سبەی هەینی لە هەرسێ هەرێمی رۆژئاوای كوردستان هەڵبژاردن بۆ بەڕێوەبەری خۆجێی هەر شەش كانتۆنەكەی رۆژئاوابەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستی بە دابەشكردنی سندوقەكانی دەنگدان كردووە، بەسەر ناوەندەكانی هەڵبژاردندا، لە هەرسێ هەرێمی رۆژئاوای كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی هاوڵاتیانی هەریەكە لە كانتۆنەكانی عەفرین و شەهبا و گرێ سپی و كۆبانێ و قامیشلۆ و حەسەكە دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و نوێنەریان بۆ بەڕێوەبەری خۆجێی كانتۆنەكان هەڵدەبژێرن.

لەكانتۆنی قامیشلو 209 سندوقی دەنگدان بەسەر 94 بنكەی هەڵبژاردندا دابەشكراون، هەروەها لە ناوچەی دێریك 159 ناوەندی هەڵبژاردن دیاریكراون و لە عەفرین-یش 186 ناوەندی دەنگدان كراونەتەوە.

هەروەها لە هەرێمی فوڕات 260 ناوەندی هەڵبژاردن دەكرێنەوە كە 107 ناوەندیان سەر بە كانتۆنی گرێ سپی-یە و 153 ناوەندەكەی دیكە لە كانتۆنی كۆبانێ دەكرێنەوە.

لەهەرسێ هەرێمی رۆژئاوای كوردستان هەشت سەد ە هەست هەزار و 495 كارتی دەنگدان بەسەر دەنگدەراندا دابەشكراون.

پێشتر لە 22ی مانگی (ئەیلول/9) ئەمساڵدا لە هەرسێ هەرێمەكە هەڵبژاردنی گەڕەك و قەزاكان بەڕێوەچوو، لەو هەڵبژاردنەدا حەفسەدو 28 هەزار 450 دەنگدەر دەنگیاندا.

 

 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام