یەکسانى یاخود جیاکارى ( التمییز) هەمەجۆرەیى تەندروستى (بانێکەو دوو هەوا)

تەندروستى مافێکى بنچینەیی ڕەواى مرۆڤە بەپێى ڕاگەیاندنى جیهانى بۆ مافى مرۆڤ ساڵى 1948 ” دەستەبەرکردنى ئاستێکى بەرز لەتەندروستى بۆ هەموو خەڵک بەمەرجى یەکسانى و نەبوونى جیاکارى ( التمییز) بەپێشکەشکردنى چاودێرى تەندروستى وخزمەتگوزارى پزیشکى ئەرکى یاسایى حکومەتە ، ئەم ئەرکە یاسایى یە گرانە ئەکەوێتە سەر وەزارەتى تەندروستى ودامەزراوەکانى .

ئاستى پیشەیى و زانستى وەزارەتى تەندروستى چەند لاواز بێت ئەوە کارى وەزارەتى تەندروستیە یەکسانى ونەبوونى جیاکارى  لەسەر سێ ئاست بپارێزێت .

یەکەم :- ئاستى پێشکەشکردنى چاودێرى وخزمەتگوزارى تەندروستى وپزیشکى بۆ هاوڵاتیان بەیەکسانى ونەبوونى جیاکردنەوە( التمییز) لەنێوان خەڵک لەسەر بنەماى ” نەتەوە ، ڕەگەز ، دین ومەزهەب ، خەڵکى شار و لادێ ، خەڵکى شوێنە جوگرافیا جیاوازەکانى کوردستان ، خەڵکى حیزبى وناحیزبى ، لەسەر بۆچوون و ئایدۆلۆجیا .

دووەم :- ئاستى مامەڵەکردن لەگەل هێزى کارى مرۆيى تەندروستى ، نانبێت وەزارەتى تەندروستى وەزارەتى پزیشکان یاخود وەزارەتى کارمەندان بێت بەتەنیا ، ئەبێ وەزارەتى گشت هێزى کارى مرۆيى تەندروستى بێت ، لەنەبوونى سیستمى تەندروستیدا وەک حاڵى حازر ئەبێ بەیەکسانى و نەبوونى جیاکارى ( التمییز) لەسەر بنەماى ” شەخسى ، ڕەگەز ، حیزبى ، جۆرى پسپۆرى پزیشکى، بۆچوون و ئایدۆلۆجیا ، ئاستى بڕوانامە ” مامەڵە لەگەڵ کۆى هێزى کارى مرۆيى تەندروستى بکات بەپێى یاساو ڕێساکان  .

سێ یەم :- ئاستى مامەڵەکردن لەگەڵ دەزگاودامەزراوەى تەندروستى وپزیشکی و نەخۆشخانەکان بەهەردوو کەرتى گشتى وتایبەت وەک یەک بێت ، نابێت وەزارەتى تەندروستى وەزارەتى دامەزراوە میریەکان بێت بەتەنیا ، ئەبێ وەزارەتى گشت دامەزراوە تەندروستى و پزیشکیەکان بێت بەهەمەئاهەنگى لەگەڵ گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپێى یاساى بەڕێوەبردنى تەندروستى عیراق .

ئەبێ وەزارەتى تەندروستى بەیەکسانى ونەبوونى جیاکارى ( التمییز) لەسەر بنەماى ” شەخسى ، حیزبى ، بوونى دەسەڵات ، بۆچوون وئایدۆلۆجیا ” مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە تەندروستى وپزیشیکیەکان بکات ، بەتایبەتى لەم کاتەدا کە ڕۆژ بەڕۆژ دامەزراوە میریەکان لەبچوک بوونەوە نەماندان ، هەڵبەتە زۆر لەمێژەوە ئەمەخواستى وەزارەتى تەندروستى بووە هەوڵێکى زۆریشى بۆداوە ، ساڵى 2015 بابیتێکم بڵاوکردوە لەژێر ناونیشانى  تەندروستى میللەتێک لەژوورە تاریکەکانەوە  بەرەوکوێ ؟ ئاماژەم بەوەداوە کەوەزارەتى تەندروستى بەیەکسانى مامەڵە لەگەڵ گشت دامەزراوە تەندروستى و پزیشکیەکان ناکات .

هەرنایەکسانى وجیاکارییەکى هەمەجۆرەى وەزراەتى تەندروستى لەسەر هەر بنەمایەک بێت ، شەرعیەتى ئەو وەزارەتە ئەخاتە ژێر پرسیارەوە ، سەرەڕاى ئەم نایەکسانى وجیاکارییەى ( التمییز) وەزراەتى تەندروستى وەزارەتەکە لەگشت چەمکە تەندروستی وپزیشکیەکانى ترشکستى هێناوە تەنانەت ئەگەر بەراوردى بکەین بەوەزارەتەکانى پێشتر، بەبۆچوونى من وەزارەتى تەندروستى بووە بەنوسینگەیەک تەنیاو تەنیا بۆ گرێبەستى تەندروستى وپزیشکى هەمە جۆرەى جیاواز و بەس  .

پێشتر ئاماژەم بەوەدابوو وەزارەتى تەندروستى بەئانقەست لەژوورە تاریکەکانەوە کار بۆلاوازکردنى داموودەزگا تەندروستیە میریەکان دەکات بەقازانجى هەندێک لەنەخۆشخانەودامەزراوە تایبەتەکان لەسەر بنەماى جیاکارى  ” شەخسى ، حیزبى ، دەسەڵات ، بۆچوون وئایدۆجى ” هەربۆیە مامەڵەى لەگەڵ ئەو جۆرە نەخۆشخانەو دامەزراوانە زۆر جیاوازتربووە لەنەخۆشخانەو دامەزراوەکانى ترکەپشتیان نی یە .

بەداخەوە وەزارەتى تەندروستى لەسەر هەر سێ ئاستەکە (ئاستى هاوڵاتى ونەخۆش ،ئاستى هێزى کارى مرۆيى ، ئاستى دامەزراوە و نەخۆشخانەکان ) وەک سیاسەتى بنەڕەتى وەزارەت ، یەکسانى هەمەجۆرەیى نەپاراستووە ولەجیاکارى هەمەجۆرى ( التمییز) درێغى نەکردووە ، هەبۆیە سێکتەرى تەندروستى بەم ئاستەخراپەى ئەمرۆ گەیشتووە .

ئەوەى بەدیدەکرێت لەشارى سلێمانى مامەڵەکردنى وەزارەتى تەندروستى ودامەزراوەکانى لەگەڵ گشت نەخۆشخانەو دامەزراوە تایبەتە جیاوازەکان لەیەک ئاستدا نییەو زۆر بەزەقى جیاکارى هەمەجۆرەیى لەسە بنەماى ” شەخسى ، حیزبى ، دەسەڵات ، بۆچوون وئایدۆجى ” بەدیدەکرێت تا ئەو ئاستەى کارى کردۆتە سەر هێزى کارى ئەو سێکتەرە ، تەنانەت لەیاساو ڕێسا تەندروستیە لاوازەکانى وەزارەتى تەندروستى چاوپۆشى دەکرێن .

بۆ نموونە :- چەند دامەزراوە ونەخۆشخانەى تایبەت هەن لەشارى سلێمانى وەک دامەزراوە ونەخۆشخانە تایبەتەکانى تر بەیەکسانى مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت ، لەهەندێکیان بەیانیان نەشتەرگەرى دەکرێت ، لەوانى دى قەدەغەیەو ناکرێت ، هەندێک پزیشکى سەر بەسێکتەى تەندروستى میرى بەئاگادارى وەزارەت وبەرێوەبەرایەتى سلێمانى بەیانیان لەنەخۆشخانە تایبەتەکان نەشتەرگەرى دەکەن ، بەڵام بۆ پزیشکى تر نییە ئەو کارە بکات ، ئەمەیە بانێکەو دووهەوا یاخود بانێکەو چەند هەوا ، ئەمە بەشێکى زۆر کەم وسادەیە لەجیاکارى ونایەکسانى وەزارەتى تەندروستى  .

جا نازانین ئەم جیاکارییە بۆچى ؟….. چى لەپشتەوەیە ؟ …….ئەوە ئێمە لێى تێناگەین چونکە کار بەزانستى بەڕێوەبردنى نەخۆشانەو دامەزراوە تەندروستیەکان دەکەین ! ……ئەبێ لەسەر چ بنەمایەک ئەم جیاکارییە بکرێت ؟ لەسەر بنەماى ” شەخسى ، حیزبى ، بوونى دەسەڵات یاخود بنەماى بەرژەوەندى تایبەت ” .

ئەگەر بارودۆخى سێکتەرى تەندروستى بەم نایەکسانى وجیاکارییە هەمەجۆرەیەى ئێستا بڕوات ئەوا هێزى کارى مرۆيى تەندروستى لەدهاتوویەکى نزیدا  کاردانەوەیان دەبێت ، بەتایبەتى بەرامبەر بەجیاکارى  ( التمییز)  هێزى کارى مرۆيى تةندروستى لەسەر بنەما هەمەجۆرەکان کەلەسەروو هەمویانەوە جیاکارى ( التمییز) لەسەر بنەماى حیزبى وشەخسى گەیشتۆتە ترۆپک .

زۆر بەداخەوە سەرەڕاى بوونى جێگرێک وچەند یاریدەدەرێک بۆ بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ، بەڵام هەموو دەسەڵاتە کارگێڕى ودارایى و یاسایى و زانستیەکانى لەشەخسى بەڕیوەبەرى گشتى و پزیشک وکارمەند و فەرمانبەرە حیزبیەکان قۆرغ کراوەو خزێنراوەتە سەبەتەى حیزبایەتى و بەرژەوەندى شەخسى چەند کەسانێکى دەستڕۆیشتوو و چەند بازرگانێکى حیزبى بەناوبانگ بەناوى خزمەتکردنى سێکتەرى تەندروستى و کۆمەڵگا .

ئەگەر بەشێوەیەک لەشێوەکان ڕێگە بەو جێگرو چەند یاریدەرە بدرێت ئەوا ڕەوشى تەندروستى زۆر لەئیستا باشتر دەبێت ، چونکە کەسانێکى تێدایە شارەزان لەزانستى بەڕیوەبردنى تەندروستى وپزیشکى و نەخۆشخانەکان  .

 

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام