بەدرێژایی مێژوو شۆڕش و ڕاپەڕین و سەرهەڵدانەکانی کورد. پشتی بەدەوڵەتەدەرەکیەکان بەستووە. ئەنجامەکەشی پاش پشت تێکردنی هێزە دەرەکیەکە،ڕاستەوخۆ وەک مۆم توانەوە بووە .نزیک ترین نمونە حکومەتەکەی شێخ مەحمود بوو ،کەدەمێک لەئینگلیز ،دەمێک لەڕوسیا و دەمێک لە عوسمانیە تۆرانیەکان نزیک دەبۆوە . نامەی دەنارد داوای هاوکاری و یارمەتی دەکرد ، لەم وڵات و ئەو وڵات نامەکەی مەلیک مەحمود بۆ لینین وەک نمونە . بەرلەوانیش هەردوو میرنشینی بەدرخان و بابان .میرەکان لەناوخێزانی خۆیان دا پەنایان بۆ دوژمنەکانی خۆیان دەبرد بۆعوسمانی و صەفەویەکان .ئینجا سەرەی کۆمارە ساواکەی کوردستان هات لەمهاباد .بەتەواوی خۆی فڕێ دابووە باوەشی ڕوسیا . لەپاش کشانەوەی ڕوسیا هیچ هیچ بەرگری پێ نەکرا و قازی و بەشێک لە وەزیرەکانی لەدار دران . پاشان سەرهەڵدانەکەی ۱۹٦۳ مەلا مستەفا .ئەویش پشتی بە دەوڵە تەکانی دەرەوە بەست. دژ بەعەبدولکەریم قاسم و پرۆژەکانی چاکسازی کشتوکاڵی بەپیلانی ئێران ئەمەریکا و ئینگلیزەکان .دواتر کەوڵاتان ئامانجەکانیان پێکا . ئەویش دامرکایەو کەوتنە شەڕی ناوخۆی جەلالی و مەلایی . دوای مفاوەزاتەکەی ۱۹۷٠تا ۱۹۷٤، پاشان سەرهەڵدانە گەورەکەی شۆڕشی ئەیلول .بەپشتییوانی شای ئێران و ئەمەریکا.لەگەڵ کشانەوەی پشتیوانیەکان یەک هەفتە لەسەر پێ نەوەستاو ئاشبەتاڵیان کرد. زیاتر لەسەد هەزار پێشمەرگە تەسلیم بونەوە بەعێراق . ئینجا شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵان.لەسەرەتادا شۆڕشی نوێ شۆڕشێکی فکری و ئایدۆلۆژی بوو . تەنها پشتی بەگەل و توانا کانی خۆی دەبەست .پاش مفاوەزاتی شۆڕش لەگەڵ بەعس .ئیتر ئەوشۆڕشەش لە بنەماکانی خۆی لای داوا لەقۆناغێکدا پاسداری ئێرانی هێنا،لەبیرەنەوتەکانی کەرکوکیان دا . پاشانان لەقۆناغێکی تردا بەهەماهەنگی ئێران و پێشمەرگە. پەلاماری هەڵەبجە درا. کارەسات و تاوانی کۆمەڵکوژی خەڵکی هەڵەبجەبەچەکی کیمیایی ڕوی دا .پاش وەستانی شەڕی ئێران عێراق . ئیتر بەرگری وەک پێویست نەکراو کارەسات و تاوانی هەرە مەزن لە مێژووی کورد ڕووی دا . کۆمەڵکوژی ئەنفال و سوتماک کردنی خاکەکەی و وێران کردنی هەزاران گوندو قەزاوناحیە . لەکاتێک دا هەر ئەم شۆڕشی نوێیە لە۱۹۷٦ تا ۱۹۸٠ بێ پشتیوانی دەرەکی بەرگریەکی بێ وێنەی کرد .بەسەدان هەزار دۆست ولایەنگرو ئەندامی هەبوو لەهەموو شارەکانی باشورو هەرچوارپارچەی کوردستان . هەرچە ندە قیادە مۆقەتەی پشت بەستو بەساواک و میت وئیستیخبارات حەوت سەد پێشمەرگەو فەرماندەو سەرکردەی کۆمەڵکوژ کرد . دیلی ڕەمی کرد بەئاربیجیی لەکارەساتی هەکاری ۱۹۷۸ .ئەوشۆڕشە هەر بەردەوام بوو،بەهێز تر بوو لاواز نەبوو. چونکە پشتی بەتوانا لەبن نەهاتووەکانی گەل بە ستبوو .هەرئەم شۆڕشە کە پرانسیپەکانی گۆڕانی بەسەردا دێت . لەکارەساتی ئەنفال دوای ماوەیەک بەرگری پێشمەرگە پەرش و بڵاو دەبێتەوە.هەندێک بۆ ئێران ، پاشەکشە دەکەن ،هەندێک تەسلیم بەڕژێم دەبنەوە ،هەندێک بۆ هەندەران وەک پەنابەر،هەندێک بۆ پاکستان. ئینجا قۆناغی داگیر کردنی کوەیت و ڕاپەڕینی سەرتاسەری۱۹۹۱ لەسەرەتادادوای چەند مانگێک کارەساتی کۆڕەوی لێ کەوتەوە . پاشان ناوچەی دژە فڕین و گەڕانەوەی ئاوارەکان لەتورکیاو ئێران . یەکێتی وپارتی لە۱۹۹۲هەڵبژاردنیان بردەوە.حکومەتێکی لەرزۆکی گەندەڵی پەنجا بەپەنجایان دامەزراند.یەکەم کاریان هێنانی سوپای داگیرکەری تورکیاو شەڕی خیانەت بوودژبەپەکەکە. دوا تر شەڕی ناوخۆ هێنانی پاسدار بۆ کۆیەو هێنانی سوپای صەدام بۆ داگیرکردنی هەولێر.دواتریش هێنانی جارێکی تری سوپای تورکیاو شەڕیان لەدژی پەکەکە لەدوهەزارەکان .پاشان ڕوخانی سەدام دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق .بۆ مێژوودەیڵێین خەڵکی کوردستان بوژاندنەوەیەکی ئابوری بەخۆیەوە بینی لەوقۆناغەدا.بەڵام گەندەڵیش لەپلەیەکەی بەرزدا بوو.پشت بەستن بەدەوڵەتە داگیرکەرەکان لەڕوی ئابوریەوە . گوندەکان جارێکی تر چۆڵ کردنەوەی بەخۆیەوە بینی. گەل بوو بەموچە خۆری بێ بەرهەم. پشتیان بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و باخ داری و پیشەسازی خۆماڵی نەبەست .تەماتەو پیازو تورو شوتیان لە ئێران و تورکیاوە هاوردە دەکرد. کارگەکانی کوردستانیان وەک کارگەی جگەرەو جل و بەرگی ئامادەکراوو کارگەی مافوریان لەکار خست . هیچ پشتیان بەگەل نەبەست . پاشان قۆناغی هاتنی داعش و هێرشی بۆسەر موصل و مەخمورو خەریک بوو هەولێریش داگیربکرێت.گەردەستێوەردانی ئەمەریکاو ئێران نەبوایە.بنەمای پشت بە خۆبەستن بوونی نەبوو . لەشەڕی دوای داعش و هێرشی حەشدی شیعی سێ ڕۆژ بەرەنگاری نەکرا. کەهۆکارەکەی ڕیفراندۆمی ناوەخت بوو. دۆخێکی پڕ ئاڵۆزو شڵەژان ڕویدا . یەکتر تۆمەتبارکردنی پارتی و یەکێتی بەخیانەتکردن هاتە ئاراوە . یەکێک لەهۆکارە گرنگەکانی ئەوشکستە ، سیاسی، سەربازی ،دبلوماسی،ئابوری ،کۆمەڵایەتیە.پشت نەبەستن بوو بەتواناکانی گەل . ئێستاش پارتی و یەکێتی ، دابەش بوون بەسەر هەردوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا.پشت بەخۆیان نابەستن و پشت بەدوژمنەکانی کورد دەبەستن. بەهەزاران سەربازی تورکیا بنکەو بارەگایان لەهەرێمی کوردستان داناوە. شەڕی پەکەکە دەکەن .ئە وەی دەمانەوێت بۆ مێژوو بیڵێین تاکە حیزب و هێزی سیاسی و سەربازی کوردستان. پشتی بەخۆی و بەتوانا مرۆیی و ئابوریە کانی گەل بەستبێت.بەدرێژایی چل ساڵی تەمەنی تەنها پارتی کرێکارانی کوردستان و هاو فکرەکانیەتی لە هادەپ ،پەیەدە ، پەژاک . بەرخودانی چل و پێنج ڕۆژەی کۆبانی هۆکاری پشت بەخۆبەستن و خۆڕاگری و ئیرادەی گەلە . هەربەوهۆیەوە بەدرێژایی زیاتر لەسی ساڵ شەڕ پەکەکە لەسەرکەوتنێکەوە بۆسەرکەتنێکی تر هەنگاو دەنێت. ئەوان تەنانەت لەڕووی فکرو فەلسەفەشەوە پشتیان بەخۆیان بەستووە .بەڕێز ئۆچالان بەسود وەرگرتن لەهەموو فکرو فەلسەفەکانی مێژوو ڕەخنەکردنی ئەو تێزو دەقانەی مێژوو .فکرو فەلسەفەیەکی نوێیان تایبەت بەخۆیان ئافراندووە . بۆیەسەرەڕای دڕندەیی سوپای تورکیاو بنەما مێژووییە سەدان ساڵیەکەی . هاوکاری و پشت بەستنی تورکیا بە پەیمانی ناتۆ.ئەوەی لەم شەڕەدا سەردەکەوێت پەکەکەو هاوفکرەکانیەتی .ئەوەی تێك دەشکێت داگیرکەران و مورتەزیقەکان و تیرۆرە یستانی هاوپەیمانیانن . سەرکەوتن بۆ ئەوهێزانەیە پشت بەگەلی خۆیان و ئازادیخوازانی دنیا دەبەستن و نابنە مورتەزیقەی سوک و سەلیمی داگیرکەران.
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام