پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه‌كانی سه‌رۆكی پێشوی یه‌مه‌ن‌و چه‌كداره‌ حوسییه‌كان، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن ‌و ئه‌مینداری حزبه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ كوژران.

پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌كوشتنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح-ی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن‌و سه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌لی ئه‌و وڵاته‌، له‌ئێستادا ورده‌كاری كوشتنه‌كه‌ی ئاشكرابووه‌، كه‌ ناوبراو سه‌ره‌تا به‌زیندویی‌و به‌دیلی كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ست حوسییه‌كان، پاشان چه‌كدارانی حوسی له‌شاری سه‌نعاوه‌ فه‌رمانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌ باڵاكانیانه‌وه‌ پێكراوه‌ كه‌ عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح بكوژن، ئه‌وانیش فیشه‌كێكیان ناوه‌ به‌سه‌ری ناوبراوه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی سكای نیوز-ی عه‌ره‌بی، كه‌ كوشتنه‌كه‌ی به‌ “كوشتنی خوێنساردانه‌” وه‌سفكردووه‌.

له‌گه‌ڵ كوشتنی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ندا، حوسییه‌كان تارق عه‌وازی ئه‌مینداری گشتی یاریده‌ده‌ری كۆنگره‌ی گه‌لی یه‌مه‌نیشیان كوشتووه‌.

له‌ئێستاشدا خالید كوڕی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح به‌برینداری كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست حوسییه‌كان، چاره‌نوسی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام