سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پێمان ئه‌درێت بۆ (نوێبوونه‌وه‌) و پراكتیزه‌ كردنی (دیموكراسی) و ده‌ست به‌ردار بوون له‌ به‌ (پینه‌و په‌ڕۆ) چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و ئاماده‌كاری بۆ خوڵقاندنی كه‌شێكی ئارام و زه‌مینه‌سازی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌!!! پێ ده‌چێت كه‌ ئه‌مجاره‌یان هه‌ر‌ قسه‌ نه‌بێت و كرداریشی له‌گه‌ڵدا بێت.. ئه‌وه‌تا (كاكی كارگێر) كه‌ ئێستا ته‌نیا ئه‌ندامێكی ئاسایی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌، له‌ ڕوانگه‌ی هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیارێتی و په‌رۆشیه‌وه‌ بۆ به‌رز ڕاگرتنی دروشمی ( یه‌كێتی ماڵی هه‌مووانه‌) !! كۆمه‌ڵێك ئیجرائاتی توندو تۆڵی گرتوته‌به‌ر ‌!! وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاویش له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی نوێ بوونه‌وه‌دا ده‌ستیكردوه‌ به‌ (گۆڕین) واته ( نوێ كردنه‌وه‌ی) قفڵ و كیلۆن و كلیله‌ ( كۆنه‌كانی) ده‌رگای هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان‌ و ژوری هه‌ندێك له‌ هه‌ڤاڵان له‌ ناو بینای مه‌كته‌بی سیاسیدا..!! به‌وه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه‌ نازناوی (خادمی حه‌ره‌می پیرۆزی مه‌كته‌ب سیاسی) پێ ببخشرێ‌!!… من لێره‌وه‌ پیرۆزبایی ئه‌و نازناوه‌ نوێیه‌ی لێ ده‌كه‌م ..

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام