ئەوکاتەی هاواری خەڵکی ستەم لێکراو نەچو بەگوێتاندا،  هەندێک هێزی سیاسی و خەڵکی ڕۆشنبیری ئەم هەرێمە پڕبە گەرو پێیان وتن: ئەم هەرێمە لەوەزیاتر تێک مەدەن بەریفراندۆم، نەگوێتان گرت لە گەل و نەبەقسەی دۆستانی ئەم هەرێمەتان کرد. تائەنجامی ریفراندۆمتان شکستێکی گەورەی پڕ لەشەرمەزاری بە دۆڕانی لە ٪٥۱ خاکی هەرێم کۆتای هات.
جگە لە خاک چی گومرگ و فرۆکەخانەش هەبو داتانەوە دەستی عەرەب،  سەرەڕای ئەوەش نەتان توانی ماوەیەک خۆتان بگرن هەر زوو جاڕی شکست و سەرشۆڕیتان دابەگوێی هەمو جیهان. ئاستی داواکانتان هێندە نزم بویەوە تا گەیشتە ئەوەی پارەکانتان بلۆک نەکەن و دادگاکانتان بەڕودانەکەنەوە، ئێوە هێندە پەڕاوتان هەیە ئەستەمە بتوانن لێی دەربچن.
ئەوەی لە  ریفراندۆم بەهۆی غروری و دەرچون لە بەرگی رەسەنی خۆتانەوە نەبیستان و نەینیتان، لەنەدۆست و نەلە دووژمن. ئەگەر ریفراندۆم پەندێک نەبێت بۆتان تابتوانن سەری ڕۆیشتوی خۆتان بگڕێنەوە، بەدەردی ریفراندۆم سەری کزتان نەنێنەوە، چیتان دزیوە لەم گەلە تازووە بیهێنەوە؟ بیدەنەوە خاوەنەکەی کە بەزۆر و بەڕۆژی نیوەڕۆ دەستان گرتوە بەسەریدا.  کاتێک بەغروری و دەتان ڕوانیە گەل حسابی هیچتان بۆ نەدەکرد. ئەمڕۆش لەداماوی و زەلیلدا خۆتان سەرکز بەدیار ڕۆژە تاریکەکانی خۆتانەوە دانیشتون.
واباشە پێش ئەوەی لەدەرگای زیندان و دادگاوە بچنە ژورەوە، پارەکانتان سەودا و مامەڵەی  نادرووستی پێوەەبکرێت لەودیو سنوری کوردستان، باشتر وایە پێش بلۆک کردن، ئەم پارانە بگێڕنەوە، ڕەنگە بەگێڕانەوەی ئەم داهاتە باری سزاتان سوک بێت.  ئەم پارانەی دزیوتانە هەموو قەرزەکانی سەرکورد سووک دەکات، لەقەرزی دەرەکی و قەرزی ناوخۆی فەرمانبەران و  کۆمپانیاکان.  نەوەک عێراق بەپارەی کورد قەرزی خۆی پێبداتەوە.
ئەگینا وەک چۆن گوێتان لە ئێمە نەگرت، بەقسەی کەسمانتان نەکرد، بۆ ئەوەی ریفراندۆم دوابخەن، تاهەوڵ و مەرجی تایبەت دروست دەبێت، ئەوکارتەش مەسوتێن و دەستی بۆمەبەن، بەقسەی کەستان نەکرد، دەستان بۆ برد و کردتان، بەڵام کەکردیشتان ڕۆژی پێش ۲٥ی ئەیلولتان، لەگەڵ ڕۆژی دوای ۲٥ وەک یەک نەبوو.
ڕۆژی ۲٤ی ئەیلول ڕۆژی پڕ لەسەرکێشی و غروری و پەنجە ڕاوەشاندن بوو، بەڵام ڕۆژی ۲٦ی ئەیلولتان پڕبوو لە تەنەزوول و سەرشۆڕی، ئەم دوو ڕۆژە دوودنیا بینی جیاواز  بوون، جیاوازبوون لەوەی ئەوەی دەیانویست نەک وەک خۆی دەرنەچوەوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە زیاتر لەوەش لەدەستاندا کەهەتان بوو.  هەردوا بەدوای ئەوە حکومەت سڕکردن و بریاری هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمی ڕاگەیاند.
ئەوەی سەیربوو پێش ۲٥ی ئەیلول جوابی جیهانتان نەدایەوە، بەڵام لە دوای ئەم بەروارە کەس جوابتان ناداتەوە. ئەمە چ شەرمەزاریەکە لەم هەبوونە بێیتە ئەم نەبونە هێشتا لەدەسەڵاتدا مابیتەوە!! ئەگەر بەدوای شکستی زیاتر و ماڵ وێران کردنی زیاتری میلەتەوە نەبن.
بەڕوونی پێتان دەڵێین تازووە ئەوەی بردووتانە بگێڕنەوە بۆ خاوەنەکەی(گەل) قەرزەکانیان بدەنەوە، ئەگینا دوای بلۆک کردنی موڵک و سامانتان، دوای دەست بەسەرداگرتنی لەلایەن عەبادیەوە، وەک ریفراندۆم چاوەڕێی هێنانەوەی بکەن تاژێرخانی عێراق پێ ببوژێنێتەوە، بەو پارەیەی کە هی ژێرخانی سووتاوی کوردستانە، تا دۆلارە چاوسەوزەکانی ئەم میللەتە نەبۆتە ٪٥۱خاکەکەی و عەرەب نەیخستۆتە تەنکەی باخەڵی و ئێوەش زەلیل و کز بەدیاریەوە دانەنیشتون.
 خەڵکی کوردستانیش لەوەزەلیلتر بکەن. وەک کورد دەڵێ: ( زەرەر لەنیوەی بگەڕێتەوە هەرباشە) لەبری ئەوەی خۆتان و میللەتەکەتان زەلیلی دەستی دووژمن بن، واباشە زەلیلی دەستی گەلەکەتان بن و خۆتان ڕادەستی گەلەکەتان بکەن، ئەوەش بەوە دەکرێت ئەوەی لێتان دزیوە بەڕۆژی ڕووناک، بەڕۆژی ڕۆشن بیهێنەوە و داوای لێبوردن بکەن، شەرمەزاری ئەوەنیە پارەی خەڵک بهێنیتەوە، شەرمەزاری ئەوەیە پارەکەت بلۆک بکەن.
ئەوەی دەیبینم لە ئێوە ئەوەیە حەزدەکەن زەلیلی دەستی دووژمنتان بن بەلاتانەوە خۆشە لەوەی داوای لێبوردن لەگەلتان بکەن، وەک چۆن لاتان ئاساییە ئۆردۆغان و عەبادی پارەی ئەم گەلەدەخوات و کوری ئەمەلەگە دەکوژێ و شانازیشی پێوەدەکەن.
ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەم عەقڵە ئەوا پارەی دزراوی ئەم گەلەش دەکەن بە بەریفراندۆم، لەولاوە بەکزۆڵەی بۆی دەردەچن، بەڵام پێناچێت بەئاسانی ڕزگارتانبێت، بەڵکو ڕەنگە دەردی علی عبداللە صالح میوانتانبێت.
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام