ڕێکخراوی کاروباری کۆمەڵایەتی ئێران ڕایدەگەێنێت “١٢ ملیۆن کەس لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین”.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە تەقی ڕوستەم وەندی، سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە “ڕێژەی بێکاری لە ئێران ١٢٪ ە، کە ئەو ڕێژەیە لە نێوان گەنجاندا دەگاتە ٢٤٪”.
تەقی ڕوستەم وەندی ئاماژەی بەوەشداوە ” ١٩ ملیۆن کەس لە ئێران کێشەی نیشتەجێ بونیان هەیە و ١٢ ملیۆن کەسیش لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین”.

سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران ئەوەشی وتووە “ڕێژەی بێکاری و هاوڵاتیانی ژێر هێڵی هەژاری لە ناوچە سنوورییەکاندا بەراورد بە شوێنەکانی دیکەی ئێران زیاترە، بە جۆرێک کە لەم ساڵانەی ڕابردوودا هەشت ملیۆن کەس لەو ناوچە سنوورییانەوە کۆچیان کردووە”.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام