سەرۆکی بزوتنەوەی “ئەنسار اللە”ـی یەمەنی (حوسییەکان) رایدەگەیەنیت کە کوشتنی سەرۆکی پێشووی یەمەن رۆژێکی مێژوویی و ناوازەیە.

عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی، لە وتارێکدا ئەمشەو لە کەناڵی فەرمیی خۆیانەوە کە بەبۆنەی کوشتنی عەلی عەبدولا ساڵح سەرۆکی حیزبی کۆنگرەی میللی یەمەنەوە-ەوە پێشکەشی کرد وتی “بانگەوازم بۆ سەرۆکی حزبی کۆنگرەی میللی بەشێوەیەکی نەرێنی پێشوازیی لێکرا.”

هەروەها وتیشی “لەکۆتاییدا پیلانگێڕیی ساڵح لەماوەی سێ رۆژدا شکستی هێنا و کۆتایی هات.”

عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی ستایشی هەڵوێستی بەرپرسان و سەکردەکانی حزبی کۆنگرەی کرد بۆ تێگەیشتنین لەم دۆخەی ئێستا و رایگەیاند کە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەندامانی ئەو حزبەدا نییە، وتیشی “ویستمان بەشێوەیەکی هێمنانە و برایانە ئەم پیلانگێرییە بکەین و هەوڵمان دا رووداوەکان بەو ئاراستەیەدا نەڕۆن و خوێن لەهەموو شەقامێکیدا نەڕێژرێت.”

ئەمڕۆ سەرکردەیەکی باڵای حزبی کۆنگرەی میللی یەمەن، رایگەیاند کە عەلی عەبدوڵا ساڵح لەکاتی ھەڵاتنی لەسەنعای پایتەختی یەمەن،کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی لەلایەن حوسییەکانەوە راگیراوەو گولـلەباران کراوە.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵح کاتێک ویستوویەتی بچێت بۆ زێدی خۆی لەناوچەی سەنحان لە باشوری سەنعا، لەدووری 40 کیلۆمەتر لەباشوری سەنعا کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی راگیراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “چەکدارەکان سەرۆکی پێشووی یەمەن-یان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوەو لەوێ گولـلە بارانیان کردووە”.

رەتیشیکردووەتەوە، عەلی عەبدوڵا ساڵح، بەھۆی تەقینەوەی ماڵەکەیەوە کوژرابێت کە ئەمرۆ تەقێندرایەوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆی یەمەن، لە بەیاننامەیەکدا، کوشتنی عەلی عەبدوڵا ساڵح و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حزبی کۆنگرەی میللی راگەیاندووە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام