فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیەنێت، هیچ هێزێكی ئەمریكی رەوانەی كەركوك نەكراوەو لە ئێستاشدا هێزە عێراقییەكان ئەمنیەتی شارەكەیان لە ئەستۆدایە.

لەراگەیەندراوێكدا فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق باس لەوە دەكات هێزەكانی ئەمریكا لە هیچ ناوچەكەیەكی عێراق و تەنانەت كەركوكیش زیاد نەكراوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو ئەركی پاراستنی ئەمنیەتی شارەكان كاری هێزە بیانییەكان نییە، جەخت لەوەشكراوەتەوە كە ئەركی پاراستنی ئەمنیەتی كەركوك ئەركێكی نیشتیمانی عێراقییە و هێزەكانی فیدڕاڵ و پۆلیسی كەركوك پێی هەڵدەستن.

دەشڵێن :”هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەنها ئەركی پێشكەشكردنی هاوكاری لۆجستی و راهێنان و راوێژكارییە”.

راگەیەندراوەی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق دوای ئەوە دێت كە دوێنێ هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە ئەمریكا بەمەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی شارەكەو دروستكردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێو پێكهاتەكانی شارەكە ژمارەیەك لە هێزەكانی خۆی رەوانەی شارەكە كردووە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام