دوو ساڵ بەر لە ئیستا و لەساڵی ٢٠١٥ دا ئەو کاتەی ولایەتی سەرۆکایەتی بارزانی دوای دوساڵ درێژکردنەوەشی بە نایاسایی، کۆتایی هات ، سەرەرای نارەزایی بەشێکی زۆری حزبەکانی تری هەرێمی کوردستان و دەرەوەی پارتی ، بەڵام هاوپەیمانان و دیارترینیان ئەمریکــــا لەرێگای نوێنەری سەرۆکەکەیانەوە بۆ شەری داعش ، پشتگیریان لەمانەوەی کرد ، مەبەست لەو پشتگیریە ئەوە نەبوو کە هاوپەیمانان باوەریان بەوە هەبوبێت کە مەسعود بارزانی تەنیا کەسی شیاوە بۆ ئەو پۆستەو بەلاچونی بۆشایی سیاسی دروست ئەبیت ، هەروەک ئەو کات کە پارتی و دەستوپێوەندەکانی بارزانی لەناو سەرکردایەتی هەندێک لە حزبەکانی تر ئیدعاو پروپاگەندەی بەهێزیان بۆ دەکرد ، بەڵکو راگرتنی دۆخەکەو نەشێواندنی بوو ، بەتایبەت لەو کاتەدا کە هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا لەشەرێکی قورس دا بوون لەگەڵ داعش کە بەشێکی زۆری لەسنوری دوودەوڵەتی گەورەی وەک عێراق و سوریا گرتبوو ، بەمەش بەرژەوەندیەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەت ئەمریکا لە مەترسی دا بوو ، بۆیە هەموو جۆرە ئاڵوگۆرێک لەو کاتەدا و بەخوێندنەوەیان بۆ عەقڵیەتی بارزانی و حزبەکەی بۆ حوکم رانی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات ، ئەو ئاڵوگۆرە و لەکارخستنی بارزانیان بە مەترسی زانی ، کە مەترسی و خوێندەوەکەشیان لەو کاتەدا بۆ ئە‌قڵیەتی بارزانی لە ٢٩ ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ و پاش ناچارکردنی بە دەستەرداربوون لەو پۆستە کە کەوتە هاندانی گروپ و پەڵتەچیەکانی بە پەلاماردانیان بۆسەر بینای پەرلەمانی کوردستان و بارەگای حزبەکانی تر و سوتان و تاڵانکردنیان بووە واقیع و دەرکەوت کە لەجێگای خۆی دابوو ،ئەگەر هەست بەبەرپرسیاریەتی زوربەی هێزەکانی تری هەرێم نەبوایە کوردستان دوچاری شەڕێکی ئێجار گەورەو خوێنای ناخۆیی ئەکردەوە . بەڵام ئەوەی دەرکەوت مانەوەی پێشتری بارزانی لەپۆستەکەی و پشتیوانی هاوپەیمانان لەو کاتەدا لە بەهێزی و زەرورەتی کەسایەتی بارزانی نەبوو لەوپۆست وپێگەیە ، بەڵکو راگرتنی دوخەکەو نەشێواندنی بوو لەو کاتەدا .
دوای شکستە سەربازی و سیاسی و ئیداریە جاوەروانکراوەکەی هەرێم و لە قاڵبدانی لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە ، دیسانەوە باس لەوەیە کە هاوپەیمانان و بەتایبەت ئیدارەی ئەمریکا ، پشتگیری لەمانەوەی ئەم حکومەتی هەرێمەی ئێستا و بەتایبەت سەرۆک و چێگرەکەی ( نێچیر بارزانی و قوباد تاڵەبانی ) دەکات ، دیسانەوە شایەرەکانی ئەم دوو هێز و دەسەڵاتە لە ڕێگای کەناڵە فەرمی و نافەرمیەکانیانەوە ، وای نمایش ئەکەن و ئەدەن بەگوێ خەڵکدا کە ئەوە کەسایەتی بەهێزی و لێوەشاوەیی ئەم دوو زاتەیە کە دەوڵەتان و بەتایبەت ئەمریکا و هەنذیک لە هاوپەیمانیانان پشتگیری لەمانەوەیان ئەکەن ، بەڵام خوێندنەوەی هاوپەیمانان بۆ ئاڵوگۆر لە حکومەت و کەسایەتیەکان دا هەمان خوێندنەوەی دووساڵ بەر لەئیستایانە کە بۆ بارزانی و لەکارخستنی هەیانبوو ، مانەوەی ئەم دوو کەسە لەم کاتەدا و پشتگیری ئەوان بۆیان ، بۆ راگرتنی دۆخەکەو زیاتر نەشێواندنێتی ، دڵنیان هەر جٶن بارزانی لە٢٩ ی ئۆکتوبەر و بە دورخستنەوەی لە پۆستەکەی هەوڵی شێواندنی کوردستان و ناوجەکەی دا ، بە دورخستنەوەی ئەم کەسایەتیانەش لە حکومەت هەمان سیناریو دوبارە ئەبێتەوە ، ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی لەوە تێدەگەن کە ئەم دوو کەسە نوێنەری دوحزب و لەناو حزبیشدا نوێنەری دوو بنەماڵەن کە چارەکە سەدەیەکە لەرێگای دەزگاکانی بەناو موئەسااتیەکانەوە بۆ مانەوە و بەهێزکردنی پێگەی خۆیان ، رۆچونەتە ناو سەرجەم بوارەکانی سەربازی و ئەمنی و سیاسی و ئابوری و دادوەریەوە و سەرجەم بوارەکانی ژیانی خەڵکیان کۆنترۆڵ و دەستبەسەردا گرتوە و کاڕیکی ئاسان و ئاسایی نابێت لەم کاتەدا و کە ناوچەکە لە جاوەروانی گۆرانکاریەکی گەورەدایە ، دەست و دەسەڵاتیان بەتەواوی هەڵکەندریت ، راگرتن و مانەوەشیان تەنیا وەک ئەڵێن ( تأجيلە نەك تثبيت ).
بەڵام ئەوەی گرنگە خەڵک لێی دڵنیابێت و بزانێت ، پشتیوانی هەموو دنیا لە مانەوەی ئەم حکومەتە ، گیرفانی بەتاڵی هیچ فەرمانبەرێیکی بێ مووچە گەرم ناکاتەوە و ناتوانێت چرکەیەک لە جاوەروانی چەند رۆژەی ئەو پیرە ژنە و پیرە پیاوە خانەنشینەی بەردەم بانکە بەتاڵەکان کەمکاتەوە . بۆیە ئەبیت خەڵک خۆی بریاردەی راستەقینە بێت لە جارەنوسی خۆی و لەوەی کێ بریار لە چارەنودسی بدات و دواجاریش هیچ هێزێکیش ناتوانێت رێگر بیت لەبەردەم ئیرادەی خەڵک و وەستانی رەورەوەی مێژوودا

نەوزاد کەریم

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام