ئاگاداری بۆ ڕای گشتی
ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ڕای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ڤاڵمان (ئازاد عومه‌ر محمد) ناسراو به‌حاجی ئازاد هاوسه‌رۆكی هه‌رێمی سلێمانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌سعات 9ونیوی ئه‌م به‌یانییه‌وه‌ ڕۆشتۆته‌ بازاڕ و دیار نه‌ماوه‌و له‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك دابڕاوه‌، ئێمه‌ دڵنیاین لای ئاسایشی سلێمانیه‌و له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی گرتن و ده‌سبه‌سه‌ر كردنانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه‌، ئێمه‌ ئاسایشی سلێمانی  و لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌رچی زووه‌ چاره‌نووسی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێستی توندمان ئه‌بێت.

هاوسه‌رۆكایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان

19/12/2017

تایبەتمەندییەکان: دۆسیە

زیادکردنی وەڵام