادەستکردنی سەرجەم فڕۆکەخانەکان.
4- گێڕانەوەی سەرجەم داهاتە نەوتیی و نانەوتییەکان.
5- گێڕانەوەی سەرجەم داهاتی باج و ڕسومات.
6- ڕادەستکردنەوەی هەموو ئەو داواکراوانەی بەغداد داوای کردوون و لە هەرێمدا ئەژین.
7- گەڕانەوە بۆ هێڵی سنوری ئیداریی پێش 2003
8- بەستنەوەی هێزی پێشمەرگە بە وەزارەتی بەرگریی عێراقی فیدڕاڵەوە.
9- بەڵێندانی هەرێم بەوەی بە هیچ جۆرێک داڵدەی داواکراوەکان نەدات.
10- گەشت نەکردنی هیچ بەرپرسێکی کورد بۆ دەرەوەی وڵات، بە بێ ئاگاداریی حکومەتی فیدڕاڵ.

11- پێشوازیی نەکردنی هیچ بەرپرسێکی بیانیی، گەر حکومەتی فیدڕاڵی ڕەزامەندیی لەسەر نەبێت و بە بەغداددا تێپەڕ نەبووبێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە نێردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا جەندین جار داوای هەڵگرتنی ئابڵوقەیان لەسەر هەرێم کردووە.

 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام