بارو دۆخی کوردستان و ژیانی و گوزەرانی هاوڵاتیان لەوە دەرچوە بەخەباتی دیموکراسی و مەدەنی باش بکرێت ، حکومەتێکی ئیفلاس و بێ پارە و قاسە بەتاڵ تازە چۆن دەتوانێت گەندەڵی و نادادی و فەصادی بیست و شەش ساڵی ڕابردو بنبڕبکات ، لەسەرەتای دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بونی هێزی ئۆپۆزسێون هەموو ڕێگاکانی چکسازیمان بینی کەهیچی بۆخەڵکی هەژار و بەش مەینەت نەگۆڕی .
حیزبە بەناو ئۆپۆزسێونەکانی کوردستان جگە لەوەر گرتنی پلەو پایەوئیمتیازات بۆ خۆیان و هێشتنەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی  هیچ خێرێکیان نەبۆ دەنگدەرەکانیان و نەبۆ میلەت نەبوو
ئێستاش جاڕدانی گۆڕان و کۆمەڵ بۆ ئۆپۆزسێون بوون هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا بەدی ناکرێت جگە لە ڕاکێشانی سۆزی خەڵکی ناڕازی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان .
ئێمەی خەڵکی باشوری کوردستان بیست و شەساڵە حوکمی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزان یمان بینیوە کە جگە لە حکومی دوو باندی مافیا هیچی تری لێ بەدی نەکرا ، هەموو خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن و بەچاوی خۆیان بینیویانە کە سەرانی یەکێتی و پارتی چۆن سیاسەتیان کردوە ، بەدرێژای حکومی چەند ساڵەیان جگە لە فرۆشتنی خاکی کوردستان و نۆکەری بێگانە و دزینی قوتی خەڵک و بردنی پارەی میلەت بۆ بانقەکانی ئەوروپا و کوشتنی ڕۆژنامەنوسان و شکاندنی شکۆی تاک بەتاکی خەڵکی کوردستان و داگیرکردنی دەشت و شاغ و تەپۆڵکەکانی کۆردستان چیتریان بۆ خەڵک پێبووە .
لەکاتی هەڵبژاردنەکانیشدا بە زەبری هێز و بەخشینەوەی پارە و تەزویرکردنی دەنگی خەڵک لەبەرژەوەندی خۆیان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان گۆڕیوە و بەخێر و بۆ ڕازیکردنی و بێدەنگ کردنیان چەند پۆست و پایەیەکی کارتۆنیان بەخشیوەتە حیزبە کانی خوار خۆیان .
جەماوەری کوردستان  لەهەموو ڕاستیەکان تێگەیشتن تاک بەتاکی کوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن کەسەرانی پارتی و یەکێتی چۆن دەستیان لەقوتی خەڵک ناوە ، چۆن نەوت و داهاتی کوردستان دەدزن ، چۆن خەڵکی ئازادی خواز تیرۆر دەکەن ، هەموخەڵک بینیان کە خەباتی مەدەنی هیچ دەرئەنجامێکی باشی بۆ خەڵک پێنەبوو جگە لەخراپتر بوونی گوزەرانیان ، بۆیە لەئێستا بەدواوە هەر حیزب و لایەن و جوڵانەوەو گروپێک بانگەشەی خەباتی مەدەنی بکات جگە لەگەمژاندنی خەڵک هیچی تر نیە .
بولەمەودوا ئەوانەی وەک ئۆپۆزسێون خۆیان پیشان ئەدەن چیمان پێدەڵێن ؟ چی مان بۆ باس دەکەن ؟
پێمان دەڵێن پارتی و یەکتی دزن ، پێمان دەڵێن نیشتیمان فرۆشن ، پێمان دەڵێن دیکتاتۆرن ، پێمان دەڵێن لەئاست خەڵک بێباکن ، ئێ خۆ هەمومان ئەوڕاستیانە مان بینیوە و زۆر باش تێگەیشتوین ،کەواتە وتار دان و کۆبونەوە و نەخشە ڕێگا هیچ بایەخێکی بۆ خەڵک نیە ، دروست بونی ئۆپۆ زسیۆن و خەباتی مەدەنی جگە لەهێشتنەوەی سەرانی دز و مافیای یەکێتی و پارتی لەدەسەڵاتدا هیچ سودێکی نابێت ، بۆیە لەئێستادا ڕاماڵین و کۆتایهێان بەو دەسەڵاتە بۆگەنە باشترین چارەسەر و ڕێگایە هەرلەبەر ئەوەشە خەڵکی کوردستان دەبێت بیر لەڕێگای ڕاماڵین و ڕاپەڕینی جەماوەری بکەنەوە بۆ کۆتای هێنان بەدەسەڵاتی بنەماڵەکان .
Mhamad Salam
موحەمەد سەلمان
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام