دەسەڵات دارانی هەرێم بێباکانە و نابەرپرسیارانە لێدوان ئەدەن،قسەکردنیان بەرامبەر خۆپیشاندەران زۆر نابەرپرسیارانەو زۆر بێ بەزەییانەیە تەنانەت نەزانانەشە.
ئەوان بۆ هەر جوڵەیەکی شەقام دوو  ڕستەیان هەیە ئەویش”خۆپیشاندەران فەوزەوین،دەستێکیان لەپشتە”.لەوە دەچێت ئەوان لە چەمکی فەوزا تێنەگەن،ئەگینا کاتێک سەرەتایترین پێداویستی هاوڵاتیانیان پێدابین ناکرێت چۆن ڕویان دێت بەم شێوەیە لەگڵ شەقامێکی  توڕە و یاخی بدوێن. لەڕاستیدا ئەم لێدوانانە دۆخەکە بەرەو مەترسی زیاتر دەبات. لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەت لە لێدوانەکەی ماری ئەنتوانی سەردمی شۆڕشی فەڕەنسی کۆمیدیترە کە بەخەڵکی برسی دەگوت:کە خەڵک نانی نییە با بسکویت بخۆن،ئەمە لەکاتێکدا بنەماڵەی پاشایەتی و دەست  و پێوەندەکانی لە تێریدا هەناسەیان سواربوو،بەڵام لێدوانە گاڵتە جاڕیەکان نەیانتوانی دەسەڵاتی کۆنەپەرست بپارێزن و فڕێدرانە زبڵدانی مێژوو ،ئەگەرچی هە مو دیکتاتۆرە ستەمکارەکان لێدوانی گاڵتە جاڕانە ئەدەن بەرامبەر جماوەری جەوساوەی دەستی خۆیان بەڵام لەکۆاتایدا هەر خۆیان دەبنە گاڵتەجار بەدەست شۆڕشگێڕان. سەدام کە خۆی کەسێکی بە ڕهڵا بو بە خەڵکی ئازادیخوازی دەگوت تێکدەر! پاشان ئەوە پێویستی هەموو دیکتا تۆرەکانە کەخەڵکی ئازادیخواز بەوە تۆمەتبار دەکەن  کە دەستی دەرەکیان لەپشتە ،ئەمەش تەنها بۆ ڕەوایەتی دانبە و توندوتیژییەی کە بەتەمان بەرامبەر خۆپیشانداران بەکاری بێنن.
دەبێت کاتێک پەنجەی تۆمەت بۆخەڵک درێژ دەکەن بزانن بۆخۆتان چین؟ ئایا ئەوە خەڵکی کوردستانە کە ناتوانێت بەبێ ئاماژەی دەرەکی بجوڵێت ،یان حیزبە بنماڵەییەکانی هەرێمن کە هەر کات دەستی دەرەکیان لەپشت ببێتەوە پشیان لەحەرز ئەدرێت.من لەسرۆکی حکومەت دە پرسم حیزبەکەی هێزی درەکی و داگیرکەری کوردستان ماوە کە پشتی پێ نەبەستبێت،بەئاماژەی داگیرکەران شەڕی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستانی نەکرد؟ئێستا هێزی دە رەکی لە ناوچکەی ژێر دەساڵاتی تۆدا نییە،چەند شەو لە ماڵەکەی خۆدا ڕاوێژت بەبەرپرسانی میتکردووە؟ تەنانەت لەڕۆژی کردنەوەی کوردسان تیڤیشدا بەرپرسێکی میت ئامادەبووە ەا اوکاریکردوون!تەنانەت برنامە و ئەڵقەی تیڤیەکانیشتان دەستی دەرەکی و عەقڵی دەرەکی لپشتە. سەرۆکی جکومەت دەڵێت ئێمە زۆرجدین لەکۆنایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان،ئەی جەناب بۆچی جدی نەبویت لەئەرکەکانت لە بوژاندنەوەی ئابوری و بنیاد نانی ئابوری سەربەخۆ،ئی بۆ جدی نە بون ل پاراستنی کرکوک و شەنگال!
ئێوە ئەگەر پشتان تەنیا بەگەلیکوردسان ببەستایە هێندە بێمنە ندەبون لە گەلی کوردستان. قسەکانتان نابەرپرسیارانەن و بێ ویژدانانە و دوژمن کارانەن لەبەر ئو هۆیانەی باسمکردن.نەزانانەشن لەبەر ئەوەی لەهر کوێیەک ناعەدالەتی و گەندڵی ببێتە یاسا، یاخی بون ڕودەدات. ئەوە یاسایەکی گشتیی مێژووە،بۆیە گەر فەوزاش هەبێت سرچاوەکەی ئێوەن و سەرچاوەکەی ناعدالەتی و نایەکسانی و تاڵانکردنی سامانی وڵاتە.
من ئەم قسانەم لە سرۆکی حکومەتێک وردەگرت،کە خۆی فاشیل نەبوایە،سەرۆکی حکومەتێک کە تەنانەت نازانێت نەوتیش بفرۆشێت.سەرۆکی حکومەتێک کە سەرۆک وەزیرانی لەەرتاپۆکراوە بەم هەموو ئەزمونەی هەیەتی بەڵام تادێت فاشیلتر دەردەکەوێت و حوکمڕانیەکەشی وەک عەرەبیەکەی دوکڵ دەکات
.بۆیە بە سەرۆکی حکومەتە اڵانکەرەکە دەڵێم ئەمە فەوزا نییە،ئەمە شۆڕشە دژی مافیاکانی نوت،یاخی بونە دژی سیستەمی دزینی موچو سیستەمی کۆیلە پروەر.فەوزاچیی و بەڵتە چیەکان ئوانبون کە چونە ناو پرلەمان و کەناڵی تەلەفزیۆنیان سوااند و ئێوەش تەماشاانکردن
محمود عبداللە
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام